گفتوگۆیەک لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەدا ئەنجام درا

تۆڕی پەیامنێرانی عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە :ئاریج" بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای "ژنانی سەرکەوتو لە جەنگ"، کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆی کراوەی ئەنجامدا کە ڕۆژنامەنووسانی سووری کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕاستی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە و ڕۆڵی ژنان تێیدا.

راما خەلەف

 

دیمەشق- بەشداربووانی کۆبوونەوەی گفتوگۆ جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسان لە بواری ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە، بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون، تۆڕی پیشەی، و کردەوەی هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبوونەوەیئاڵانگاری پیشەی و کۆمەڵایەتیەکان کردەوە.

 

ڕۆژی ٢٦ی ئاب، پەیامنێرانی عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە (ئاریج) بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی "ژنانی سەرکەوتو لە جەنگ"، کۆبوونەوەیەکی گفتوگۆی کراوەیان ڕێکخست کە ڕۆژنامەنووسانی ژنان و پیاوانی ئارەزووی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە لە سووریا کۆدەکردەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆڵی ژنان کرا لە ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەدا و شوێنی ئاڵوگۆڕی ئەزمونەکانی لەسەر ئاڵەنگاری و دەرفەتەکانی بەردەم کاری ڕۆژنامەوانی لە چوارچێوەی سووریادا لە قۆناغی ئینتقالیدا کردەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی پێویستی ڕۆژنامەگەری متمانەپێکراو و قوڵ لە نێوان ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە وڵاتەکەدا ڕوودەدەن.

 

ڕەوان زامن، ڕۆژنامەنووس ڕوونیکردەوە، دانیشتنی ئەمڕۆ کراوەیە بەڕووی ڕۆژنامەنووسان، بە هەردوو ڕەگەزی مێ و نێر، هەروەها ئەوانەی ئارەزووی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە، پشکنینی ڕاستیەکان، زیرەکی دەستکرد، ڕۆژنامەگەری ڕەگەزی دەکەن، من زۆر دڵخۆشم بەو ئاستە پیشەیانەی کە لە نێو ڕۆژنامەنووساندا دەیبینم لە سووریا، کە ئاستێکی پێشکەوتوی خولیای فێربوون و بەدەستهێنانی لێهاتوی هەیە، سەرەڕای ئەو دابەشبوونە پیشەیانەی کە وایکردوە زۆرێکیان خولی پەروەردەی و کارلێککردن لەگەڵ جیهان وەربگرن بەو شێوەیەی کە ئەوانی دیکە لە وڵاتانی عەرەبی هەیانە، سەرەڕای ئەوەش ئێمە ڕۆژنامەنووسان دەبینین لە سووریا کە حەزیان لە بەرهەمهێنانی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەی قوڵ و ورد و بەڵگەدارە، کە ئەمەش هیوایەکم پێدەبەخشێت کە شوێنی ڕاستەقینە بۆ ڕۆژنامەگەری لەسەر بنەمای زانیاری متمانەپێکراو لە سووریادا هەبێت.

 

ڕەوان زامن قسەی بۆ هاوکارانی لە پیشەکەدا کرد و داوای زیادکردنی متمانە بەخۆبوون و باوەڕبوون بە توانا تاکەکەسیەکانی کرد، جەختی لەوە کردەوە: کە ڕۆژنامەنووس توانای گەیشتن بە ئامانجە پیشەیەکانی هەیە ئەگەر کاری زۆر بکات و کۆڵنەدەر بێت و باوەڕی بە بیرۆکەکە هەبێت و بە ئیرادە کار بۆ جێبەجێکردنی بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ئاڵەنگاریەکان ببێتە بەربەست لەبەردەم تەماح، بەڵکو دەبیت پاڵنەرێک بن بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، کە سەرکەوتن لە ناوەوە دەست پێدەکات، بە قەناعەتی ڕۆژنامەنووسێک کە دەتوانێت لە بوارەکەیدا بەدەستبهێنێت و سەرکەوتو بێت.

 

مەیس قات، ڕۆژنامەنووس ئەزمون و تێڕوانینەکانی خۆی باسکرد و وتی: من پێموایە ڕۆژنامەنووسانی ژنان هەمیشە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری و کێشەی گەورەتر دەبنەوە لە هاوکارە پیاوەکانیان، بە شێوەیەکی سروشتی دۆخی وڵات سەختە، کێشە و ئاڵەنگاری و خۆسانسۆری هەیە کە ئێمە بەسەر خۆماندا دەسەپێنین، هەروەها سانسۆرێکیش کە کۆمەڵگە دەیسەپێنێت، ئەمە جگە لەوەی سانسۆریش لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە جێبەجێ بکرێت، هەموو ئەم هۆکارانەن کاتێک ڕۆژنامەنووسەکە ژنە ئاڵۆزتر دەبێت، بۆیە هەمیشە ئامۆژگاریم دەکەم کە پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە پێکەوە کاربکەین و زیاتر دەربارەی یەکتر بزانین، ئێمە لە باکگراوند و پێکهاتەی جیاوازەوین، هەروەها گەلێکی ڕەنگ و پەیوەندی جۆراوجۆرین، چەندین ئایین و باکگراوندی جۆراوجۆر و تەنانەت ڕەنگی جیاوازیشمان هەیە، بۆیە بە توندی پێشنیار دەکەم کە باشترین ڕێگە بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووسان لە بەردەوامبوون لە کارە پیشەییەکانیان و بەهێزکردنی بوونی خۆیان، و بە ئەنجامگەیاندنی کاری باش ئەوەیە کە باشتر یەکتر بناسن و پێکەوە کاربکەن.

 

دیدارەکە بە کەشێکی گفتوگۆی کارلێککارانە لە نێوان بەشداربووان تایبەتمەند بوو، کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئاڵەنگاریەکانی بەردەم بوونی ژنانی ڕۆژنامەنووسان لە بواری ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوەدا کرا، جگە لە پێداچوونەوە بە دەرفەتەکانی دروستکردنی تۆڕی پیشەی کە ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕی شارەزای و پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەگەری سەربەخۆ و متمانەپێکراو لە سووریا.

 

کۆبوونەوەی گفتوگۆ بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و دەرئەنجام کۆتای هات، دیارترینیان: بەهێزکردنی خولی پەیوەندی تایبەتمەند لە بواری ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە بۆ ڕۆژنامەنووسانی سووریا، دروستکردنی تۆڕی پیشەی پاڵپشت کە دڵنیای دەدات لە ئاڵوگۆڕی شارەزای و ئەزمونەکان چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، هەروەها کارکردن بۆ بەهێزکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵەنگاری پیشەی و کۆمەڵایەتیەکان، جگە لەوەش پشتیوانیکردن لەو دەستپێشخەریانەی کە بوونی ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە وەک دەسەڵاتێکی چوارەمی ڕاستەقینە لە دیمەنی سووریادا بەرز دەکەنەوە، هەروەها ڕێکخستنی کۆبوونەوەی کراوەی ڕێکوپێک بۆ فراوانکردنی بازنەی گفتوگۆ و قوڵکردنەوەی هاوکاری پیشەی.

 

بەشداربووان بە کۆی دەنگ هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کۆبوونەوەکە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی بنەڕەتی دەکات بەرەو دامەزراندنی کولتووری ڕۆژنامەگەری لێکۆڵینەوە لە سووریا، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە بەهێزکردنی ژنان وەک یاریزانی سەرەکی لە پیشەسازیەکی ڕاگەیاندنی هاوسەنگتر و کاریگەرتر.