ڕۆژانە
-

ژنانی ناڕازی لە شەقامەکانی تورکیا؛ ژنانی کورد تۆوی بەرخۆدانیان چاند
ئۆزگول کاپدان لە بزووتنەوەی ئەشیکەوە بە ئاماژەدان بەوەی کە بوونی ژنان لەسەر شەقامەکان ئومێدبەخشە، ڕوونی کردەوە کە تۆوی خەباتی چێنراوی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ ڕواوە.
-

ژنانی قامیشلۆ : ئێمە هێز لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان وەردەگرین
ژنانی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دڵنیایان لەوە کردەوە ، دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان گەورەترین هاندەرە بۆ تێکەڵاوبوونی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.
-

ڕێبەر ئاپۆ و زیندانییانی ئیمراڵی لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا دیداریان کرد
ڕێبەر ئاپۆ و عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە ئیمراڵی دیداریان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا کرد.
-

شەڕ بەردەوامەو سودان ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی دەبێتەوە
لە کاتێکدا بارودۆخی سودان لە نێوان گرژبوونی سەربازی و گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتیانەدا دەگۆڕێت، بارودۆخی مرۆیی لەو وڵاتەدا نزیکەی نیوەی دانیشتووانەکەی بەدەست برسێتی زۆرەوە دەناڵێنن بەرەو خراپتر دەچێت.
-

گەڕان بەردەوامە... بوومەلەرزەکەی میانمار هەزارو ٧٠٠ هاوڵاتی له دەستدا
سەرەڕای کەمی کەلوپەلی قورس، هەوڵەکان بۆ گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لە ژێر داروپەردووەکان لە میانمار بەردەوامە، لەکاتێکدا ترسی ژمارەی زیانبەرکەوتووان لە زیادبووندایە.
-

خان یونس...زنجیرەیەک هێرش دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە ،دەیان هاووڵاتی و کارمەندانی تەندروستی کوشتووە ، ناڕەزایی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.
-

پاژک: ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی گەلی کوردە
پاژک ٧٦ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و وتی: هاوشێوەی هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش بە ناشتنی نەمام خاک و سرووشتمان سەوز بکەین و ژینگەی کۆمەڵایەتیشمان بە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بژێنینەوە.
-

ئیسرائیل ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس
ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل دەڵێن: تەلئەبیب داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ دەکات و پێشنیازێکی نوێ پێشکەش دەکات.
-

ژنانی ئێزدی نەمام بۆ ٤ی نیسان دەچێنن
ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە باخچەی دایە ئەرزان لە شەنگال نەمامیان چاند.
-

ژنانی ئێزدی: هیوا دەخوازین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی
یەکێتی ژنانی ئێزدی لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگەیاند، پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەین و هیوا دەخوازین جەژن ببێتە هۆکاری ئاشتی و خۆشەویستی، دەشڵێن، لەم كاتەدا داوای دیالۆگی ئاشتیانە لەسەر خاکی سووریا دەکەین.
-

ئەشکەنجەدان و هەراسانکردنی سێکسی...کاردانەوەی دەسەڵاتدارانی تورکیایە بۆ خۆپیشاندانەکان
سەدان هاوڵاتی لە کاتی خۆپیشاندانەکان، لە چەند شارێکی تورکیا بەتایبەتی ئەستەنبوڵ ئەشکەنجە دراون و خراپ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، ژنان و گەنجان بەتایبەتی دەکرێنە ئامانج.
-

"جەژنەکەمان گەڕانەوەی کۆچبەرانە بۆ زێدی خۆیان"
عەروبە مەحمود، ئاوارەیەکی خەڵکی گوندی ئەریشەی سەرێکانییە دەڵێت، خۆشییان بۆ جەژن تەواو دەبێت بە گەڕانەوە بۆ زیدی خۆیان لە ڕێگەی ئاشتەواییەوە.
-

كۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: حکومەت و دەستووری ئێستا ناڕەوان
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا حکومەتە نوێیەکەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هەتەشەی جیهادییەوە ڕاگەیەندرا و ڕایگەیاند کە 'حکومەت' درێژەپێدەری سیاسەتەکانی پشتگوێخستنی ژنانە لە ژیانی سیاسیدا، حکومەت و دەستووری ئێستا ناڕەوان.
-

چارەسەر بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت - شیکاری
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەگەر چارەسەریش بدۆزرێتەوە، ئەوا لە ڕێگەی داننان بە ئیرادە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و قبوڵکردنی ئیرادەی گەلی کورد دەبێت.
-

ژنان ڕۆژین کابایش و نارین گۆرانیان بە بیرهێنایەوە
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ئامەد بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە چوونە سەر گۆڕی ڕۆژین کابایش و نارین گۆران.
-

بوومەلەرزەی میانمار؛ ژمارەی قوربانیانی گەیشتە هەزار و ٦٤٤ کەس
لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ژمارەی کوژراوانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە میانماری هەژاند، گەیشتە هەزار و٦٤٤کەس و سێ هەزار و ٤٠٨کەسی دیکەش برینداربوون.
-

سووریا؛ تەنها یەک وەزیری ژن لە کابینەی نوێدا جێدەگرێت
لەگەڵ ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی سووریا دوێنێ، لە ناو ٢٣ وەزیردا،تەنها یەک وەزیری ژن لە کابینەی نوێی حکومەتی سوریادا جیدەگرێت.
-

سودان؛ داوای ئازادکردنی دەستبەجێی خوێندکار زۆحا شوعەیب و کۆتاییهێنان بە دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە دەکات
لێژنەی پارێزەرانی فریاکەوتن لە سودان داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی زۆحا شوعەیب و هەموو ئەوانەی بە ئارەزووی خۆیان دەستبەسەر کراون، و مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان مسۆگەر بکرێت.
-

لە کەسوکاری شەڕڤانانی زیندانیکراوی یەبەشەوە
بنەماڵەی شەڕڤانانی دیلکراوەکانی یەبەشە لە نامەیەکدا داوایان کردووە کە دامەزراوە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر گرتنی منداڵەکانیان بێدەنگ نەبن و ڕایانگەیاندووە کە ئەو دامەزراوانە دەبێت ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
-

ژنانی کۆبانی: یاسای دەستووری نوێی دیمەشق مافەکانی ژنان گەرەنتی ناکات
ژنانی کۆبانی لە کانتۆنی فورات لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕەخنەیان لە ڕەشنووسی دەستووری حکومەتی کاتی سووریا گرت و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم دەستوورە لەسەر بنەمای هۆشیاری و عەقڵیەتی جیهادی و نەتەوەیی دامەزراوە و هەرگیز قبووڵی ناکەن.