
هێڤی سلێمان؛ هێمای خەبات بۆ مافە فێمینیست و مەدەنییەکان
هێڤی سلێمان، ئەندامی دەستەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە قامیشلۆ، تەنانەت لە کاتی ئازاریشدا پرسی ژنانی هەڵگرتبوو و دوای خەباتێکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

هێڤی سلێمان، ئەندامی دەستەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە قامیشلۆ، تەنانەت لە کاتی ئازاریشدا پرسی ژنانی هەڵگرتبوو و دوای خەباتێکی درێژخایەن کۆچی دوایی کرد.

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ژنان و خێزان-سلێمانى بڵاوی كردەوە، بڕیاری ١٣٢٥ لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ٣١ تشرینی یەکەمی٢٠٠٠ پەسەند كراوە، تێیدا جەخت لە هەوڵدان بۆ زیادكردنی ڕێژەی ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان دەکات.

بەپێی ئەو سنووردارکردنانەی کە لە ئەفغانستان بەسەر ژناندا سەپێنراوە، شۆستەکان بووەتە بەدیلێک بۆ یانە وەرزشییە داخراوەکان، بۆیە ژنان بەیانیان بە پێ دەڕۆن بۆ پاراستنی تەندروستی جەستەیی و دەروونی خۆیان، بە بەرخۆدانی ڕۆژانەیان سەرپێچی لە ستەم دەکەن.

دوێنێ لە پارێزگای هەڵەبجە یانزەهەمین ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە و ژنان بە شدارییەکی بەرچاویان لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەبوو.

هەڵبژاردەی نیشتیمانی ژنانی ئێران پاڵەوانێتی ساڵی ٢٠٢٥ی ئاسیایان بردەوە، دوای سەرکەوتنیان بەسەر هەڵبژاردەی چین بە لێدانی سزا.

ئاروا شەمیری، چالاکوانی ڕاگەیاندن، لەسەر بڵاوکردنەوەی دۆسیەیەک کە سەرنجی زۆری لە شاری تەعز ڕاکێشاوە، لەلایەن بەرپرسێکەوە سکاڵای ڕەسمی لە دژی تۆمارکراوە.

لەیلا گوڤەن، سیاسەتمەداری کورد کە لە سنجان زیندانی کراوە، لە وتارێکیدا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕەخنەی لە زمانی میدیاکان گرت و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو هەواڵانەی بڵاوی دەکەنەوە، لەگەڵ ئەو زمان و وێنەیەی کە بەکاری دەهێنن، ڕۆژانە توڕەی ملیۆنان کوردە.

پارێزەری شەریفە محەمەدی ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە و سزاکەی بۆ زیندانییکردن گۆڕا، دەشڵێت: هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی دووبارە دادگایی کردنەوە سزای زیندانییکردنەکەی هەڵبووەشێتەوە و ئازاد بکرێت.

سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

ژنانی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پەیوەندییان بە هەڵمەتی نوسینی نامە بۆ ڕبێەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردووە، لە نامەکانیاندا دووپاتیان کردووەتەوە کە هیوایان بۆ ئاشتی لە پێدانی مافی هیوا و کۆتاییهێنان بە زیندانیکردنیدایە.

زیلان کەمانگەر، خەڵکی کامیاران دوای هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی دەستبەسەرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر هەموو توێژەکان دروست کردووە، خوێندکارانیش بەهۆی بڕینی دەرماڵە زیانیان بەرکەوتووەو داوای خەرجکردنی دەکەن، خوێندکاران دەڵێن: دەرماڵە زۆر پێویستە بە تایبەت بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان.

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە ئەفغانستان ٧٦٪ جیاوازی ڕەگەزیی هەیە، دەشڵێن: ئەو سنوورداریانەی بەسەر ژناندا سەپێندراون دەستکەوتەکانی بواری یەکسانی ڕەگەزیی لاواز کردووە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگریان لە ڕووماڵی میدیایی ناڕەزایەتی خوێندکاران کردووە، کە داوای لێکۆڵینەوەیان لە گیان لەدەستدانی خوێندکار ڕۆژین کابایش دەکرد، هەروەها هەژمارەکانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیایان داخست.

ئەنجومەنی دەم پارتی ئەنجامنامەی کۆبوونەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ٢٧ـی تشرینی ٢٠٢٥ لە ئەنقەرە ئەنجام دابوو. ئەنجامنامەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەداوە وەک وەڵامی هەنگاوە مێژووییەکەی ٢٦ـی تشرینی یەکەمی گەریلا دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر.

بەرگریکارانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردووە کە داگیرکەری تورکیا هێرشی کردووەتە سەر گۆڕستانەکانی شەهیدان لە مەنبجی داگیرکراو و داوا لە کۆمەڵگەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی دەکەن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نەبن.

ڕۆیا سادات، فیلمسازی ئەفغانستان بەهۆی دەرهێنانی فیلمەکەی خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئیسپانیایی بەدەستهێنا کە ئاماژە بە خۆڕاگری ژنانی ئەفغانستان دەکات.

زیاتر لە دوو هەزار و ٤٠٠ هاوڵاتی مەغریبی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە، کە لە نێویاندا هەزار و ٤٠٠ کەسیان دەستبەسەرن، ئەویش بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی "نەوەی Z٢١٢ " کە داوای باشترکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان دەکەن.

کۆنگرەی ستار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماتەمینی بۆ هێڤی سلێمان، ئەندامی دەستەی کۆردیناسیۆنی ئەو ڕێکخراوە گرت، کە زیاتر لە سی ساڵ لە پێناو ئازادی و ڕێکخستنی ژنان تێکۆشانی کرد و تا کۆچی دوایی بە ئیرادەوە ڕووبەڕووی سەختییەکانی ئاوارەبوون بووەوە.

گیان لەدەستدانی گوماناوی و کوشتن لە ئەفغانستان قەیرانێکی مرۆیی ئاڵۆز بەرجەستە دەکات، کە ڕەنگدانەوەی یاریی نێوان توندوتیژی خێزانی و جیاکاری کۆمەڵایەتی و سنووردارکردنی کولتوورییە.