فەیلەسوف ئیڤا کیتای پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد کرد

ئیڤا فێدر کیتای، فەیلەسوفی بەناوبانگی فێمینیست بە پەیامێکی نووسراو پشتگیری خۆی لە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاگەیاند.

فەیلەسوف ئیڤا کیتای پشتگیری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد کرد

ناوەندی هەواڵ

 

ئیڤا فێدر کیتای، فەیلەسوفی بەناوبانگی فێمینیست بە پەیامێکی نووسراو پشتگیری خۆی لە بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ی گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕاگەیاندو بانگەوازەکەی بە "ڕێزگرتن لە شکۆی مرۆڤایەتی و دەربڕینی ئازادی کولتووری گەلی کورد" پێناسە کرد.

 

لە پەیامەکەدا کە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" نێردراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم جۆرە هەوڵە دەستپێشخەریانە  لە کاتێکدا کە دیموکراسی و ئاشتی لە جیهاندا ڕووی لە کەم ڕەنگبوونەوە کردووە، "گرنگییەکی ژیانی هەیە."

دەقی پەیامەکە بەمشێوەیەیە: "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ راگەیەندرا، نیشانەی ئاشتیانەی ڕێزگرتنە لە شکۆی مرۆڤایەتی و داواکاری ڕەوای گەلی کوردە بۆ ئەوەی بتوانێ بە شێوەیەکی ئازادانە زمان و کولتووری خۆی بەکار بهێنێت. ئامانجی ئەم بانگەوازە هەروەها بەهێزکردنی هیوای ئاشتی و دیموکراسییە. لە جیهانی ئێمەدا کە لە دیموکراسی دوور دەکەوێتەوە و لەو شوێنانەی کە شەڕ و پێکدادان لە پەرەسەندنە، بەڕاستی پێویستمان بەم جۆرە دەستپێشخەرییانە هەیە، بەو بۆنەوە من پشتگیری تەواوی خۆم لەم هەنگاوە دەکەم.

 

ئیڤا فێدر کیتای، پێشەنگە لەبواری ئەخلاقی فێمینیستی و لە بوارەکانی تیۆری دادپەروەری و فەلسەفەی کەمئەندامی، وەک ئاکادیمیستێک دەناسرێت کە بە بەرهەمەکانی: “Love’s Labor: Essays on Women, Equality, and Dependency” کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئەدەبیات هەیە.