سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد دەستگیر کرا

سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستگیرکردنی سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕایگەیاند، هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی سیروان شاوڵەو بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیریان کردوە.

 

باس لەوەشکراوە، لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا، سیروان شاوڵە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکەوە بانگهێشتکرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە و هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە.

 

هاوكات، دەستگیرکردنی سیروان شاوڵە لەکاتێکدا بووە، کە هاوژینەکەی بە ناوی جەلال سەدەفی لە ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و لە زیندانی مەهاباد ڕاگیراوە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.