ڕۆژانە
-

پێشانگایەکی بازاڕکردن بۆ پاڵپشتیکردنی ژنانی کامپی هۆل کرایەوە
لە شاری ڕەققە پێشانگایەکی بازاڕی پیشە دەستییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنانی گەڕاوەی کامپی هۆل لە کۆمەڵگەدا و هەروەها پاڵپشتیکردنیان لە ڕووی ئابوورییەوە بەڕێوە چوو.
-

لە عەربەت هێرشکرایە سەر مامۆستایان و ڕۆژنامەنووسان و لەدژی ئەمە ڕۆنووس و میترۆ کاردانەوەیان نیشاندا
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردە سەر مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە عەربەت، هەروەها ڕۆژنامەنووسانیشیان دەستبەسەر کردو دەستبەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیرا، ڕۆنووس و میترۆ کاردانەوەیان نیشانداو ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
-

چەند خۆراکێک دەستنیشان کراون کە سوودی تەندروستییان بۆ ژنان هەیە
ژنان لە بابەتی خۆراکدا پێداویستی تایبەتی خۆیان هەیه، هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەیەکی گونجاو دەتوانێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیان دابنێت.
-

لە سۆران ژنێک و دوو کچی بریندار کران
له رووداوێكی تهقهكرندا له شارۆچکەی سۆرانی سەر بە هەولێر كهسێك كه پیشهی پۆلیسه دوو كچ و دایكێكی بریندار كرد.
-

نووسەر سەڤیم بەلی گیانی لە دەستدا
سەڤیم بەلی، ژنە وەرگێڕ و نووسەری سۆسیالیسی لە ١٠٠ ساڵەی تەمەنییدا لە ئیستەنبوڵ گیانی لە دەستدا.
-

لە شاری تەعز بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان خۆپیشاندان کرا
خەڵکی شاری تەعز لە یەمەن بۆ باشترکردنی دۆخی ژیان و ئابووریی ئەو وڵاتە، هەروەها داوای زیادکردنی دەستیکار خۆپیشاندیان کرد.
-

ڕادیۆی "بەگوم" و "جەوانان" دەستیان بەکار کردەوە
وەزارەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان ڕایگەیاند، ڕێگەیان بە دوو ڕادیۆی ئەهلی بە ناوەکانی "بەگوم" و "جەوانان" داوە کە دووبارە کاربکەنەوە، دوای ئەوەی ئەو پرەنسیپانەیان قبوڵکرد کە وەزارەتەکەی دانابوو.
-

دەم پارتی: قەیوم هەڵدەوەشێتەوە و گەل سەردەکەوێت
دەم پارتی سەبارەت بە دانانی قەیووم لە شارەوانی قاغزمان کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند، قەیوم، شەڕی دەسەڵاتداری ئاکەپەیە لە دژی مافی هەڵبژاردن و دەنگدانی خەڵک و ئەوانە لە ئیرادەی گەل دەترسن.
-

"ژنان بە بەرخۆدان پلانی داگیرکاری پووچەڵ دەکەنەوە'
هەدیل محەمەد، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کانتۆنی دێرەزوور سەبارەت بە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین وتی: ژنانی بەنداوی تشرین بە بەرخۆدان هەڵوێستێکی مێژوویی نیشان دەدەن و پلانەکانی لەشکرکێشی پووچەڵ دەکەنەوە.
-

دانیشتنی لێپرسینەوە بۆ دوو چالاکی مەدەنی لە دادگای سنە بەڕێوەچوو
دانیشتنی لێپرسینەوە لە زەهرا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و زیندانی سیاسی پێشوو و فاتمە زەند کەریمی، چالاکوانی سەندیکای مامۆستایان و ٥ چالاکوانی دیکەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە لقی دووی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی و ئینقلاب لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
-

لە کەرکوک دەربارەی رۆڵی ژن لە ناو کۆمەڵگەدا سیمینارێک ڕێکخرا
لە شاری کەرکوک، بە ناونیشانی "رۆڵی ژن لە نێوەندگیری و دانووستان و ئاڵنگارییەکانی ناو کۆمەڵگە" سیمینار و گفتوگۆیەکی کراوە ڕێکخرا.
-

ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوكرایەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە.
-

چالاکوانێکی تونسی: پشتیوانی لە خەباتی ژنانی کورد دەکەین
ڕاجا دوهمانی، برپرسی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس ڕایگەیاند، ئەوان بە تایبەتی پشتگیری لە ژنانی کورد دەکەن کە لە سووریا و عێراقدا خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکەن.
-

تەژەئا بە وشەی 'ئەمساڵ ساڵی ئازادی دەبێت' پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکات
تەژەئا بۆ پێشوازی لە ٨ی ئادار دەستیپێکرد و لە چوارچێوەی چالاکییەکان کۆبوونەوە لەگەڵ ژنان لە گەڕەک و کارگەکاندا ئەنجام دەدرێت، ئۆزلەم باشاری، ئەندامی تەژەئا ساڵی ٢٠٢٥ی بە وشەی "ئەمساڵ ساڵی ئازادی دەبێت" هەڵسەنگاند.
-

فەرماندەی یەپەژە: ئێمە لە خەباتی خۆمان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بەردەوام دەبین
کوردستان دێرک، ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی یەپەژە ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، منداڵان، کەسانی بەتەمەن، ژنان و گەنجان دەکەنە ئامانج و وتی: ئێمە بەردەوام دەبین لە خەبات و بەرخۆدانمان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک.
-

نێرگس محەمەدی لەبارەی دۆخی ژنە زیندانییەکی سیاسیی هۆشداری دەدات
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند، فاتمە سپێهری بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچوونەکانی لە زینداندایە و هیچ تاوانێکی نەکردووە، دەشڵێت، ئێران ڕەتیدەکاتەوەچارەسەری تەندروستی ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە بكات.
-

زەهرا موسەوی لەلایەن پۆلیسی پاکستانەوە دەستگیرکرا
زەهرا موسەوی لە لایەن پۆلیسی پاکستانەوە دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ کامپی پەنابەران بۆ گەڕانەوەی زۆرەملێ بۆ ئەفغانستان.
-

ئەنجومەنی ژنانی سووریا باسیان لە ڕۆڵی ژنان لە سووریای نوێ کرد
پانێڵی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لە سەر پێویستیی نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەی ژنان لە ئیدارەی نوێی سووریا کردەوە.
-

لە دەرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
لە ناوچەی دەرا گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە و دیاری کرا کە ژن و منداڵی تێدایە، بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٥٠ تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا هەیە.
-

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دۆزرایەوە کە هەمان شێوازی کۆڤید بەکاردەهێنێت بۆ چوونە ناو خانەکان، ڤایرۆسەکە لە شەمشەمەکوێرە جیاکراوەتەوە.