٩٩ هەزار کەس لە سوودان ئاوارە بوون
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران بڵاوىکردەوە، لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمى ئەمساڵەوە کۆی گشتیی لە شارى فاشر و گوندەکانی دەوروبەری لە ویلایەتی دارفۆری سوودان ئاوارەبوون ٩٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران سەبارەت بە ئامارێکى نوێی ئاوارەکانى سوودان بەهۆى شەڕ و ئاڵۆزییەکانى نێوان سوپاى سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕاپۆرتتێکى بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە ٢٦ـی تشرینی یەکەمى ئەمساڵەوە هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستیان بەسەر شاری فاشردا گرت و کۆمەڵکوژییان دژی هاوڵاتییانی مەدەنی ئەنجامدا، بەمەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە شاری فاشر و گوندەکانی دەوروبەری ئاوارەبوون بە ٩٩ هەزار و ١٢٨ کەس مەزەندە دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان ٩ بۆ ١٢ـی ئەم مانگەدا، بەپێی بەدواداچوونەکانیان ١٠ هەزار و ٢٣٦ کەسی دیکە لە شاری فاشر ئاوارە بوون بەهۆی پەرەسەندنی شەڕەکانەوە، ئەم ژمارانە سەرەتایین و لەوانەیە بگۆڕدرێن بەهۆی بەردەوامی نائەمنی و پەرەسەندنی خێرای ژمارەى ئاوارەبوون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم کەسانە بۆ شوێنی جیاواز لە فاشر، تاویلا و کتوم لە ویلایەتی دارفۆری باکوور ئاوارەبوون، تیمە مەیدانییەکان باسیان لە نائەمنی توند بەدرێژایی ڕێگاکان کردووە، کە دەتوانێت ڕێگریی لە جووڵە بکات، دۆخەکە هێشتا گرژی و ناجێگیرە.