خراپی سیستەمی تەندروستی لە یەمەن مەترسی لەسەر ژیانی دایکان و منداڵە تازە لەدایکبووەکان دروست کردوە
لە نێوان خراپتربوونی قەیرانی مرۆیی و داڕمانی سیستمی تەندروستی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریی داوە لە بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە ڕێژەی مردنی دایکان و منداڵەتازە لەدایکبووەکان لە یەمەن.
ناوەندی هەواڵ
لە نێوان ساڵانێک لە شەڕدا ژنان لە یەمەن ڕووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستی ترسناک دەبنەوە، کە ژیانی ڕۆژانەیان دەخاتە مەترسییەوە، نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان بەدەست کەمیی دەرمان و ئامێرەکانەوە دەناڵێنن، لە کاتێکدا دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی چاودێری تەندروستی تادێت قورستر دەبێت.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەم لە ڕاپۆرتێکدا، ڕایگەیاند، کە ڕێژەی لەدایکبوونی منداڵی مردوو لە یەمەن بەرزبوونەوەی مەترسیداربەخۆیەوە دەبینێت، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە وڵاتەکە تا ڕێژەی ٥٠٪ زیاتر لەدایکبووانی منداڵی مردوو تۆمار دەکات لەچاو ئاستی جیهانی، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی ململانێکان و تێکچوونی بێوێنەی سیستمی تەندروستی.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا، ڕۆژی ١٤ی تشینی دووەم ڕایگەیاند، کە یەمەن ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی مەترسیدار بووەتەوە لە ڕێژەی مردن کە لە ئەنجامی لەدایکبوونی پێشوەختە دێتە ئاراوە، هەروەها وڵاتەکە ڕێژەی لە ٥٠٪ی زیاتر لە لەدایکبوونی مردوو لە تێکڕای جیهانی تۆمار دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوامە لە ململانێ و تێکچوونی بێ وێنەی سیستەمی تەندروستی.
ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، کە ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە تەندروستییەکان لە یەمەن لە ژێر بارودۆخێکی سەختدا بەردەوامن لە کارکردن، هەروەها بەهۆی کەمی سووتەمەنی و نەبوونی دەرمانی پێویست و پێداویستی پزیشکی پێویست بۆ ڕزگارکردنی ژیانی منداڵانی تازە لەدایکبوو، کە ئەمەش فشار و ڕووبەڕووبوونەوەی خێزان و ستافە پزیشکییەکان زیاد دەکات.
ڕێکخراوەکە جەختی لە پێویستی بەپەلەی بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی دایکان و منداڵانی تازەل ەدایکبوو لە یەمەن کردووەتەوە، لەوانە دابینکردنی ئامێری پێویست بۆ یەکەکانی چاودێری چڕی تازە لەدایکبووان و پاڵپشتیکردن و خولی پەروەردەی کارمەندانی پزیشکی، هەروەها باشترکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی هەزاران دایک و منداڵ لە نێوان پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی لە وڵاتەکەدا.