پانێڵێک بە ناونیشانی "ڕۆڵی یاسای جەعفەری لە زیادکردنی توندوتیژی لەسەر ژنان" بەڕێوەچوو
بەبۆنەی ساڵڕۆژی ۲٥نۆڤەمبەر، ڕۆژی تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد ''ڕێپاک''، بە ئامادەبوونی چەندین ژنی سیاسی و چالاکوانانی مافی ژنان، هەڵسا بە ئەنجامدانی پانێڵێک بۆ هۆشیارکەدنەوەی ژنان دەربارەی یاساکان.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە هۆتێل هایکریستی شاری سلێمانی، لەچوارچێوەی چالاكیەكانی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد ''ڕێپاک'' پانێڵێکی سەبارەت بە ''ڕۆڵی یاسای جەعفەری لە زیادکردنی توندوتیژی دژی ژنان ''، ئەنجامدرا.
د. ڕازاو گوڵی، ئاماژەی بە مێژووی دەرکردنی هەموواری یاسای باری کەسی و هەمووار کردنەوەی لە ساڵی ٢٠٢٥کرد، وتی: هەموو ڕێکخراوەکان و چالاکوانان لە دژی ئەم هەمووارکردنەوەیە وەستانەوە، بەڵام لەدوای پەسەندکردنی یاساکە ٣٣٧ ماددە نووسرا کە بەیاسای نەکراوە و بە مدەوەنە ناودەبرێت کە لە ڕاستیدا مدەوەنە هیچ یاسای نیە هەربۆیەش بە مدەوەنە ناودەبرێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندی نێوان ژن و پیاوێک کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بێت، ئەواهیچ بنەمایەکی ژیانی هاوبەشی تێدانیە بەڵکو لەسەر بنەمای ئارەزووە، هەروەها ڕێگە بەوە دراوە لە دەرەوەی دادگاکاندا کچێکی تەمەن ٩ ساڵ هاوسەرگیری بکات، کە هیچ بنەمایەکی دەروونی و تەندروستی تێدا نییە، ئەمەش پێمان دەڵێت کە ڕێنووسی جەعفەری هیچ بنەمایەکی بۆ ژیان و بەرپرسیارێتی ژیانی هاوبەش نیە، بەڵکو زەوتکردنی تەواوی ئازادیەکانی ژنە لەگەڵ زەوتکردنی چەندین ماددەی دیکە لە دژی ژنان، کە لە هەموو مافە سەرەتایەکانی پێدانی میرات و مافی دایکایەتی بێبەشکراوە.
پاشان ڕێزان شێخ دلێرتیشکی خستە سەرئەوەی نابێت پێمان وابێت ئەو یاسایانەی لە عێراق دەردەچێت هیچ کاریگەری لەسەرهەرێم نابێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەرچەندە یاسای پێشکەوتن هەبێت کاریگەری هەردەبێت، بۆیە گرنگە هەموومان هەوڵبدەین لە هەرشارێک یاسایەکی نادروست هەبێت لە دژی بوەستینەوە، چونکە کاریگەری تەواوی لەسەر کۆمەڵگە و ژنان بەجێدەهێڵێت، هەروەها ئە یاسایە ژنانی ئاوارەی هەرێمی کوردستان کردوە، کە ژنان بۆ پاراستنی خۆیان و منداڵەکانیان ڕوویان لە هەرێم کردووە.
بەداخەوە ئەو پارتە سیاسایەنەی کە لە هەرێم دەنگیان هێناوە بەدەنگی کورد چونەتە پەرلەمان، بەڵام لە جیاتی ئەوەی لە دژی یاساکە بوەستن بە پێچەوانەوە دەنگیان پێدا، واتە دەنگیان بە یاسایەکدا کە ژنان تێیدا جینۆساید دەکرێن، هەروەها ئەم یاسایە لە ناویدا کێشەی کۆمەڵایەتی لێ دەکەوێتەوە، لە ناویدا هاوسەرگیری مسیار و مودعە ڕێگەپێدراوە، لە ئێستادا لە عێراق شوێنی تایبەت لە مەزارەکان بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری مسیارو مودعە کراوەتەوە، لە ناوچەیەک پیاوان دەتوانن بۆ چەند کاتژمێرێکی کەم هاوسەرگیری بکەن، کە دوبارە ژنان دەکەنە قوربانی سەرەکی.
''هەمواری یاسای باری کەسێتی لە لایەن دەسەڵاتەوە بە سیاسیی کاری لەسەر کراوە''
گەشە دارا حەفید، بەڕێوەبەری پانێڵ، باسی لەوەکرد، ئەو پانێڵە لەلایەن ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر، ڕازاو گوڵی، پارێزەرەوە بەڕێوە چووە، کە لە لایەن ڕێکخراوی ڕێپاکەوە ڕیکخراوە، وتی: یاسای باری کەسێتی لە لایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بە سیاسیی و کار لەسەر تێپەڕاندنیشی کرا، کە ئەم یاسایە ژنان و منداڵانی ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەی و دەروونی کردوەتەوە.
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی: سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە پەرلەمانتارانمان لە زیانەکانی ئەو یاسایە ئاگادارکردەوە، بەڵام یاساکە لە
لایەن پەرلەمانتارەکانەوە تێپەڕاندنی بۆ ئەنجامدرا، کە توندوتیژی کۆمەڵگە و ژنان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.