ناوەندی هەواڵ
ئازادکردنی دیلەک ئۆزی نەخۆش کە ٣٢ ساڵە لە زینداندایە و ئێستا لە زیندانی ژنانی باکرکۆی ڕاگیراوە و سوورەیا بولوت کە ٣١ ساڵە لە زینداندایە بۆ ماوەی سێ مانگ؛ ئازادکردنی سیلڤا ڕەشید بۆ ماوەی سێ مانگ و ئازادکردنی ئەیلەم ئۆزەریش بۆ ماوەی پێنج مانگ دواخرا.
لە زیندانی بۆلوش ئازادکردنی مەعروف تورکان کە ٣٢ ساڵە زیندانی کراوە بۆ ماوەی شەش مانگ، ئازادکردنی دۆغان ئۆزمەنیش کە لە زیندانی سیلیڤری زیندانیکراوە بۆ ماوەی چوار مانگ دواخرا.




