ژنانی سنە بە "وەرزشی کوردانه" هەنگاو بەرەو ژیانی تەندروست دەنێن

ژنانی سنە هەموو بەیانییەک بە هاوکاری "گروپی وەرزشی کوردانه" ڕاهێنانی جۆراوجۆر دەکەن لەو ڕێکخراوەدا کە ژنانی هەموو تەمەنێکی تێدایە، ژنان لە لێخوڕینی پاسکیل تا ڕێپێوانی سروشتی چەندین چالاکی ئەنجام دەدەن.

هیما ڕاد

سنە- ئەو ژنانەی کە لە ماوەی ٩ ساڵدا بە ناوی "گروپی وەرزشی کوردانه" چالاکی وەرزشی ڕێکدەخەن، تا ڕێپێوانە درێژەکان، لە وەرزشە گروپەکانەوە تا ڕێپێوانی شاخەکان، کۆدەبنەوە و لە تەندروستییەکی باشەوە دەژین، کەواتە چۆن گروپی وەرزشی کوردی کە لە هەموو شوێنێکی شار وەرزش دەکەن شوێنی پرۆفیشناڵیان نییە، چۆن کۆبوونەوە؟ ئێمە بەهەمان ڕێگە وەرزشی بەیانیانمان کرد و سەریمان کردو قسەمان کرد.

 

لە هەموو تەمەنەکاندا ژن هەیە

گروپی وەرزشی کوردانه ٩ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک لە ژنانەوە لە شاری سنە ڕێکخرا، لە گروپەکەدا ژنان لە هەموو تەمەنەکان هەن، بۆ ئەو ژنانەی کە ناتوانن بچن بۆ یانە وەرزشییە پیشەگەرەکان  نەک تەنیا وەرزش بەڵکو زنجیرەیەک چالاکیش هەن، هەروەها بۆ هەموو ژنانی ناو گروپەکە چارەسەر هەیەو ژنەکان هەوای کراوەیان پێ باشترە بۆ وەرزش.

 

وزەی نەرێنی دەژێتەوە

هەر کەسێک بە پارکی منداڵانی سنەدا تێپەڕیبێت، بەلایەنی کەمەوە جارێک ئەم گروپەی بینیوە، ژنان هەموو وزەی نەرێنی ژیان بە وەرزش کردن دەژێننەوە، هەوڵدەدەن بۆ ڕێکخستنی ئەو جووڵانەی لەلایەن وەرزشوانانی پرۆفیشناڵ لەگەڵ مۆسیقا بۆیان دانراوە.

 

"ئێستا هەست بە بەهێزتری دەکەم"

ئیقبال ئەیوبی ماوەی ٧ ساڵە چالاکانە لەناو گروپی وەرزشیدا کاردەکات، یەکێک لەپێشەنگەکانی گروپەکە بەناوی شایستە حوسێن پەناهی دەڵێت: "گروپەکەمان ٩ ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ مەنسور پیرانیان و نەسرین جەنەتی چاوپێکەوتنیان دەستپێکرد، لە گروپەکەدا ژنانی لە هەموو تەمەنەکاندا تێدایە، ئێمە لە تەمەنی ١٨ بۆ ٦٠ ساڵ ئەنداممان هەیە، من ئێستا ٦٢ ساڵم، هەست بە تەندروستی زۆر دەکەم چونکە بە بەردەوامی وەرزش دەکەم و هەرگیز هەست ناکەم جەستەم لەو تەمەنەدا بێت، هەست بە بەهێزتری دەکەم".

 

"ژنان هەست بە باشتر بوون دەکەن"

شایستە حوسێن پەناهی ئاماژەی بەوەدا کەبەشداربووانی گروپەکە نەک تەنیا بۆ تەندروستیی خۆیان بەڵکو بۆ بەشداریکردن لەچالاکییەکانی گروپەکە دێن، زۆربەی ئەو ژنانەی کە کێشەی تەندروستی دەروونیان هەیە وەک خەمۆکی دەڵێن لێرە هەستێکی باشتریان هەیە و هەست بە دڵخۆشی دەکەم کاتێک ئەم نمونانە دەبینم، وەرزش نەک تەنھا بۆ تەندروستی جەستەیی بەڵکو تەندروستی دەروونیش سودی هەیە".

 

"بەردەوام وەرزش دەکەن"

شایستە ئەوەیخستەڕوو کە گروپەکەیان هەموو بەیانییەک لەگەڵ مامۆستا وەرزشییەکانی خۆیان بەردەوامن، دەڵێت: "هەموو بەیانییەک کاتژمێرێک ڕاهێنان ئەنجام دەدرێت، هەموو ژنێک لە گروپەکەدا بەشدار دەبێت لە ڕۆژانی یەکشەممە و سێشەممە لە پاشنیوەڕوان وەرزشەکانمان تا ڕادەیەک سەختتر دەکەین و پێویست ناکات بەشداری لە وەرزشە قورسەکاندا بکەین، ئێمە رۆژی چوارشەممان کار و بەرنامەمان هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە ناتوانن ڕاهێنانی قورس بکەن".

رێپێوانی سروشتیش هەیە

شایستە حوسێن پەناهی ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ئەوەی لە هەموو تەمەنەکاندا ئەندامانی گروپەکەن لەگەڵ هەموو تەمەنەکاندا قسە دەکەن و چالاکی ڕێکدەخەن، چالاکی وەک لێخوڕینی پاسکیل و شاخەوانی و ڕێپێوانی سروشتی، هۆشداریشی دا لەوەی کە ژنان بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەنیان وەرزش بکەن.

 

"چالاکییەکان دڵخۆشییەکی زۆرمان پێدەبەخشن"

ئازیتا خواجه‌یی، کارمەندی تەندروستی و ئەندامی گروپەکە ئاماژە بەوەدەکات کە نزیکەی سێ ساڵە بەشداری لەچالاکی وەرزشی ئەو گروپەدا دەکات و هەوڵ دەدات بە بەردەوامی بەشداری لە وەرزشەکانی بەیانیاندا بکات، ئەوەشی وت کە ئەو بە خۆشەویستییەوە بەشداری لە بەرنامەی خلیسکێنە و پاسکیلدا کردووە، ئازیتا ئاماژە بەوە دەکات کە چالاکی جەماوەری زۆر خۆش و تەندروستە.