وەفا سەلاح پشتوێنی ڕەشی کاراتی بەدەستهێنا

وەفا سەلاح، یاریزانی کاراتی یانەی پێشمەرگە، توانی تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتووی ببڕێت و ببێتە خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان پێنج.

ناوەندی هەواڵ

 

وەفا سەلاح نەقشبەندی، یاریزانی یانەی پێشمەرگە، لە تاقیکردنەوەی ساڵانەی پشتوێنی ڕەش لە یەکێتی کاراتی عێراقی کە مانگی ئادار بەڕێوەچوو، توانی ببێتە براوەی پشتوێنی ڕەش.

 

لە تاقیکردنەوەکەدا یانەی پێشمەرگە بە ١٧ یاریزانی کاراتی کە ٩یان کچن لە هەموو ئاستەکان بەشداری کرد، وەفا سەلاح یاریزانی یانەکە توانی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق ببێتە خاوەنی پشتوێنی رەشی دان پێنج.

 

وەفا سەلاح نەقشبەندی لە ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە، بەکالۆریۆسی لە راگەیاندندا هەیە، لە منداڵییەوە دەستی بە یاری کاراتی کردووە و تا ئاستی باڵا گەشتووە، بەشداری چەندی پاڵەوانێتی کردووە لە عێراق و ئاسیا و وڵاتانی عەرەبیدا، لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی کاراتی کچانە لە سلێمانی.

 

ت.پ