ئەنەس جابری تونسی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی مەدرید

ئەنەس جابری تونسی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی ١٠٠٠ خاڵی مەدرید دوای ئەوەی لە سیمۆنا هاڵپی ڕۆمانی بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

ئەنەس جابری تونسی لە ڕیزبەندی ١٠ی جیهانیدا بوو بە یەکەم عەرەب کە چووە ١٠ یەکەمی جیهان و لە سیمۆنا هاڵپی بردەوە ئەوەش دوای بردنەوەی لە ڕۆژی چوارشەمەدا ٤ی ئایار بۆ یاری پێش کۆتاییەکانی مەدریدی کراوە.

 

ئەمساڵ ئەمە یەکەمین جارە ئەنەس جابر گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی یەکەم لە ١٠٠٠ پاڵەوانیەتی و دووەم لە پیشەکەیدا دوای پاڵەوانیەتی وێڵزی هیندی.

 

ئەنەس جابر لە ڕیزبەندی ٤٣ی ڕووسیدا ڕووبەڕووی ئیکارینا ئەلێکساندرۆڤا بووەوە لە یاری پێش کۆتاییداو سەرکەوت، دوای ئەوەی لە سیمۆنا هاڵپیشی بردەوە وتی: "- یاریکردن لە دژی سیمۆنا هاڵپ هەرگیز ئاسان نییە، ئەو پاڵەوانێکی گەورەیە، ئەو لە جیهاندا لە پلەی یەکەم بوو، چووە ناو پاڵەوانیەتییەکی گەورەوە".