وێندی ڕێنارد گۆڵکەری ئۆڵمپیکی لیۆن تۆماری شکاند

وێندی ڕێنارد، یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیکی لیۆن، بوو بە یەکەم یاریزانی ژن کە گەشتە تۆماری ١٠٠ یاری لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا.

ناوەندی هەواڵ

 

وێندی ڕێناردی ٣١ ساڵان، یاریزانی ناوەڕاست و کاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵمپیای لیۆن لە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی نیسان لە یاری پێش کۆتایی خولی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا لە بەرامبەر پاریس سەینتجێرمان ئامادە دەبێت، بووەتە یەکەم ژن کە ١٠٠ یاری لە چامپیۆنس لیگی ژنانی یوفا کردووە، ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمارکردووە.

 

هەڵبژاردەی ئۆڵمپیای لیۆن بە ٣-٢ لە پاریس سەینتجێرمانی بردەوە، بۆ بردنەوەی نازناوەکە وێندی ڕێنارد گۆڵێکی تۆمارکرد، وێندی ڕێنارد لە ماوەی ١٥ وەرزدا نۆ جار لە یاری کۆتاییەکانی خولی چامپیۆنس لیگی ئەوروپا یاری کردووە و حەوت جار پاڵەوانیەتیەکەی بردەوە، هەروەها لە ٩٩ یاریی خولی چامپیۆنس لیگدا بە ٣١ گۆڵ لە ڕیزبەندی ٢٠ گۆڵکاردا بوو.