ئەنەس جابر بۆ یەکەم جار گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵتۆن

ئەنەس جابری تونسی بۆ یەکەمین جار گەشتووە قۆناغی کۆتایی خولی سێیەمی تێنس لە پاڵەوانێتی ویمبڵتۆن.

ناوەندی هەواڵ

 

یاریزانی تونسی ئەنەس جابر بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشییدا گەیشتووە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیتی ویمبڵتۆن، دوای ئەوەی ڕۆژی ٢ی تەممووز لە کێبڕکێیدا بەرامبەر ڕکابەری ئیسپانی گاربین مۆگۆرۆزا توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

ئەنەس جابر لە ئاستی ٢١ی جیهانیدا توانی بەرامبەر یاریزانی پۆلەندی ئایگا شفونتیک سەرکەوتوو بێت و بچیتە خولی حەوتەمەوە، هەروەها بووە خاوەنی نازناوی  ڕۆلان گارۆس بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

 

دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار توانی بگاتە خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی ئینگلیزی، ئەنەس ئەمساڵ ٣٢ـەمین سەرکەوتنی خۆی بەدەستهێنا.

 

ت.پ