یاریزانی کورد، ڕیکۆردی نیشتمانی ئێرانی بۆ ڕاکردنی ١٠٠ مەتری شکاند

ئەژین قادری، یاریزانی کورد لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتی ئێراندا، ڕیکۆردی نیشتمانی بۆ ڕاکردنی ١٠٠ مەتری شکاند.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی میدیا وەرزشییەکان، ٩ی تەمموز، پاڵەوانێتی پێشبڕکێی گۆڕەپان و مەیدانی ئێران بۆ ژنانی گەنج بەڕێوەچوو، پاڵەوانێتییەکە بۆ ژنانی گەنج بوو، کە تێیدا تیپە میلییەکان بەشداربوون، تێیدا نوێنەرایەتی شارە کوردییەکانی تێدابوو، هەروەها ١٦٨ یاریزان بەشداری پاڵەوانێتییەکە بوون بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.

 

یانەی ژنانی گەنجی گۆڕەپان و مەیدانی سنە، بە پێنج یاریزان لە کێبڕکێکەدا بەشداربوون و لە یەکەم ڕۆژدا نازناو و مەدالیای زێڕیان بردەوە، ئەژین قادری، یاریزانی ڕاکردنی کورد و خەڵکی شاری سنە، لە قۆناغی سەرەتای ڕاکردنی ١٠٠ مەتریدا توانی بە ١٥،٨٩ چرکە بگاتە هێڵی کۆتایی و لە خولی کۆتایشدا بە ١٥،١٤ چرکە توانی ڕیکۆردی نیشتمانی ئێران بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

 

ت.پ