یاری بالەی، هەنگاوێکی نوێ بۆ ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

یاری بالە، یەکێکە لە خەونەکانی وەرزشوانانی ژن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە بەجۆش و خرۆشەوە یاری دەکەن و دەیانەوێت بە خەونەکانیان بگەن.

ڕوبارین بەکر- شهباء

 

یەکەم پاڵەوانێتی یاری بالە بۆ ژنان لە ساڵی ١٩٥٢ لە جیهاندا ڕێکخرا، ژنانی وەرزشوانان لەم یاریەدا لە تەواوی جیهاندا بەشداری دەکەن، بەڵام ئەم یارییە بۆ ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نوێیە.

 

شۆڕشی ڕۆژئاوا، هۆکاری سەرەکی کردنەوەی ژنان بوو بە ڕووی جیهاندا، یەکێک لە بوارانەش وەرزش بوو، کە پێشتر ژنان کەمترین بەشداری کۆمەڵایەتی و وەرزیشیان هەبووە.

 

لە تەل قراح، تیپێکی ژنانی گەنج بۆ یاری بالە هەیە، لە کاتێکدا پێشتر هیچ گرنگی بەم یارییە نەدراوە، ئەم تیپە لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ کراوەتەوە، لیندا کە ئێستا کاپتنی تیپەکەیە، باس لەوە دەکات پێشتر ئەم یاریە نەبووە، کاتێک لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ کراوەتەوە، ژنان خواستێکی زۆرییان بۆی هەبووە، بۆیە لە ناوچەکانی تەل ڕەفعەت، شیراوا، تەل قراح، خێمەکانی بەرخدان و سەردەم تیپی یاری بالە کراوەتەوە، ژنان هەفتانە دوو ڕۆژ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ڕاهێنانیان کردووە، بەشداربووانی ئەم تیپە، ژنانی گەنجن، گەورەتینیان تەمەنی ١٥ ساڵە.

 

لیندا، شێخ باس لەوەدەکات وەک ژنێکی گەنج لە سەرەتاکە دەستییان پێکردووە، وەرزش کاری زەحمەت بووە، تووشی کەشەنگ بوونی ماسولکەکانیان بوون، بەڵام بەهۆی ڕاهێنانی بەردەوام سەرکەوتووبوون لە ئاستی بەهێزبوونی ماسولکەکانیشیاندا زۆر باشبوون دەڵێت "هەموو تواناکانم کۆکردەووە و قۆناغە سەختەکانم تێپەڕاند، هەموو لاوازییەکانهی خۆمم لەناو برد و ئێستاش بوومەتە کاپتنی تیپەکە".

ئەو لەڕێگەی ئەو ئەزموونە کەمەی لەبالەدا هەیەتی، ئەوە دەخاتەڕوو، کە ئەوانەی دەیانەویت ببنە وەرزشوان دەبێت هەوڵبدەن بە شێوەیەکی جیاواز پڕۆفیشناڵ یاریبکەن نەرم و جێگیر و بەهێزبن".

میرالی ئۆسو یاریزانی تیپی سەردەم، باس لەوە دەکا کە سەرەتا دەستیان پێکردووە تەنانەت تۆڕی جیاکەرەوەی نێوان دوو تیپەکەشیان نەبووە و تەنها یەک تۆپیان هەبووە، بەڵام ئێستا زۆر بەهێزن و توانایەکی باشییان لەبەر دەستتدایە سەلماندوویانە کە دەتوانن گەشە بکەن و سەرکەوتوو بن.

وتیشی، "نزیکەی مانگێک پێش ئێستا خولی بالەمان دەستپێکرد، ئامانجمان ئەوەیە لە پارێزگاکە و لە داهاتوودا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکەم خولەکە بین". 

دونیا بەکر، سەرۆکی هاوبەشی فیدراسیۆنی وەرزشی عەفرین، باسی لەوەکرد ئێستا لە سەرجەم کامپ و شارکاندا پێنج تیپیان هەیە بەردەوام ڕاهێنان دەکەن، هەر تیپیکیش ١٢ یاریزانی هەیە، یاریزانەکان خواستی پێشکەووتنیان زۆرە و بەردەوام بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە یاری دەکەن.

دونیا بەکر ئەوە دەخاتەڕوو، کە یاریکردنی بووەتە هاوکارێکی زۆر باش تا ژنان خۆیان لە بیری ئاوارەبوون و بێ پەنایی ڕزگار بکەن، " کە یاریکردنی بالە یارمەتی کچان دەدات بۆ ئەوەی خۆیان لە دۆخی ئاوارەبون وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دابماڵن، هەروەها کەمکردنەوەی کێشە هاوبەشەکان ونەهێشتنی نەخۆشییەکان سودییان لێ بینیووە".