ريم حسين، بۆ یەکەم جار دەبێتە ناوبژیوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ژنان لە ئەوروپا

لە ئەڵمانیا بۆ یەکەم جار ژنێکی بە ڕەگەز فەڵەستینی دەبێتە ناوبژیوانی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

ريم حسين، ناوبژیوانێکی ئەڵمانییە و بە ڕەگەز فەڵەستینیە، پیشەی سەرەکی دەرمانسازییە و پێش ئەوەی ببێتە ناوبژیوان لە ساڵی ٢٠٠٥ لە خولی دووەمی یانە پاڵەوانەکانی ژنان لە ئەڵمانیا بەشداری کردووە.

هەروەها ئەو ژنە فەڵەستینییە ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتییە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دوو یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ژنان بەڕێوەبردووە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆفا) ریم حسینی وەک ناوبژیوان هەڵبژارد بۆ بەڕێوەبردنی یاری کۆتای خولی یانە پاڵەوانەتیەکانی ژنان، کە لە ١٦ی ئایار لە شاری گۆتبۆرگ-ی سوید لە نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت.

 

(ریم حسین لە میانەی یاری تپپی پێی خولی ١٦ی جامی جیهانی ژنانی ساڵی ٢٠١٩ی نێوان نەرویج و ئوسترالیا لە شاری نیس لە فەڕەنسا)

 

یوفا لە بەیاننامەیەکیدا لە ماڵپەڕەکەی بڵاوی کردەوە، ریم وەک یەکەم ناوبژیوان هەوڵدەبژێردرێت ئەوەش دوای ئەوەی لە نێوان ئۆڵۆمپیکی لیۆن و پاریس سانجێرمان لە کاردیف بە چوارەم ناوبژیوان دەستنیشانکرا.

(ریم حسین، لەگەڵ یاریزانی چیلی یۆنیا لۆپێز لە میانەی یاری تۆپی پێی جامی جیهانی ژنانی فیفا لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە فەڕەنسا)

 

ئەو ژنە ناوبژیوانە نێودەوڵەتییە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە دوو یاری لە خولی یانە پاڵەوانیەتیەکانی ژنانی بەڕێوەبردووە، یەکەمیان لە خولی ١٦ی نێوان یانەی وەرزشی ڕۆزنگارد و یانەی SKNSTی پۆلتن، دووەمیان لە خولی ٣٢دا بوو لە نێوان یۆڤانتۆس و ئۆڵیمپیک لیۆن.

هەژماری فەرمی تیمی تۆپی پێی ژنانی ئەڵمانیا لە تویتەر پیرۆزبای لە ریم کرد، کە یەکەم دەرفەتی لەلایەن یۆفاوە بۆ بەڕێوەبردنی کۆتا چامپیۆنس پێبەخشراوە، هەروەها چالاکوانانی بواری وەرزشی هیوایان بۆ خواست یاریەکە بە شێوازی جیاجیا بەڕێوەبەرێت و سەرکەوتوو بێت تیایدا.

 

یاریزانانیش بە جیا پیرۆزباییان لەو ژنە ناوبژیوانە کرد، ئارینا هێنجێست یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە میانەی پیرۆزباییەکەیدا وتی: "ریم تۆ شایەنی ئەو پۆستە بوویت".

ریم حسین دووەم ناوبژیوانە لە ئەڵمانیا لە دوای ناوبژیوان "بیبیانا شتاینهاوس" کە ئەرکی ناوبژیوان لە خولی پیشەیی پیاواندا بۆخۆیی وەربگرێت

 

ت.پ