وەرزشکارێکی فلیپینی ناوی خۆی لە مێژووی ئۆڵمپیاتدا تۆمار کرد

یاریزانی فلیپینی له ئۆڵمپیکی تۆکیۆدا یەکەم مەدالیای زێڕی له مێژووی ئەو وڵاتەدا بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

یاریزانی کێشی فلیپینی، هێدلین دیازی تەمەن ٣٠ ساڵ لە بەرزکردنەوەی قورسایی ٥٥ کیلۆیی ژنان مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاتی بەدەستهێنا.

 

بەم سەرکەوتنە هیلدین دیاز یەکەم مەدالیای بۆ وڵاتەکەی خۆی بەدەستهێنا و ڕیکۆردی دوو لێدانی ١٢٧یی و کۆی گشتی ٢٢٥ کیلۆگرامی ئۆڵۆمپیاتەکەی شکاند.

 

هێدلین بەم سەرکەوتنەی یەکەم مەدالیای زێڕی لە مێژووی وەرزشی فلیپین لە ئۆڵۆمپیاتەکەدا تۆمارکرد دوای ١٠٠ ساڵ، لە پێشبڕکێشەکدا هەریەک لە وڵاتانی چین و کازاخستان پلەی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.

 

ت.پ