گۆرانیبێژ "پینک" بەرامبەر سزای هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ژنان کاردانەوەی هەیە

ژنە گۆرانیبێژی ئەمریکی، پینک ڕایگەیاند کە شانازی بەو ژنانی تیمە نەرویجییەکەوە دەکات لە وەڵامی سزای لەبەرنەکردنی جلی ژێرەوەیان کاردانەوەیان هەبووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پینک، گۆرانیبێژیکی ئەمریکییە و سێ خەڵاتی گرامیی بەدەستهێناوە، لە تویتێکیدا باسی ئەوەی کردووە شانازی بە یاریزانانی نەرویجەوە دەکات کە ناڕەزاییان بەرامبەر یاساکانی "بە سێکسی کردن" دەربڕیووە، هەروەها پێشنیاری کرد کە تیمی تۆپی تۆپی کەنار دەریای ژنانی نەرویجی باش بکات دوای ئەوەی لە جیاتی جلی ژێرەوە لەبەر بکەن شۆرتی وەرزشییان لەبەرکردووە.

 

بەپێی یاساکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی دەست، پێویستە یاریزانانی ژن "جلی ژێرەوە" بەکاربهێنن، بەڵام یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویجی لەجیاتی بەشی خوارەوەی جلی ژێرەوە له یاری هه فتەی ڕابردوو جلی وەرزشیان لەبەرکردووە، هەر بەم هۆیەشەوە هەفتەی ڕابردوو تیمی تۆپی دەستی ژنانی نەرویجی ١٥٠٠ یۆرۆ سزا دراون بەهۆی پێشێلکردنی یاساکان لەلایەن لیژنەی فیدراسیۆنی تۆپی دەستی ئەوروپاوە.

 

دوای کاردانەوەکانی ژنانی تیمی تۆپی دەستی نەرویجی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویجی جەختی کردەوە کە هەوڵ دەدات تا ئەو کاتانەی یاریزانەکان بە جلی ئاسوودەوە دەتوانن یاری بکەن.

 

ت.پ