ژنانی ئێران خوازیاری ماتۆرسوارین

هەرچەندە ژنانی ئێران بەپێی یاسایی وڵاتەکە خاوەنی ماف بن، بەڵام مافی لێخوڕینی ماتۆڕیان نییە، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتیش ژنان نزیکەی ٧ هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیان تێکۆشان دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی مافی لێخوڕینی ماتۆریش دەستیان بە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە کردووە، هەتا ئێستا نزیکەی ٧ هەزار واژۆیان کۆکردووەتەوە، ژنان داوایان لە پەرلەمانی ئێران کرد و وتیان: ئێمە ژنی ئەم وڵاتەین، دەمانەوێت مافی لێخوڕینی ماتۆر بەدەستبهێنین.

 

لەسەر بەستەری کارزار دەستیان بە کەمپینەکە کردووە و لێرەوە دەتوانن واژۆکان کۆبکەنەوە:

https://www.karzar.net/motorcycle-license