دانیا ئەقیل، یەکەم ژنی سعودییە بەشداری له جامی جیهانی ڕالی بیابانی کرد

شۆفێرێکی ژنی سعودی بەشداری خۆی لە پێشبڕکێی باهای ڕۆژهەڵات، لە خولی یەکەمی پاڵەوانێتی بیابانی سعودییە و خولی سێیەمی مۆندیالی ٢٠٢١ی باها ڕۆژهەڵاتییەکان ڕاگەیاند، کە لە ٤-٦ی ئازاردا بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیا ئەقیل، یەکەم شۆفێری ژنی سعودییە لە جامی جیهانی پێشبڕکێی بیابانی باها-دا لەسەر بۆردی "Am Maverick X3ـCan" لە جۆری T3 لەگەڵ رێنیشاندەری فەڕەنسی بەشدار ببێت.

وتیشی "من بە پەرۆشم بۆ بەشداریکردن لە باها ڕۆژهەڵاتییەکان و بینینی دیمەنی جوان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سعودیە، وە بە پەرۆشەوەم، کە جارێکی تر پێشبڕکێ بکەم، فێرببم و ئەزموون بەدەست بهێنم"

 

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی ڕاڵی ڕۆژهەڵاتی، سەرەتا بە درێژایی ١٠ کیلۆمەتر دەستپێدەکات بۆ دیاریکردنی ناوچەی پێشبڕکێکە و ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی ئازار بەڕێوەدەچێت، لە قۆناغی دواتردا پێشبڕکێکە بە درووی ٢٢٠ کیلۆمەتر بەڕێوەدەچێت لە ٥ی ئازاردا، دوا قۆناغی پێشبڕکێکەش ڕۆژی شەممە ٦ی ئازار دەبێت و دوورییەکەی ٢٠٢ کیلۆمەترە.

 

پێشبڕکێکە لەسە لم و هەڵگەڕان بەناو چیا لمینەکاندا دەستپێدەکات و قۆناغێکیش لە کەنار دەریادا بەڕێوەدەچێت، کە زۆرینەی پێشبڕکێکانی ڕاڵی ڕۆژهەڵاتی لەو ناوچانەدا دەبن و پێشبڕکێکە یەکێکە لە پاڵەوانێتیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

پێشبڕکێکە لەلایەن کۆمیتەیەکی ڕێکخراوەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە میر خالید بن سوڵتان ئەلفەیسەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیل-ی سعودی سەرپەرشتی دەکات.

 

دانیا ئەقیل یەکەم ژنی سعودییە کە مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیلی بەدەستهێنابێت لە وەرزی پێشبڕکێی ئیماراتیدا و خەڵاتی "جامی ڕۆکی" بردووەتەوە، هەروەها لە وەرزی بەحرەینیشدا بەشداری کرد.

 

ت.پ