ژنانی دهۆک دەبنە براوەی پێشبڕکێی کچانی کوردستان

لە کۆتا یاری خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان یانەی خانمانی دهۆک توانیان پلەی یەکەم بەدەست بێنن و ببنە پاڵەوانی خولەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە پارێزگای دهۆک دوا یاری خولی نایابی فتوساڵی کچانی کوردستان لە نێوان یانەی خانمانی دهۆک و یانەی تەنهایی ئەنجامدرا، یاریەکەش بە سەرکەوتنی یانەی خانمانی دهۆک بە ئەنجامی ١-٦ گۆڵ کۆتای هات، یاریەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجام درا .

لاڤان محەمەد یاریزانی یانەی خانمانی دهۆک بە تۆمارکردنی ٣٦  گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکە، یانەی خانمانی دهۆک بە کۆکردنەوەی ٢٧ خاڵ بوونە براوەی خولەکە و یانەی چۆمانیش بووە دووەمی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان.

لە کۆتایشدا یاریزانە ژنەکانی براوەی خولەکە خەڵاتی بردنەوەیان بەسەردا دابەشکرا.

 

ت.پ