کوشتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕوانگەیەک کە هەم دەنگ و هەم ڕاستی دەکاتە ئامانج
مانگی نیسان شایەتی پەرەسەندنێکی نائارامکەر بوو لە بەئامانجگرتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچە گرژییەکان لە سەرانسەری جیهاندا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان کوژرانی چەند کەسێکی پیشەگەری میدیایی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بەڵگەدار کردووە.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ناوچە جێناکۆکەکاندا چیتر تەنها مەترسییەکی پیشەیی نییە کە لە ئاماری جەنگدا جێگیر بکرێت. لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە ئەو ژنانەی کە لە بواری میدیادا کاردەکەن زیاتر دەکرێنە ئامانج، بەتایبەتی لە غەززە و لوبنان. پێدەچێت ئەم بەئامانجگرتنە واتایەکی قووڵتری هەبێت، کە بێدەنگکردنی دەنگێکی دووانە، دەنگی ڕاستی و دەنگی ژنان لە یەک کاتدا.
ئاڵەنگاری جددی بەردەم ژنانی ڕۆژنامەنووس بەردەوامە، بە تایبەت لە ژینگە ناسەقامگیرەکاندا. داتاکان دەریدەخەن ئەو ژنانەی کە لە بواری میدیادا کاردەکەن ڕووبەڕووی مەترسی دوو هێندە دەبنەوە، کە پەیوەندی بە سروشتی کاری ڕۆژنامەوانییەوە هەیە لە لایەک و لە لایەکی دیکەشەوە بە ئامانجکردنی ڕەگەزیەوە.
ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دەرەوەی تەنها ڕاپۆرتکردنی هەواڵەکان. زۆرجار چیرۆکی نەگێڕدراو دەگرێتەوە، چیرۆکی دایکان، ڕزگاربووان و کۆمەڵگە لەبیرکراوەکان، کاتێک دەکوژرێن، ئەوە تەنها تاکێک نییە کە تیرۆر دەکرێت، بەڵکو تەواوی ڕژێمێک لە گێڕانەوەی جێگرەوە کە دەخنکێت. زیانێکە بۆ بەدواداچوونی زانست، نەک تەنها بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری.
لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦دا پرسیارەکە تەنها ئەوە نەبوو کە چەند ژنانی ڕۆژنامەنووس کوژراون، بەڵکو چەند چیرۆکێک نەگێڕدرایەوە چونکە ئەو کەسانەی دەیانگێڕایەوە لەگەڵ ئێمە نەمابوون.
هێرشەکانی ئیسرائیل ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکەنە ئامانج
هێشتا هیچ داتابەیسێکی فەرمی و تەواو نوێ نییە کە هەموو حاڵەتەکانی کوژرانی ژنانی ڕۆژنامەنووس بەڵگەدار بکات، بەتایبەتی کە ئەم جۆرە زانیاریانە پشت بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان یان پەیامنێرانی بێ سنوور دەبەستن، کە ڕەنگە تووشی دواکەوتنی بڵاوکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوە ببن.
بەڵام بەپێی ئەوەی لە ماوەی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٦دا بەڵگەی لەسەر کراوە، ژمارەیەک ژنی ڕۆژنامەنووس لە چوارچێوەی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوژراون، بەتایبەتی لە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، کە چەندین ژنی ڕۆژنامەنووس تێدا کوژراون، لەنێویاندا ”غادە زەیخ” کە لە ئەنجامی بۆردوومانێکدا کوژرا، لە ٧ی نیساندا ئەو باڵەخانەیەی لێی مایەوە، باشووری لوبنان کردە ئامانج لە ڕادیۆی دەنگی خۆشی. هەروەها ڕۆژنامەنووس سۆزان خەلیل کە لە کەناڵی ”منار” کاری دەکرد، ڕۆژی ٨ی نیسان لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا.
ڕۆژی ٢٢ی نیسان، ئەمال خەلیل، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ”ئەخبەر”، لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی شارۆچکەی تەیری، لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژرا. کوشتنی ئەو ژنە بە شێوەیەکی بەرفراوان شەرمەزار کرا، چونکە دوای هێرشێکی دوولایەنە بوو کە هەوڵەکانی ڕزگارکردنی ڕێگری لێکرد، تۆمەتەکانی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وروژاند و پرسیاری لەبارەی بەئامانجکردنی بە ئەنقەستی ڕۆژنامەنووسانەوە دروستکرد.
خوێنڕشتن بەردەوامە
مانگی نیسان مانگێکی ناوازە نەبوو، بەڵکو درێژەپێدەری نەخشێک بوو کە لە سەرەتای ساڵەوە بەردەوام بووە، ناوچە جێناکۆکەکان کە خەریکە بەرفراوانتر دەبن نەک بچووک ببنەوە، تا ئێستاش هەرە مەترسیدارن بۆ ڕۆژنامەنووسان. فاتمە فەتونی کە هاوکات ڕۆژنامەنووسی لوبنانی بوو لە کەناڵی مەیادین، لە ٢٨ی ئاداردا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان کوژرا.
ئەم ژمارانە ناتوانرێت بە شێوەیەکی بابەتیانە باسیان لێبکات. کوشتنی ڕۆژنامەنووس تەنها بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسێک نییە، بەڵکو پێشێلکردنی بوونی ژنێکە لە ناوچەهکدا کە لە مێژوودا بە دۆمەینی پیاوانە دادەنرێت، بەتایبەتی لە کاتی کارکردن لە هێڵی پێشەوەی شەڕدا.
ڕۆژنامەنووس تەنها ڕاپۆرتی ڕووداوەکە نادات، بەڵکو گێڕانەوەکە دەنووسێتەوە، دەچێتە ناو ئەو کەشانە کە لە مێژە بەڕووی ژناندا داخراون، وەک هێڵی پێشەوە و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و هەروەها یادەوەری زیانبەرکەوتوان، بەجۆرێک کە خودی بوونی ئەو کردەوەیەکی بەرەنگاربوونەوەیە. بۆیە کاتێک ڕۆژنامەنووسێک دەکوژرێت نەک تەنها تەرمێک تیرۆر دەکرێت، بەڵکو بەشێک لە ڕاستییەکان دەکرێتە ئامانج و گێڕانەوەیەکی جیگرەوە سەرکوت دەکرێت.
جێگای سەرنجە کە زۆرێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە مانگەکانی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی کاریان کردووە نەک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە گەورەکان، ئەمەش بەو واتایەیە کە ئەوان لە خەڵک و ئەو چیرۆکە بچووکانە نزیکتر بوون کە نابنە مانشێتی ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش وایکردووە زیانەکەیان دوو هێندە وێرانکەر بێت.
توندوتیژی دووانە: ژنانی ڕۆژنامەنووس پێش کوشتنیان ڕووبەڕووی هەڕەشەی سێکسی و ناوزڕاندن دەبنەوە، هەروەها بێڕێزیکردن و بە ئامانجکردنی پیشەیی بۆ دەرکەوتنی گشتییان، لە توندترین حاڵەتەکانیشدا دەکوژرێن. ئەمەش توندوتیژی بەرامبەریان ئاڵۆزتر دەکات، نەک تەنها لەبەر ئەوەی ڕۆژنامەنووسن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ژنن لە پێگەیەکدا کە لە چوارچێوەی لۆژیکی دەسەڵاتدا بە قبوڵنەکراو دادەنرێت.
بەپێی داتا نێودەوڵەتییەکان، کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا لە ساڵانی ڕابردوودا گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و نزیکەی تەواوەتی بێ سزادان، بەڵام لە چوارچێوەی ئەم ژمارانەدا ژنان لە ژمارەدا کەمتر دەمێننەوە.
ئەم ڕاستیانە جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە دەکەنەوە بۆ بەهێزکردنی میکانیزمەکانی پاراستن بۆ ڕۆژنامەنووسان و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی تاوانەکانی بەرامبەریان و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پارێزراوتر کارکردن کە ڕێگە بدات ڕاستییەکان بەبێ ترس بگوازرێتەوە، دادپەروەری بۆ ژنە ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان تەنها بە واتای لێپرسینەوە لە بکوژەکان نییە، بەڵکوو سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی ئەو هەلومەرجانەیە کە کوشتنی ژنان دەکەنە دڵنیا و دووبارە، کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پێکهاتانەی کە دەنگیان وەک مەترسییەک دەبینن کە دەبێت بێدەنگ بکرێت.