ناوەندی هەواڵ
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دەیان زانا و براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئامادەیان کردووە. راپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژیریی دەستکرد هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر دیموکراسی و جیهان.
وتیشی:لەبوونی یاسای هاوبەشدا، تاوەکو ژیریی دەستکرد زیاتر بەرەو پێش بچێت، ئەنجامەکەی بەجۆرێک دەبێت کە حکومەتەکان و خەڵک دەنگیان تێیدا کەمتر دەبێت."
لە یەکێک لە خاڵەکانی ئەنجامی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئێستا هەفتانە زیاتر لە ملیارێک کەس ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن، توانا و کارامەیییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە هەموو چەند مانگێک دوو هێندە دەبن، چونکە ژیریی دەستکرد خۆی یارمەتیی پەرەپێدانی خۆی دەدات.




