"ئیسلامی سیاسیی ژن و منداڵ ڕوبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەکاتەوە"
دیدار شەهلا، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ئیسلامی سیاسیی و فکر و ئایدیاکەیان بۆتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان بۆسەر ژنان ، ڕۆژنییە هەواڵی کوشتن و زیندانی کردن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان نەبیسترێت، ئیسلامی سیاسیی کاریگەرییەکانی لەسەر هەناوی کۆمەڵگە دادەنێت.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە هەر کۆمەڵگەیەکدا، خێزان بنەمای سەرەکی دامەزراندنی ژیانی کۆمەڵایەتی و گەشەی نەوەکانی داهاتووە، بۆیە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی، پێش هەر شتێک کاریگەریی خۆی لەسەر خێزان و ئەندامەکانی دەردەخات، لە چەند دەیەی ڕابردوودا، گەشەکردنی ئیسلامی سیاسی و گەیشتنی هەندێک لە بزووتنەوەکانی بۆ دەسەڵات، پرسیارگەلێکی زۆری لەسەر کاریگەریی ئەم جۆرە دەسەڵاتدارییە لەسەر ژیانی ژنان، منداڵان و پەیوەندییە ناوخێزانییەکان دروست کردووە، هەندێک ئەزموون نیشانیان داوە کە ئەو گۆڕانکارییانە تەنها لە سنووری سیاسەتدا نەماونەتەوە، بەڵکو کاریگەرییان گەیشتووەتە ناو ماڵەکان و شێوازی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، ئیسلامی سیاسیی لە ڕێگەی نەخشە بۆ داڕشتنەوە چۆتە هەناوی کۆمەڵگەوە، لە ڕێگەی کەسانی ئاینی و کردنەوەی خولی پەروەردەی هاوینەوە منداڵان ڕاپێچی ناو وانەوتنەوەی ئیسلامی سیاسیی دەکەن، منداڵان ناچار بە هەبوونی و سەپاندنی ئیسلامی سیاسیی دەکەن، هۆشیار نەبوونی خێزانەکان بەرامبەر خولە پەروەردەییە ئیسلامییەکان منداڵان ڕاپێچی فکری ئایننی نەخشەبۆداڕێژراوی سیاسیی دەکەن.
"ئیسلامی سیاسیی نەوەی نوێی کۆمەڵگە بە ئامانج دەگرێت"
دیدار شەهلا، ڕۆژنامەنووس ئاماژەی بەوەکرد، پرسی ئیسلامی سیاسی و ئاڕاستەکردنی لە ناو کۆمەڵگەدا، لە کۆنەوە تا ئێستا گفتوگۆی جیاوازی لەسەر ئەنجامدراوە، کاریگەرییەکانی لە کۆمەڵێک وڵات بەڕوونی دەبیندرێت، کاریگەرییەکاننی بەشێوازێکی ئاڵۆز دەچێتە ناو ناخی مرۆڤەکانەوە و ناتوانن لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەی ئاستەنگییەکان بەرگری لە کۆمەڵگە و دابونەریتەکانیان بکەن، وتی: لە دوای ساڵەکانی ٢٠٠٨ ئیسلامی سیاسیی و هەبوونی ڕاگەیاندنەکانیان ڕێگە خۆشکەربوو بۆ بڵاوبونەوەی ئەقڵیەتی ئیسلامی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، ئامانجیانە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسیی بچێتە نێو هەناوی کۆمەڵگەیەکەوە، پاشان لە ڕێگەی هاتنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئیسلامی سیاسیی و هەبوونی دراما تورکییەکان و خستنە بازاڕی زۆرێک لە مۆدێلی باڵاپۆشی بەدەر لە ئایینی ڕاستەقینەی کە کورد پەیڕەوی دەکات، کاریگەری دروستکرد، سەرەڕای هەوڵەکانی ئیسلامی سیاسی لە کاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا دەردەکەوێت هاوڵاتیان ئیسلامی سیاسیان پێ پەسەند نییە، کاتێک هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت دەبیندرێت زۆرێک لە هاوڵاتیان ئیسلامی سیاسییان پێ پەسەند ناکرێت و ڕۆڵیان پێ نابەخشرێت، ئیسلامی سیاسیی لە کۆنەوە تا ئێستا بە شەرمە و سنوردارکردنی ژنان توانیویەتی ئەو ئایدۆلۆژیایەی بەڕێوەببات، زۆرێک لە هاوڵاتیان دابونەریت و هەبوونی ئیسلامیان لە چوارچێوەی دابونەریتەکانیان بە شێوەیەکی جوان پاراستووە، بەڵام کاریگەرییەکانیان دەبیندرێت، بە تایبەت لە ڕێگەی میدیا و سۆشیاڵ میدیاکانەوە هێرشی خەڵک بۆسەر یەکتربوو، هێرشەکان بۆ دروستکردنی نانەوەی پشێوی لە ناو هاوڵاتیاندا دسەستی پێکرد، لە ناویاندا منداڵان و ژنان بە ئامانج دەگیرێن، پشێوی دەخەنە ناو کۆمەڵگاوە.
"ئیسلامی سیاسی منداڵان کۆنترۆڵ دەکەن"
ئاماژەی بەوەشدا، ئیسلامی سیاسیی لە ڕێگەی یاسا توندەکانییەوە منداڵان لە تەمەنێکی کەمەوە کۆنتڕۆڵ دەکەن وتیشی: ئیسلامی سیاسیی منداڵان بە ئامانج دەگرێت، لە ڕێگەی چەندین چالاکی و بە نیقابکردنی منداڵانی خوار تەمەن هەشت ساڵ ئیسلامی سیاسییان بڵاوکردەوە، ئایدیایەک بۆ کۆمەڵگە هێندرایە بوون، منداڵانی کچ لە دوای تەمەنی هەشت ساڵییەوە دەبنە هۆکاری گوناح کردن بە پیاوان یان نابن، ژنان وەک ویستیکی سەربەخۆ لە ناوی دەبات، وەک پاشکۆی پیاوێک لێی دەڕوانێت، کە ئیسلامی سیاسیی و فکر و ئایدیاکەیان بۆتە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان بۆسەر ژنان ، ڕۆژنییە هەواڵی کوشتن و زیندانی کردن و توندوتیژی بەرامبەر ژنان نەبیسترێت، ئیسلامی سیاسیی کاریگەرییەکانی لەسەر هەناوی کۆمەڵگە دادەنێت بە تایبەت ژنان، بە دیاریکراوی ئەو دامودەزگا و شوێنانەی بۆ کارکردن و پەخشکردنی ئیسلامی سیاسیی بونیادیان ناوە بەزەقی کۆنتڕۆڵکردنی ژنانی لە چوارچێوەی ئیسلامی سیاسییدا تێدا دەبیندرێت، هەروەها ژنان لە چوارچێوەی یاسادا توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، لە خوارووی عێراق یاساکان توندوتیژی جەستەی و دەروونی بۆ منداڵان و ژنان دەهێننە ئاراوە، بۆیە پڕۆسەی ئیسلامی سیاسیی بە چڕی کار لەسەر بە ئامانجگرتنی منداڵان دەکات، ئیمە دەزانین پەرەسەندنی کۆمەڵگە لە نەوەی نوێوە سەرەچاوە دەگرێت، داهاتووی نەتەوەیەک لە چاوی مندالاندا دەبیندرێت، ئێمە ناتوانین منداڵ هۆشیار بکەینەوە، بەڵام پێویستە دایکان و باوکان لە ئیسلامی سیاسیی و خودی ئیسلام کەدوو شتی جیاوازن هۆشیار بکەینەوە.
"ئیسلامی سیاسیی تا کۆمەڵگە ڕەتی نەکاتەوە زیاتر دەچنە هەناوی کۆمەڵگەوە"
دیدار شەهلا باسی لەوەکرد، ئیسلامی سیاسی پێگەی کۆمەڵایەتی دەگرێتەبەر، تا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەو تاک بەجێبهێڵێت وتیشی: لە ڕێگەی ئیسلامی سیاسییەوە شەرمی کۆمەڵایەتی دروست دەکرێت، تا کۆمەڵگە ڕەتی نەکاتەوە، ئەمانە دەچنە هەناوی کۆمەڵگەوە بۆیە ناتواندرێت میکانیزمێکی تووند بۆ ڕوبەڕوو بونەوەیان دابندرێت، کۆمەڵگە لە ڕووی ئاڕاستەکردنی تاکەوە بەرپرسیارە، کۆمەڵگە نەیەوێت لایەنی سیاسیی ناتوانێت هیچکەس ئاڕاستە بکات، لە کۆمەڵگەدا هەبوونی فێرگە ئیسلامییەکان کێشەیەکی دیکەن بۆ ئاڕاستەکردنی منداڵان بەرەو ئیسلامی سیاسیی، بە کۆمەڵ نوێژکردنی مندآڵان و بە کۆمەڵ لەبەرکردنی قورعان کە منداڵێک نەیەوێت بەرپەچی دەدەنەوە لە ناو کۆمەڵەکەدا ئاریشەیەکی دیکەیە، ویست و ئیرادەی مندآڵ وەردەگیردرێتەوە، زۆرێک لە منداڵان بە خواستی خۆیان هەڵبژاردە بۆ بارودۆخەکە ناکەن، بۆیە بە ناچاری ڕودەکەنە فێرگەکان و لەسەر خواستی خانەوادەکایانیان دەیانێرنە ئەو فێرگانە.
" دایکان و باوکان منداڵ بەویستی خۆیان دەنێرنە خولەکانی فێربونەوە نەک بە ویستی منداڵەکە"
لە کۆتایی قسەکانیدا دیدار شەهلا وتی: لە ئێستادا خێزانەکان منداڵەکانیان ئاڕاستەی ئەو خولیایە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت نەک منداڵەکان، دایکان و باوکان، منداڵ بەویستی خۆیان دەنێرنە خولەکانی فێربونەوە، چەندین نموونەی زیندوو هەیە کە لە خێزانەکاندا هەیە، بەنمونە منداڵێک لە خێزانەکەمدا وتویەتی " بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە ئێستە دەتوانم گوێبیستی قورعانبم بۆ وزەم بە لەبەرکردنییەوە سەرفبکەم، لە جیاتی لەبەرکردنی دەچم لە ئاینی ئیسلام دەکۆڵمەوە"، بەڵام لە لایەن دایک و باوکییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بوەتەوە، ئەمە دەریدەخات مندآڵەکان دەتوانن گۆڕانکاری و توێژینەوەی گرنگ بکەن، بەڵام ئەو ئیسلامە سیاسییەی لە ناو خانەوادەکاندا بڵاو بۆتەوە ڕێگە بە منداڵان و نەوەی نوێ دەگرێت، تەنانەت لە شێوازی کردنی لەچکدا دەستوەردان دەکەن، ئیسلامی سیاسیی بە ئامانجێکی سەربازی توند کاردەکەن و تا تاک نەتوانێت لێیدەربێت، پەیوەستە بە نەمانی کۆنترۆڵکردنەوە، کاردەکات تا نەتوانیت لێی دەربازبیت، دەبێت خێزانەکان کۆنترۆڵ بکرێن، لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوە هەوڵ بۆ باشترکردنی خێزانەکان بدەین.