
تەلار لەتیف: ٢٥٪ی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی دەبێت ژن بن
تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجی یەنەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ ئەنجومەن پێكدەهێندرێن و پێویستە ڕێژەی کۆتای ژنان لە هەر سێ ئەنجوومەنەکەدا ٢٥٪ بێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

تەلار لەتیف، وتەبێژی كۆنگرەی پێنجی یەنەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ ئەنجومەن پێكدەهێندرێن و پێویستە ڕێژەی کۆتای ژنان لە هەر سێ ئەنجوومەنەکەدا ٢٥٪ بێت.

لە ئەفغانستان کە تاڵیبان دەستی بەسەرداگرتووە، لە مانگی ئەیلوول پێنج ژن و دوو منداڵی کچ کوژراون.

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوچەی فافینا لە کانتۆنی شەهبا پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی سوەیدا دەربڕی و وتیان: پێکەوەو بە چالاکییەکانمان، سیستمێکی خۆبەڕێوەبەری گەل لە سەرانسەری سووریا بنیاد دەنێین.

لە عەفرینی داگیرکراوی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیا، ٣ کەس کە یەکێکیان ژنە، لەلایەن هێزە نیمچە سەربازییەکانەوە ڕفێندران.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە تاڵیبان کردووە بەبێ مەرج نادا باروانی، ئەندامی بزووتنەوەی خۆپیشاندەرانی ژنانی ئەفغانی و خێزانەکەی ئازاد بکات.

لە شاری سوەیدای سووریا خۆپیشاندانی گەل چووەتە ٣٨ەمین ڕۆژی خۆیەوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

١٣یەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ڕێپێوانی جیهانیی ژنان لە ئەنقەرە ڕۆژانی ٦-١٢ی تشرینی یەکەم بە کۆمەڵێک پانێڵ و چالاکییەوە بەڕێوەدەچێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانیان کرد و ژنێک گیانی لەدەستدا.

"هۆشیاری لاواز"ی گەلانی ئەفریقا سەبارەت بە ڕۆڵی گۆڕانی کەشوهەوا لەو قەیرانانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی دروست و خێرا کەمدەکاتەوە.

بەهۆی پێکدادانە بەردەوامەکانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەوانەی زۆرترین ئازار دەچێژن ژنانن و داوای پشتیوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.

حەلیمە تەقیپوور ناسراو بە دایکی کوردانی خوراسان دوای ٣ ڕۆژ لە کردنەوەی ئەکادیمیای کانیمال کۆچی دوایی کرد.

ژنانی پێکهاتەی کورد، عەرەب و ئاشوورییەکان لە تیل تەمر کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ڕاگەیاند و وتیان: داگیرکەران بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و مێژووییە بەهێزەکانمان و بە یەکگرتووییمان تێکدەشکێندرێن.

لە شارۆچکەی کەلار ژنێک کە پێشتر سکاڵای لەسەر هاوژینەکەی تۆمار کردووە، بە گوماناوی گیانی لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو، لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە ناوچەی حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، ١١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش بریندارن.

کەیسی دژی ڕۆژنامەنووس ڕەیهان چاپان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە کرابووەوە هەڵوەشێندرایەوە.

لیلما سەدید، ڕۆژنامەوانی ئەفغانی خەڵاتی دامەزراوەی هێنری لا فۆنتاینی لە بەلجیکا بردەوە.

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدۆی لە ژنان کردووە.

لە نێجیریا ژمارەی ئەو کەسانەی لەمساڵدا بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٩٤ کەس و ٢٠١ حاڵەتی کۆلێرا لە ماوەی مانگێکدا دەستنیشانکراوە.

ژنان لە سەرانسەری عێراقەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرن و داوا دەکەن ژنانی ئازادیخواز بەرامبەر بەو تاوان و گۆشەگیرییە سەختەی سەر ڕێبەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن.

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار، دەستگیرکردنی وریشە مورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران و نەبوونی زانیاری لە بارەی شوێنی ناوبراو ڕاگەیاند.