
سیاسەتمەدار زەکیە ئیلباسان لە زیندان هەراسان کرا
زەکیە ئیلباسان، جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە کە لەلایەن پۆلیسەوە هەراسان کراوە لە دەروازەی زیندانەکە گەڕانی بۆ کراوە و هەوڵیان داوە بینێرن بۆ ئەو زیندانەی کە پزیشکی دادوەری تێیدا دەمێننەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

زەکیە ئیلباسان، جێگری هاوسەرۆکی دەبەپە کە لەلایەن پۆلیسەوە هەراسان کراوە لە دەروازەی زیندانەکە گەڕانی بۆ کراوە و هەوڵیان داوە بینێرن بۆ ئەو زیندانەی کە پزیشکی دادوەری تێیدا دەمێننەوە.

کەناراوەکانی لیبیا و تونس یەکێکن لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوە بۆ کۆچبەرانی نایاسایی کە بە بەلەم بەرەو ئەوروپا دەڕۆن.

لە شارۆچکەی خەباتی سنوری پارێزگای هەولێر، ئەو تۆمەتبارەی هۆکاری خۆسووتاندنی ژنێکی گەنج بوو، پاش ٦ مانگ لە دەستگیرکردنی ئازاد کرا.

سومەیە بۆز، پەرلەمانتاری موشی پارتی چەپی سەوز بەر لە کۆنگرەی پارتەکە کە ١٥ی تشرینی یەکەم ڕیکدەخرێت وتی: حکومەت سیاسەتەکانی خۆی بۆ بەردەوامبوون و قووڵکردنەوەی پیلانەکە جێبەجێکردووە.

لە دوایین ئاماری ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین ئاماژە بەوەکراوە هەزارو ٩٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی بریندارەکانیش ٧ هەزار کەس تێپەڕی، دوو هەزاریان منداڵ بوون و هەزارو ٤٠٠یان ژنن.

کەژەکە سەبارەت بەو چالاکییانەی کە لە شوێنە جیاوازەکان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئەنجام دەدرێن تیشکی خستە سەر پێشەنگایەتیی ژنان و وتی: ئێمە سڵاو لە چالاکییەکانی ئازادی دەکەین لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی.

کۆنگرەی ستار جەختی لەوەکردەوە، ئەو پێشێلکارییانەی لە دژی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدراون، بە ئامانجکردنی ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکان و سەرچاوەکانی وزە و ئاو و تەندروستی، بۆردومانکردنی کامپەکانی ئاوارەکان و چەندین شوێنی دیکە تاوانی جەنگە.

ئەلیا ئۆغڵۆی تەمەن ٦٣ ساڵ کە خەڵکی لازقیەیەو لە تل تەمر دەژی، کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا نیشانداو وتی: ئەو گەلەی هەناسەی ئازادی دەدات، زوڵم و کۆیلایەتی قبوڵ ناکات.

لویس گلوک، شاعیری ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان شەرمەزارکرد و بەڵێنی تێکۆشانیان دووپاتکردەوە و وتیان: هەرگیز دەستبەرداری دۆز و بەرخۆدانی خۆمان نابین.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل نامەیەکی کراوە ڕادەستی کونسوڵخانەی عێراق لە برۆکسل کرا، داوا دەکرێت لێپێچینەوە لە بکوژ و تاوانبارانی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل و ژنانی تر بکرێت.

بە ئامانجکردنی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە بۆ ڕۆژی ١٠یەم لە ڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە بەردەوامە و دەیان منداڵ گیانیان لەدەستدا و بریندار بووم، لانیکەم هەشت هەزار منداڵیش لە خوێندن بێبەش بوون.

مزگین خەلیل، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکار لە ناوچەی فورات، سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە هێرشەکە بۆ سەر دەستکەوتەکانی گەلە و وتی: ناتوانن بە هێرش ئیرادەی گەل تێکبشکێنن.

سەدیقە وەسمەقی، لێکۆڵەری ئایینی و مامۆستای زانکۆ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەبێ حیجابی ناچاری بڵاوکردەوە و دەڵێت: ناتوانین و نابێ بە بێدەنگی دابنیشین و هەموو ڕۆژێک سەیری ئەوە بکەین کە ئارمیتایەک، مەهسایەک یان منداڵێکی تری ئازیزمان دەکرێتە قوربانی لەسەر نەبوونی حی

وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین، کۆچبەربوونی زیاتر لە ملیۆنێک فەلەستینی بۆ باشووری غەززە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بە مەحاڵ پێناسە کرد، کە سوپای ئیسرائیل فەرمانی پێکردووە.

پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان ئازادی" وەک یەکێک لە سێ کەسی کۆتایی بۆ خەڵاتی ساخارۆڤ دەستنیشان کراون.

حکومەتی تورکیا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور.

هاوپەیمانی نەدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە دەکەونە ژێر بازنەی تاوانەکانی جەنگ و تاوانە مرۆییەکان و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

مەراڵ دانش بێشتاش، سەرۆکی بەوەکالەتی فراکسیۆنی پارتی چەپی سەوز لەبارەی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پەرلەمانی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەی کورد گفتوگۆیەو ناونیشانەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، خوێندکارانی قۆناغی ١٢ لە شاری هەڵەبجە لە بەردەم باخی گشتی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوایان کرد، مافی مامۆستایان بدرێت و دەرگاکانی خوێندن بکرێنەوە.