ڕۆژانە
-

لەهەڵەبجە پڕۆژە بۆ بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو
لەهەڵەبجە پڕۆژە بۆ بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ سودمەندبووانی پڕۆژەی "بەهێزكردنی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕێگەی كێڵگەی پەلەوەری زیرەك" بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێبەخشرا.
-

هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ لە سێدارەدان: هەفتەی ڕابردوو ٢٠ زیندانی لەسێدارە دراون
بە پێی ڕاگەیەندراوی هەڵمەتی"سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" هەفتەی ڕابردوو ٢٠ زیندانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل زیاتر لە دوو هەزار کەس دەستگیر کراون.
-

بۆ یادی بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر، گۆرانییەک: بیشەنگی من
هونەرمەند ڤیان کیچی گۆرانی "بیشەنگی من"ی بۆ دوو ساڵەی شەهیدبوونی بیشەنگ بروسک و سارا هۆگر بڵاوکردەوە.
-

"نەتەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا چارەسەرە"
ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک جەختی لەوەکردەوە کە پارادایمی نەتەوەی دێموکراتیک چارەسەرێکە بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا و وتی: لە ڕێبازی نەتەوەی دیموکراتیکدا هەمووان نوێنەرایەتی ئیرادەی خۆیان دەکەن.
-

١٥ زیندانی سیاسی لە ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
هەڵمەتی ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی زیندانیانیی سیاسیی ڕایگەیاند, ١٥ زیندانی سیاسی کورد و ئێران، لەوانەش پەخشان عەزیزی، وریشە مواردی و شەریفە محەمەدی مەترسی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.
-

"هەمیشە کەسە مەزنەکان هەنگاوی ئاشتی دەنێن"
چرۆ شوانی، پارێزەر دەڵێت: لە پرسەکانی ئاشتیدا ژنان زیاتر دەستپێشخەرن، چونکە ژنان دەزانن دەرئەنجامی قوربانیدان چییە، بەدرێژای مێژووش تەڤگەری ئازادی کوردستان ڕاستی ژنی نیشانداوە.
-

لە ١١یەمین ساڵیادی فەرمانەکەدا سیمپۆزیۆمێک بەڕێوەدەچێت
سبەینێ کاتژمێر ٨ی شەو سیمپۆزیۆمێک بە هاوکاری تاژێ و هاوپەیمانی نادا لەیادی ١١ ساڵەی فەرمانی شنگال بەڕێوەدەچێت.
-

دوای چەند مانگ لە ڕفاندنی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکرێت
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، داوای لە حکومەتی کاتی سووریا کرد لێکۆڵینەوەیەکی ڕاستەقینە و ڕوون لەبارەی بێسەروشوێنکردن و ڕفاندنی ژنان و کچانی عەلەوی لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا ببکات.
-

کەیسەکانی تا و سورێژە و کۆلێرا لە کەنارەکانی حەزەرموت لە بەرزبوونەوەدایە
پارێزگاکانی کەناری حەزەرموت لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن شایەتی زیادبوونی مەترسیدارن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە پەتاییەکان، دیارترینیان تای خوێنبەربوون، سورێژە و کۆلێرا، بەشی چاودێری پەتاکان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ کەیسی گومانلێکراوی تۆمار کردووە.
-

لە حاجی ئۆمەران دوو ژن بریندار کران
لە شارەدێی حاجی ئۆمەران لە ئەنجامی هێرشی پیاوێک بۆ سەر ماڵی باوكی هاوژینەكەی، سێ کەس بریندار بوون، کە دوانیان ژنن.
-

ژنانی چالاکوانی سنە: ژیانی مرۆڤ و مانەوەی ژینگە هیچ بەهایەکی بۆ حکومەت نییە
ژنانی چالاکوانی سنە كەوتنەوەی ئاگرەكەی چیای ئاویەر لە سنووری سنە بە کارەساتێکی ژینگەیی دەزانن، دەڵێن: ڕووداوەكە لە ئەنجامی ناکارامەیی و نابەرپرسیارێتی دامودەزگاکانی حکومەت كەوتووەتەوە.
-

یونسێف: هەموو دانیشتووانی غەززە برسین
یونیسێف پشتڕاستی کردەوە کە هەموو دانیشتووانی کەرتی غەززە برسی بوون، بەڵام منداڵان "زۆرترین ئازار دەچێژن"، جەختی لەسەر پێویستی ڕێگەدان بە هاوکارییەکانی کەرتی غەززە کردەوە لەگەڵ بەردەوامی بۆردوومانەکە و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون.
-

ژنانی وڵاتانی جیاجیا داوا دەکەن وەزارەتی دادی تورکیا ڕێگە بە سەردانی ڕێبەر ئۆجالان بدات
تەڤگەری ژنانی "ئەبیا یەلا" نامەیەکی بۆ وەزارەتی دادی تورکیا بەناونیشانی "دەمانەوێت سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەین" ناردووە، داوا دەکەن ڕێگە بدرێت شاندەکانی ژنان کە نوێنەرایەتی گەل و کولتوورە جۆراوجۆرەکان دەکەن سەردانی ڕێبەر بکەن.
-

یەکەم حزبی ژنان لە عێراق دامەزرا
بە مەبەستی دەسپێشخەریی بۆ یەکخستنی تواناکانی ژن لەناو پێکهاتە و باوەڕییە جیاوازەکان، هەروەها پشتیوانیکردنی ڕۆڵی ژن لە کایەی سیاسیدا، یەکەم حزبی ژنان لە عێراق دامەزرا.
-

مردنی ژنان لە ئەفغانستان: تاوانی بێدەنگ یان گێڕانەوەی فەرمی؟
زوڵمی ژنان لە ئەفغانستان گەیشتووەتە لوتکە و کوشتن و بێسەروشوێنکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و هاوسەرگیریی زۆرەملێ، تاڵیبانیش هەوڵی نەهێشتنی ژنان لە گۆڕەپانەکە دەدات.
-

ژنانی خێڵەکی عەرەب: پیلانێکی مەترسیدار بەناوی ئێمەوە بۆ پارچەبوونی سووریا ئەنجام دەدرێت
ژنانی خێڵەکی عەرەبە دیارەکانی سووریا ڕەتکردنەوەی خۆیان بەرامبەر پلانێکی مەترسیدار دەربڕی کە بەناوی خێڵە عەرەبەکان لە سووریا بەڕێوەدەچێت، هەتەشەیان تۆمەتبار کرد کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی سووریا دەکات.
-

سوەیدا بە پێشەنگایەتی ژنان هەڵدەستێتەوە
ژنانی سوەیدا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە گرژییەکانی ئەم دواییانە، بەشداریکردنیان تەنها لە پاڵپشتی ڕەوشتیدا سنووردار نەبوو، بەڵکو بۆ بواری پزیشکی و لۆژستیکیش درێژبووەوە، کە بەشدارییان لە ڕزگارکردنی بریندارەکان و پاککردنەوەی نەخۆشخانەو دابەشکردنی دەرمان.
-

نامەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕێبەر ئۆجالان: ئازادی زیندانی ناکرێت و بیرۆکەکان هەرگیز نامرن - ٢
نامەکانی ژنانی عەرەب بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێزانینی بەرفراوان بۆ بیری سەبارەت بە ئازادی و دادپەروەری، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسەکانی ژنان دەردەبڕن، دەنگی ئەم ژنانە دەردەکەون، ستایشی پڕۆژە فەلسەفییەکەی دەکەن و بە سەرچاوەی ئیلهامی دەزانن.
-

شەوی ٣ی ئاب کاتژمێر سێ بوو...
نۆفێ تەلۆ کە شایەتحاڵی فەرمانی ٧٤ی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بوو، بەم قسانە باسی ئەو ڕۆژەی کردوو وتی: ئێمە بە چاوی خۆمان مردنمان بینی، بینیمان منداڵ و کەسانی بەتەمەن لە تینوێتیدا دەمرن.
-

پەرتوکی "چەردەیەک ژن لە مێژودا" ناسێندرا
لە ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد، پەرتوکی "چەردەیەک ژن لە مێژودا" کە لەنووسینی فەوزیە مەنمی-ە ناسێندرا.