ڕۆژانە
-

کۆنفرانسی ژنان لە دژی پیلانگێڕی لە شەنگال بەردەوامە
کۆنفرانسی ژنان لە دژی پیلانگێڕی لە شەنگال کە بەیانی ئەمرۆ ١٢ی شوبات دەستیپێکرد بە وتار و پەیام بەردەوامە، نەورۆز ئویسال، پەرلەمانتاری شرناخ پەیامێکی ناردو ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێز ئۆجالان ئەو کەسەیە کە زۆرترین گرنگی بە کۆمەڵگەی ئێزدی و شەنگال دەدات.
-

٥٤ کەس بەهۆی هەرەسهێنانی شاخێک لە فلیپین گیانیان لەدەستدا
شاخێك لە باشووری فلیپین هەرەسی هێنا، بەهۆیەوە ٥٤ كەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون، منداڵیکی سێ ساڵانیش ڕزگار کرا.
-

ئێزدییەکان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویان لە خۆر کرد
دایکانی شەنگال و ئەندامانی تاژێ و کەسانی ئایینی لە شەنگال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕوویان کردە خۆر و نزایان کرد.
-

"بەرخۆدانمان هەتا گەڕانەوە بۆ عەفرین بەردەوام دەبێت"
ژنانی عەفرین کە کۆچیان کردووە بۆ کامپەکانی شەهبا دووپاتیان کردەوە سەرەڕای ئەو بارودۆخەی لە کامپەکاندا هەیە بەردەوامن لە بەرخۆدان و گەڕانەوە بۆ عەفرین مسۆگەر دەکەن.
-

لە پشت ڕووی سەربازی کابولەوە چی خۆی حەشار داوە؟
تاڵیبان هەوڵ دەدات بە دەستگیرکردنی ژنان ترس لەناو خەڵکدا دروست بکات، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر حکومڕانی خۆیان بکەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە لە بزووتنەوەکانی ژنانیش دەترسن.
-

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی زامنی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدییە"
لەیلا ئیبراهیم، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی ئێزدییەکان لە کانتۆنی جزیرە، ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرچاوەی پاراستنی ناسنامە و کولتووری کۆمەڵگەی ئێزدییەکان دەبێت.
-

موهلیسە کاراگوزەل زیندانییەکی نەخۆشە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت
موهلیسە کاراگوزەل، کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی ئەتاتورک لە ئیزمیر، ڕۆژی ١٦ی شوبات نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، یەکێک لە داواکارییەکان بۆ ئازادکردنی لەسەر بنەمی تەندروستی ڕەتکرایەوە.
-

لە عەفرین ژنێکی دیکە ڕفێندرا
چەتەکانی دەوڵەتی تورک ڕولا حەمدۆی تەمەن ٣٨ ساڵیان لە شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین ڕفاند.
-

هۆڵێکی نەشتەرگەری نوێ تایبەت بە ژنان لە هەڵەبجە کرایەوە
ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە بۆ یەکەمین جار هۆڵێکی نەشتەرگەری کرایەوە کە ڕێژەی هەوکردن تیایدا نزیک دەبێتەوە لە سفر.
-

ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە ١١یەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
ڕێپێوانی گەورەی ئازادی، کە لە باڵەکانی وان و قەرس دەستیپێکرد، لە سێرت و سەرێکانی لە ١١یەمین ڕۆژدا بەردەوامە، بەشداربووان دەڵێن: ئاشتی لە دەنگ و وشەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا شاردراوەتەوە. بەڕێز ئۆجالان ڕێبەری ئاشتییە.
-

بە پێشەنگایەتی مامۆستایانی ژن ناڕەزایەتی مامۆستایان بەردەوامە
سزادانی مامۆستایانی ناڕازی و دوورخستنەوەیان لە هۆڵەکانی خوێندن ناڕەزایەتی بەرفراوانی مامۆستایانی لێکەوتەوە و لە سلێمانی مامۆستایان خۆپیشاندانیان کرد.
-

هەڵەبجە، دوای چوار مانگ مامۆستایان جەخت لە داواکانیان دەکەنەوە
پاش تێپەڕینی چوار مانگ بەسەر خۆپیشاندانی مامۆستایان و هەڕەشە و گوشارەکانی سەریان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەردەوامن لە بایکۆت و ئەمڕۆش لە شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندان بەردەوام بوو.
-

ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە
ڕۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن، کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا لە ٩ی شوبات دەستبەسەرکرا، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە لقی تەم کۆجالی دەستبەسەرکراوە.
-

کتێبخانەی سلێمانی: زۆرینەی سەردانیکەرانی کتێبخانەکە ژنن
كتێبخانەی گشتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زۆرترینی سەردانیكەرەكانیان ژن بوون.
-

"پێویستە منداڵانی کچ سودمەندبن لە مافی خوێندن"
ژنانی گەنجی تونسی تیشکیان خستە سەر گرنگی پەروەردە و وتیان: بۆ دروستکردنی هەستی سەرکەوتن و سەربەخۆیی، پێویستە هەموو کچێک سوود لە مافی خوێندن وەربگرێت و شوێنێکی چالاک لە کۆمەڵگادا بگرێتەبەر.
-

چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان چڕ دەکرێنەوە
ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار ئەو چالاکیانە دەخاتەڕوو، کە لە ٢٥ ساڵەمین دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێکدەخرێن و جەخت لە بەردەوامی چالاکییەکان تا ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان دەکاتەوە.
-

سەرۆکی هەنگاریا بەهۆی لێخۆشبوون لە تاوانبارێکی دەستدرێژی دەستی لەکارکێشایەوە
كاتالین نۆڤاك، سهرۆكی ههنگاریا بەهۆی لێخۆشبوون لە پیاوێک کە دەستدرێژی کردبووە سەر منداڵێک، دهست لهكاركێشانهوهی خۆی له پۆستهكهی ڕاگهیاند.
-

لە شەهبا لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی زنجیرەیەک کۆبوونەوە بەڕێوەچوو
ئەو ژنانەی لە شەهبا کە ئامادەی کۆبوونەوەکانی دژ بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوون وتیان: تێدەکۆشین بۆ دڵنیابوون لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەمساڵ ساڵی ئازادی دەبێت.
-

"خەباتی هاوبەش ژنانی ئەفغانستان و کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە"
لە پەیامێکدا بۆ کەژار، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، کۆمەڵەی ڕاوای ئەفغانسی ڕایگەیاند، "ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان بە هێرشی ئاسمانی تاوانی ترسناک ئەنجام دەدات، بەڵام بەداخەوە حکومەتە کۆنەپەرستەکانی ڕۆژئاوا بێدەنگن.
-

ژنانی عەرەبی شەنگال: ڕێبەر ئاپۆ ئازادی پێشکەش به ژنان کرد
لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێپێوانێکی جەماوەری لە ناوچەی عەرەبی شەنگال بە پیشەنگایەتی ژنان ڕێکخرا، ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد وتیان: ڕێبەر ئاپۆ هیوا و ئازادی پێشکەش بە ئێمەی ژنان کرد.