ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 468 لە 1.030

16 تەمموز 2024

  1. جارێکی دیکە دۆسیەی دامەزراوەی هیرانور دواخرا

    جارێکی دیکە دۆسیەی دامەزراوەی هیرانور دواخرا

    دۆسیەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی هیرانور، یوسف زیا گوموشەل، کە کچە ٦ ساڵانەکەی" ه.ک.ج" هاوسەرگیری لەگەڵ قادر ئیستێکلی یەکێک موریدەکانی خۆی پێکردووەو ساڵانێکە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر، جارێکی دیکە دواخرا.

  2. لە بەرژەوەندی ژن هەموواری یاسایەک ڕەتکرایەوە

    لە بەرژەوەندی ژن هەموواری یاسایەک ڕەتکرایەوە

    کۆماری گامبیا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا هەموواری یاسای ژنانی ڕەتکردەوە کە ساڵی ٢٠١٥ دەرچووە، چونکە لە هەمووارەکەدا هەوڵدەدرا قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێینە لاببرێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی ژندا نییە.

  3. ژنانی ڕۆژهەڵات دژی لە سێدارەدانی شەریفە محەمەدین

    ژنانی ڕۆژهەڵات دژی لە سێدارەدانی شەریفە محەمەدین

    ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بە بڵاوکردنەوەی دروشم ناڕەزایەتییان دەربڕی و ڕایانگەیاند: سیستمی دادوەریی ئێران زۆرترین بەرچاوە، دەبێت دەستبەجێ ئەو سزاە ناڕەوایە هەڵبوەشێنرێتەوە.

  4. "ڕێپێوانەکەمان لەو شارانەی بۆی دەگەڕێینەوە بەردەوام دەبێت"

    "ڕێپێوانەکەمان لەو شارانەی بۆی دەگەڕێینەوە بەردەوام دەبێت"

    ئەو ژنانەی لە شارە جیاجیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەشدارییان لە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کرد، کەشوهەوای گەرم و برینەکانی سەر پێیان پشتگوێ خست و ڕایانگەیاند، لە دژی شەڕ و سیاسەتەکانی ڕژێم تەنانەت درێژە بە خەباتی خۆیان دەدەن کاتێک دەگەڕێنەوە.

  5. "عەفرین لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەستکەوتی گەورەی هەبوو"

    "عەفرین لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەستکەوتی گەورەی هەبوو"

    ژنانی عەفرین کە لە شەهبا نیشتەجێن، ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزیان بەرز ڕاگرت و ڕایانگەیاند: عەفرین دەستکەوتی گەورەی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بەدەستهێناوە و بووەتە نموونەی بەرخۆدان و خەبات بۆ هەموو گەلان.

15 تەمموز 2024

  1. ژنان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەفغانستان هەوڵی خۆ ڕێکخستن دەدەن

    ژنان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەفغانستان هەوڵی خۆ ڕێکخستن دەدەن

    پاش ئەوەی ژنانی ئەفغانستان لە هاوکاریی و بەدەمەوەچوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ هیوا بوون، لە ئێستادا هەوڵی دامەزراندنی تۆڕێکی هاوبەش دەدەن، کە لە ڕێیەوە خۆیان ڕێکدەخەن و لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان تێدەکۆشن.

  2. هەودای نیشتمان و گەل: ئەو لایەنانەش شەرمەزار دەکەین کە هاوکاری داگیرکاری تورکیان

    هەودای نیشتمان و گەل: ئەو لایەنانەش شەرمەزار دەکەین کە هاوکاری داگیرکاری تورکیان

    هەودای نیشتمان و گەل-هەنگ ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شەرمەزاری ئەو هێزە کوردستانی و عێراقیانەش دەکەین، کە لە دژی ئەم داگیرکارییە، نەک تەنها نقەیان لێوە نەهاتووە، بەڵکو بە ڕۆژی ڕووناک هاوکار و هەماهەنگی ڕژێمی تورکیا دەکەین.

  3. لە کینیا تەرمی ژمارەیەک ژن لە زبڵخانەیەکدا دۆزرایەوە

    لە کینیا تەرمی ژمارەیەک ژن لە زبڵخانەیەکدا دۆزرایەوە

    لە وڵاتی کینیا تەرمی ژمارەیەک ژن لەناو کیسی زبڵدا دۆزرایەوە، تۆمەتباری سەرەکی کە دەستگیرکراوە، دانی بەوەداناوە کە ٤٢ ژنی کوشتووە و تەرمەکانی فڕێداوەتە ناو زبڵ و خاشاکەوە کە وەک باسی لێوە دەکرێت ١٠٠ مەتر لە بنکەی پۆلیسەوە دوورە.