
یەپەژە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا
یەپەژە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لە نێوان ٣٠ی حوزەیران تا ٢ی تەمووز ئەنجامداو لە بەیاننامەکەیدا وتی: کۆنفرانسەکەمان بە ئیرادە و باوەڕدارییەکی زۆرەوە بەڕێوەچوو، یەپەژە ئامادەیە ئەرکەکانی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکات.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

یەپەژە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لە نێوان ٣٠ی حوزەیران تا ٢ی تەمووز ئەنجامداو لە بەیاننامەکەیدا وتی: کۆنفرانسەکەمان بە ئیرادە و باوەڕدارییەکی زۆرەوە بەڕێوەچوو، یەپەژە ئامادەیە ئەرکەکانی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکات.

ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا لە مەنبەج خوێندنەوەی پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەک هەوڵی ڕێکخستنی ژنان و پەرەپێدانیان و زیادکردنی زانیارییان لە کۆمەڵگەدا باس دەکەن.

ژنانی گەنجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند، بە ڕێبازی گەلی شۆڕشگێڕ داکۆکی لە بەها و ناسنامەی ژنانی ئازاد دەکەن، شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنانی بەهێز کردو بوونە خاوەن ناسنامەو ئیرادە.

فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور تیشکی خستەسەر لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیاو وتی: ئەگەر گەل هەڵوێستی بەرامبەر داگیرکاری هەبێت و شێوازەکانی ژیان لەگەڵ خەباتی گەلی شۆڕشگێڕدا بگونجێت، ئەوا دەبێت توانای دژایەتی داگیرکاری لە باشووری کوردستاندا هەبێت.

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ژنانی گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا بە دروشمی "بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێبەر ئازاد دەبێت" لە حەسەکە بەڕێوەچوو.

بەهۆی ڕووماڵکردنی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا لە ئامێدی، ئاسایشی پەدەکە تیمێکی ڕۆژنامەوانیی دەستگیر کردووە و سەنتەری میترۆ دەڵێت: حکومەتی هەرێم دەستی درێژە بۆ ڕۆژنامەنووسان، بەڵام کورتە بۆ بکوژ و گەندەڵکاران.

ناوەندێکی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕێژەی بەرزی هەژاری لە وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە، بەو پێیەی زیاتر لە ١٠ ملیۆن عێراقی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

لە شاری هەولێر ژنێک بە گوماناوی لە نهۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.

دوو پاسکیلسواری ماوەی ١٢ رۆژە لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، بە دروشـمی "نا بۆ چەکی کۆمەڵکوژ، نا بۆ کاولکردنی ژینگە" بەرەو شاری هەڵەبجە بەڕێکەوتن و ئەمڕۆ گەیشتنە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە.

ڕۆژنامەنووسانی شەنگال هێرشی دەوڵەتی تورکیایان لە دژی کارمەندانی چرا تی ڤی و چرا ئێف ئێم شەرمەزار کرد و داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان بگرنەبەر.

لە ئامێدى و شیلادزێی دهۆک دژى داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک خۆپیشاندان دەستپێکرد و لە ئێستاشدا ڕێگاى سەرەکى نێوان دێرەلوک و ئامێدی داخراوە.

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، ئەمڕۆ ١٠ی تەمووز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سزاى لەسێدارە دان بۆ ئەسما فەوزی محەمەد، هاوژینەکەی ئەبوبەکر بەغدادى دەرکراوە.

کۆنفرانسێکی بەرفراوان لەسەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و مەترسییەکانی سەر باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا بانگەواز بۆ بەرخۆدانی گشتی و سەفەر بەری کرا.

ڕۆژنامەنووس وەفا بوجواری ئاماژەی بەوەدا، لە لیبیا سەرەڕای سەرکەوتنە گەورەکان لە ڕاگەیاندن، ژنان ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی دەبنەوەو پێویستە کاردانەوەیەک هەبێت بەرامبەر بە جیاکاری.

لە خان یونس ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئەو فەلەستینیانەی کە خۆیان لە قوتابخانەیەکدا حەشاردابوو، لەو هێرشەدا دەیان فەلەستینی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، گیانیان لەدەستدا.

٥٥ ژنە زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ئەڤین لە ئێران دەستبەسەر کراون، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سزای لەسێدارەدان لە دژی چالاکوان شەریفە محەمەدی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڵاویكردەوە، سەرەڕای ڕێگرییەكان، لە كامپەكانی پارێزگای دهۆك، بەڵام ٦٣٧ خێزانی ئاوارە ناویان تۆماركراوە، بۆ ئەوەی بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی "قەدەم خێر عەزیز"ی ڕاگەیاند، کە لە ٤ی تەمووزی ئەمساڵدا بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بە پێی وتەی جێگری سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ عێراق، نزیكەی ٢٥٪ـی دانیشتووانی عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

بەهۆی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئاگر لە بەروبوومی کشتوکاڵی هەرسێ گوندی بەرکی، گوهەرزی و گرگاشێ لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوە.