ڕۆژانە
-

سلێمانی، فێستیڤاڵێک بۆ پەرەپێدانی توانای ژنان کرایەوە
لە حەوشەی سەرای سلێمانی فێستیڤاڵێک بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک دەست ڕەنگین کرایەوە.
-

کلیپێکی نوێ بۆ ٨ی ئادار بڵاوکرایەوە
بە کلیپێکی نوێ گۆرانی"ئێمە ژنانی کوردستانین"بەبۆنەی٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بڵاوکرایەوە.
-

لە مانگی شوباتدا ٣٩ ژن کوژراون
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی ژن نیوز، لە باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی شوباتدا ٣٩ ژن کوژراون و ١٥ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

زەینەب جەلالیان: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە
زەینەب جەلالیان بە نامەیەک یادی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان دەکاتەوە و دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ نوێنەری ئازادییە لە زینداندا، ڕێبەر ئاپۆ بیر و هزرێکی جیهانی نیشان دەدات، بە هیوای ئەوەی پێکەوە ٨ی ئادار پیرۆز بکەین.
-

"٨ی ئادار خاڵێکی سەرەکییە لە داواکاری ژنان بۆ مافی یەکسانی"
چیمەن جوانڕودی، چالاکوانی فێمێنیستی جەختی لەوە کردەوە کە لەژێر دەسەڵاتی پیاوسالاری و لە ناوەڕاستی جەنگدا، ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دەبنەوە بۆ ئەوەی خۆیان بەهێز بکەن بۆ بەدەستهێنانی مافی یەکسان.
-

"ئێمەی ژنانی کرماشان هاودەنگی لەگەڵ هەموو ژنانی تێکۆشەری جیهان ڕادەگەیەنین"
هـ.گ. چالاکی سیاسی و مەدەنی لە بارەی تێکۆشانی ٨ی ئادار وتی: ژنانی کرماشان هاودەنگی هەموو ئەو ژنە تێکۆشەرانەی جیهانن کە بەرەنگاری هەڵاواردن و بەکارهێنان دەبنەوە و خەباتیان بۆ ڕزگاری ژنان کردووە.
-

ژنانی کامپی مەخموور ئەمساڵ بە ڕۆحی ٨ی ئادار تێکۆشانیان کرد
ئەدیبە پاکسۆی، مامۆستای خوێندنگەی ناوەندی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" باسی لە گرنگی ٨ی ئادار کرد و ڕایگەیاند، ژنانی کامپەکە هەموو ساڵێک بە ڕۆحی ٨ی ئادار دژی بیری دواکەوتوو تێدەکۆشن.
-

ڕیهام حەجۆ: بە ڕۆحی ٨ی ئادارەوە بەرخۆدان دەکەین
ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی بەبۆنەی ٨ی ئادار باسی لە گرنگی خەبات و بەرخۆدانی ژنانی ئێزیدی کرو ئاماژەی بەوەکرد، دەنگی خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەرز دەکەنەوە.
-

بەهۆی بەرگریکردن لە خاکەکەی ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە
لە دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی خەدیجە کۆکالاری تەمەن ٧٥ ساڵ کە بەرگری لە زەویەکەی کردبوو لە بەرامبەر کۆمپانیای کانگا لە ناحیەی تاڤاس لە دەنیزلی، داواکاری گشتی داوای زۆرترین سزای کرد.
-

ئەنجوومەنی ژنانی سووریا، ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی ناساندنی ڕۆڵی ژنان دەبێت
ئەنجوومەنی ژنانی سووریا، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە، هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ هەموو ژنان لە سووریا ڕاگەیاند، بە مەبەستی بەهێزکردنیان و گەیشتن بە مافەکانیان، کارکردن بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکاری و توندوتیژییەک.
-

لە ماوەی مانگێکدا، ١٤٤ کرێکار گیانی لەدەستدا
لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا ١٤٤ کرێکار کە لە پیشەی جۆراوجۆردا کاردەکەن، گیانیان لەدەستداوە، کە ٦ منداڵ و ٤ ژنی تێدابوو.
-

دادگا سیبێل تەکینی دەرهێنەر بێتاوان دەکات
دەرهێنەری دۆکیۆمێنتاریی، سیبێل تەکین بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، دەستگیرکرابوو، بێتاوانی دەرچوو.
-

چالاکییەکان بۆ ٨ی ئادار لە موریتانیا بەردەوامە
لە درێژەی ئەو چالاکییانەی بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان، لە موریتانیا ئەنجام دەدرێت، ژنان سیمپۆزیۆمێکیان لەسەر گرنگی هەبوونی ئابووری سەربەخۆ بۆ ژنان ئەنجامدا.
-

پێنجەمین کەرنەڤاڵی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
بە بەشداری چەندین لایەنی جیاواز، یادی سی و سێ ساڵەی ڕاپەڕینی گەلی کورد لە زانکۆی ڕاپەڕین، خوێندکاران داوا لە ژنان دەکەن خۆیان بەرەوپێشببەن و کۆمەڵگە هۆشیار بکەنەوە.
-

خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" بە دایکانی شەممە دەبەخشرێت
ژووری پزیشکی ئامەد ڕایگەیاند، ئەمساڵ خەڵاتی "ئاشتی، دۆستایەتی و دیموکراسی" بە دایکانی شەممە دەبەخشرێت.
-

ناساندن بۆ پەرتوکی "گوڵدانی ژن، ئەزمونەکانی جێندەر و جینۆساید، گەڕیدەی حەقیقەت" کرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان، پانێڵێک بۆ ناسناندنی پەرتوکی "گوڵدانی ژن"، "ئەزمونەکانی جێندەر و جینۆساید" و "گەڕیدەی حەقیقەت" بەڕێوەچوو.
-

ئاهەنگی ٨ی ئادار لە زانکۆی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو
بەبۆنەی هاتنی ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنان لە ٨ی ئادار، ئەنجومەنی ژنانی زانکۆی ڕۆژئاوا ئاهەنگێکی سازکرد لە قامیشلۆی کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-

داوای دامەزراندنی کۆمسیۆنی دژە جیاکاری بۆ پاراستنی ژنان لە پەراوێزخستن دەکرێت
دامەزراوەی ژنانی نوێ باس لە دۆخی کۆمسیۆنی دژە جیاکاری دەکات وەک مافێکی دەستوری کە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە ڕاگیراوە هەروەها بۆچوون و نیگەرانییەکانیان دەربارەی بابەتەکە باس کرا.
-

گۆڵسا شەمسیپور، باشترین کۆدنووس لە جیهاندا
گۆڵسا شەمسیپوور بووە باشترین کۆدنووسی جیهان لە پاڵەوانێتی ikcc کە ٥٧ وڵات بەشدارییان تیادا کردووە.
-

تەندروستی جیهانی: منداڵان لە غەززە بە برسێتی گیان لەدەست دەدەن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات، منداڵان بەهۆی برسێتییەوە لە باکووری غەززە گیان لەدەست دەدەن.