ڕۆژانە
-

کەناڵی ژن تیڤی ٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆز کرد
لە شاری سلێمانی، ٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ژن تیڤی بە بەشداری ئەندامانی کەناڵەکە و بەشێک لە چالاکوانان و سیاسەتمەدارانی ژنان پیرۆز کرا.
-

گوڵ بەسەر ژنانی خاوەن کار دابەشکرا
لە شاری سلێمانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، گوڵ بەسەر ئەو ژنانە دابەشکرا کە کار دەکەن و لەسەر پێی خۆیان وەستاون.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرکوتکردنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار دەکات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە جددیەتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران ڕێژەی سەرکوتکردنی ژنانیان زیاد کردووە.
-

ژنانی مەغریب چۆن یادی ڕۆژی جیهانی ژنان دەکەنەوە؟
بزووتنەوەی مافەکانی ژنان و سەندیکاکانی کرێکاران لە مەغریب ئامادەکاری دەکەن بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی ژنان لە ٨ی ئاداردا، ئەوەی جەختی لەسەر دەکرێتەوە گۆڕین و هەمواری یاساکانە لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان.
-

خوێندکارانی بەشی ژنۆلۆژی کار بۆ ئازادکردنی ژنان و کۆمەڵگە دەکەن
لە سەرەتای شۆڕشی ١٩ی تەمموزەوە ژنان لە هەموو بوارەکاندا خۆیان سەلماندووە، بە پشتبەستن بە بیری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان کرد بە دۆزینەوەی ڕاستی خۆیان لەسەر بنەمای زانستی ژن-ژنۆلۆژی.
-

ڕوکەن ئەحمەد: ژنانی کورد باجێکی گەورەیان داوە بۆ ئازادی
لەبارەی خەباتی ژنان لە کوردستان، ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ئاماژەی بەوەکرد، خەباتی ژنان کاریگەری لەسەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کردووە و وتی: ژنانی کورد باجێکی زۆریان داوە بۆ ئازادی.
-

لە دژی گۆشەگیری چالاکیی ئێشکگری بەردەوامە
چالاکوانان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" زیاتر لە ٧ مانگە بە پێداگرییەکی زۆرەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئێشکگرن.
-

ماوەی ٣٠ ساڵە لە پەنابەرییدا ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن
ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخمور" بۆ ماوەی ٣٠ ساڵە بە چالاکی و کارەکانیان یادی ٨ی ئادار دەکەنەوە.
-

لە شاری سلێمانی چالاکییەکانی ٨ی ئادار خرایەڕوو
بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، کە زیاتر لە ٣٠یــی ڕێکخراوی بواری مافەکانی مرۆڤ و ژنانی لەخۆگرتبوو، چالاکییەکانی ٨ی ئاداریان خستەڕوو.
-

نەسرین حوسنی، لە زیندانەوە مۆڵەتی وەرگرت
نەسرین حوسنی، ڕۆژنامەنووسێکی زیندانیکراوی زیندانی جنورد، ماوەی چوار ڕۆژ لەژێر چاودێری دادگا مۆڵەتی وەرگرت.
-

لە شەهبا ئاهەنگی ٨ی ئادار سازکرا
بزووتنەوەی مانگی زێڕین بە بۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری شەهبا ئاهەنگێکی سازکرد.
-

ژمارەی قوربانیانی غەززە تا دێت زیاد دەکات
بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی حەماس و ئیسرائیل، ژمارەی کوژراوان و برینداربوون تا دێت زیاد دەکات، جگە لەوەی قەیرانی ئابووری و توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەڵکشاندایە.
-

مانگی زێڕین، چالاکییەکانیان بۆ ٨ی ئادار چڕ دەکاتەوە
مانگی زێڕین لە شاری حەسەکە، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی نمایشە هونەریەکانییەوە، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ٨ی ئادار دەکات.
-

ڕەنگە دۆخی سودان گەورەترین قەیرانی برسێتی لە جیهاندا دروست بکات
حکومەتی سودان بۆ یەکەمجار، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هاتنە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان، چونکە تا دێت دۆخی هاوڵاتیانی مەدەنی سەختتر دەبوو.
-

ڕێپاک ئێوارە دانیشتنێکی بۆ ژنان ڕێکخست
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕێپاک ئێوارە دانیشتنێکی بۆ ژنانی چالاکوان، نووسەر، ئەکادیمیست و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی ڕێکخست.
-

دایکانی ئاشتی گوڵیان پێشکەش بە ژنانی ئەندامی ئاسایش کرد
لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەڕی ڕۆژی جیهانی ژنان، دایکانی ئاشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان گوڵیان پێشکەش بە ژنانی ئەندامی ئاسایشی ناوخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان کرد
-

توانا و هێزی ژنان لە مەراسیمێک نیشاندرا
ناوەندی بۆشایی عیراقی ماوەی پێنج مانگە، کار لەسەر مافەکانی ژنان و ڕەخساندنی هەلی کار دەکات، ئامانجی خزمەتکردنە بە ژنانی کورد.
-

بەهۆی شەڕەوە ١٣٣ ڕۆژنامەنووس لە غەززە گیانیان لەدەستداوە
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی غەززە ئاشکرایکرد، بەهۆی شەڕەوە ١٣٣ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە.
-

کەرکوک، ڕژاک پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد
ڕژاک لە شاری کەرکوک سەردانی ڕێکخراوەکانی ژنانی کرد و پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ژنان کرد.
-

دایک و منداڵێک کە دەوترێت لە نهۆمی شەشەمەوە بەربوونەتەوە گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی قۆسەری ماردین، سەمیرا ئاکتورک و منداڵەکەی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو لە نهۆمی شەشەمەوە کەوتنە خوارەوەو گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەشی بە سەختی بریندار بوو.