ڕۆژانە
-

له ڕۆژی جیهانی ژناندا هاوكاری دارایی ژنانی خاوەنکار کرا
قایمقامی هەڵەبجە لە چوارچێوەی ٨ی ئاداردا، هاوکاری دارایی ژنانی خاوەنکاری کرد.
-

شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ ژنان دەستکەوتەکانیان دەپارێزن
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شۆڕشی ژنانیان ڕێکخست و لە ماوەی ١٢ ساڵدا دەستکەوتی جیاوازیان هەبوو، ژنان شۆڕشی خۆیان بۆ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، یاساکانی ژنان، سیستمی هاوسەرۆکایەتی و خۆبەڕێوەبەری ئەنجام داوە.
-

کەرکوک، ڕژاک بە هەڵواسینی وێنەی ژنانی پێشەنگ ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی پۆستەری وێنەی ژنە شەهیدانی پێشەنگ و تێکۆشەر، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ٨ی ئاداری لە کەرکوک پیرۆز کرد.
-

"لە چەندین وڵات ڕێگری لە پێشکەوتن و سەرکردایەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکرێت"
کۆمەڵەی نێودەوڵەتی ژنان لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن بەبۆنەی ٨ی ئادار پیرۆزبایی لە ژنان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، لە چەندین وڵات ڕێگری لە پێشکەوتن و سەرکردایەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکرێت.
-

سلێمانی، ژنانی چالاکوان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد
بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ژنان لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ساز کرد و ٨ی ئاداریان پیرۆز کرد.
-

فەرماندەیی یەپەژە: مزگێنیی ئازادیی بە هەموو ژنان و گەلان دەدەین
فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە پەیامێکی بەبۆنەی ٨ی ئادار، رۆژی جیهانیی ژنان بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، هەموو جۆرە سیاسەتێکی پاکتاوکاریی و داگیرکاریی و گۆشەگیریی تێکدەشکێنین و ئایندەیەکی ئازاد و ئارام دەکەینە دیاریی بۆ هەموو ژنان.
-

لە ماوەی ساڵێکدا... زیاتر لە هەشت هەزار کەس بەهۆی کۆچەوە گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٨ هەزار و ٥٦٥ کەس بەهۆی کۆچکردنەوە لە سەرانسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کوشندەترین ساڵ بووە.
-

مەحرەمە قادری: پێویستە ژنان ڕۆژی ٨ی ئادار بکەنە ڕۆژی هاوپشتی و خەباتی جیهانی
مەحرەمە قادری، یەکێک لە چالاکوانانی مافی منداڵان، بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە وتی: ژنانی ئەفغانستانیش وەک خوشکە کورد و ئێرانییەکانیان، هەرگیز ڕادەستی یاسا دژە ژنانەکان و ئیسلامییەکان نەبوون، هەرچەندە ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە و تیرۆر بووبێتنەوە.
-

دەوڵەتی تورکیا دوو هاوڵاتی گوندی دێوکەی شەهید کرد
ڕابردوو چوار هاوڵاتی گوندی دێوکەی سنوری شیلادزێ بە مەبەستى کۆکردنەوەى گژوگیایی بەهارە ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردووە، بەڵام فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتی تورک بۆردوومانى کردوون و دووانیان شەهید بوون.
-

"٨ی ئادار ڕۆژێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵاواردن دژی ژنان"
ژنانی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپاتیان کردەوە کە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، درکیان بەوە کرد کە ٨ی ئادار تەنیا ڕۆژێک نییە بۆ ئاهەنگگێڕان، بەڵکو ڕۆژێکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و نادادپەروەری.
-

ئایسەل توغلوک و ٣ سیاسەتمەداری دیکە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا
سیاسەتمەداران ئایسەل توغلوک، هەلیل ئاکسۆی، نازمی گور و عادل زۆزانی بە کۆی گشتی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" سزای ٢٧ ساڵیان بەسەردا سەپێندرا.
-

"٨ی ئادار دەکەینە ڕۆژی خەبات و ئازادی و بەرخۆدان"
ژنانی کورد، عەرەب و سووریانی دانیشتووی شاری قامیشلۆ، ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت و ڕایانگەیاند: ٨ی ئادار دەکەینە ڕۆژی تێکۆشان و ئازادی و بەرخۆدان.
-

ڕێپاک بە پارچە ڤیدیۆیەک ٨ی ئاداری لە ژنان پیرۆز کرد
ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد-ڕێپاک بە پارچە ڤیدیۆیەک، کە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنان دەکات.
-

شەوچەرەیەکی تایبەت بە ژنان بەڕێوە برا
بە پێشەنگایەتی ڕژاک شەوچەرەیەکی تایبەت بە ژنان ڕێکخرا و تیایدا ژنان گۆرانی و دەنگبێژییان وت.
-

بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە لە کەرکوک، بڕوانامەی ڕێزلێنان بە ڕژاک بەخشرا
لە کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی ٨ی مارس، بڕوانامەی ڕێزلێنان و گوڵ بەخشرا بە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک.
-

ئەفریقای باشوور داوای لە دادگای نێودەوڵەتی کردووە شەڕی غەززە بوەستێنێت
ئەفریقای باشوور داوای لە دادگای دادی نێودەوڵەتی کرد کە ڕێوشوێنی بەپەلە لە دژی هێزەکانی ئیسرائیل بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی لە کەرتی غەززە.
-

یەکەمین پارکی ژنان لە شاری ڕەققە کرایەوە
وەک دیاری و ڕێزلێنانێک بۆ خەبات و دەستکەوتەکانی ژنان، 'پارکی ژنان' لە قەزای ڕەققە کرایەوە.
-

یهكهمین ڤیستیڤالی كچانی كانی عاشقان لهههڵهبجه بهڕێوهچوو
گروپی کچانی کانی عاشقان، بە فێستیڤاڵێک، یادی ڕۆژی جیهانی ژنانیان کرد و توانا و کارە دەستییەکانی ژنانیان دەرخست.
-

یەكێتی ژنانی كوردستان پانێڵێكی زانستیان لە زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخست
بە ناشتنی ١٢٠ دار سنەوبەر و باسکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە ژنان لە پانێڵێکدا، ڕۆژی جیهانی ژنان بەرز ڕاگیرا
-

کەنەکە، بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
كوشتنی ژنان له سهر ئاستی جیهان و ناوخۆیی له ههڵكشاندیه، کوردستان بووەتە ناوەندی توندوتیژیی و تاڵانی، لەبەرامبەردا ژنان و گەلەکەمان هەیە، بەڵام هیچ هێزێکی دواکەوتوو ناتوانێت کوردستانێکی ئازاد، کە بە ئیرادەی ژن درووستبووە لەناو ببەن.