ڕۆژانە
-

لە دهۆک تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نییە
پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، تەرمی منداڵێک دۆزراوەتەوە، کە هۆکاری کوشتنەکەی دیار نییە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
-

"کوشتنی ژنان هێرشێکە دژی ئازادی ژن"
نورا موسا، ئه ندامی ماڵی ژنان له حەسەکە وتی: کوشتنی ژنان هێرشێکه له دژی ئازادی ژن، پێویسته ئاستی خەباتمان بەرامبەر به هۆشیاری زایەندی بەرز بکەینەوەو زانستی ژنان پێش بخەین.
-

ژیان دێرک: شارەوانی ئازاد گەورەترین هەنگاون بۆ ژنان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەو هەڵبژاردنانەی کە بڕیارە ١١ی حوزەیران بەڕێوەبچێت، ژنان کارەکانیان خێراتر کردووە، ژیان دێرک، ئەندامی کۆمەڵەی زەنوبیا ئاماژەی بەوەکرد، لە شۆڕشی ژناندا هەنگاوی سەرکەوتووی زۆر هەبووە، بەڵام ئەوەی شارەوانی ئازاد گەورەترین هەنگاوە.
-

کۆنفرانسی ژنانی گەنجی مەخموور بە ئەنجامنامە کۆتایی هات
کۆنفرانس بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی گەنج و ئەکادیمیای شەهید ژیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئەنجامنامە کۆتایی هات.
-

بەهۆی کاردانەوە لەسەر مردنی رەئیسی هەژماری بانکی شیرین نەجەفی بلۆک کرا
هەژماری بانکی شیرین نەجەفی خوشکی حەدیس نەجەفی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، بەهۆی کاردانەوەی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، بلۆک کرا.
-

سبەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی ١١ی حوزەیران ئاشکرا دەکرێن
سبەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوا لیستی کاندیدانی شارەوانییەکان ڕادەگەیەنێت.
-

ئەنجامی چوارەمین کۆنگرەی کژار ڕاگەیەندرا
کژار ئەنجامی کۆنگرەی چوارەمی خۆی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە ڕێکخستن و پاراستنی هەموو ژنان لە ئێران و باس لەوە کرا کە بە هیوا و ئامانجی کۆنگرەی چوارەمی کژار ئەوەیە ببێتە وەڵامێک بۆ ژنانی ڕۆژهەڵات کوردستان و ئێران.
-

لە ماوەی یەک ساڵدا ٩٥٠ تاوانی توندوتیژی دژی ژنان لە میسر ئەنجام دراوە
دامەزراوەی ئیدراک بۆ گەشەپێدان و یەکسانی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە تاوانە توندوتیژییەکانی دژی ژنان لە میسر بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم تاوانانە ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕاستەقینە نین.
-

دادگا تۆمەتی تاوانبارەکەی گۆڕی بۆ کوشتنی بە ئەنقەست
دادگای باڵای تاوانەکانی دووەم لە شاری ئیلازگ ئەو تۆمەتەی قبوڵ کرد کە بۆ ئەفسەری پسپۆڕ موراد گوسانچیل ئامادەکرابوو کە بورجو دەمیری کوشتووە، تاوانبارەکە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دادگایی دەکرێت.
-

"دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەی داعش دەکاتەوە"
ژنانی شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات پشتگیریان لەو سیاسەتمەدارە کوردانە کرد کە لەسەر دۆسیەی کۆبانێ دادگایی کران و ڕایانگەیاند، ئەو بڕیارەی دراوە نایاساییە و دەوڵەتی تورکیا بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ تۆڵەی داعش دەکاتەوە.
-

دوابەدوای خۆپیشاندانەکان... دەیان خوێندکار لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی بەریتانیا دەیان خوێندکاری ناڕازییان لەسەر داوای زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ شکاندنی چالاکی پشتگیری لە غەززە دەستگیر کرد.
-

ژمارەیەک پەرلەمانتاری نیوزلەندا بۆ چالاکی دایکانی شەممە نامەیەکیان نارد
٣٩ پەرلەمانتاری نیوزلەندا بۆ چالاکی دایکانی شەممە کە بڕیارە ٢٥ی ئایار بەڕێوەبچێت، نامەیەکیان بۆ تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا نارد، بۆ ئەوەی ڕێگەبدەن دایکانی شەممە چالاکی هەفتەی هەزارەم ئەنجام بدەن.
-

تەڤگەری ئازادی: سزای گۆشەگیری نایاسییە و بڕیارێکی تەواو سیاسییە
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هۆشداری لە دۆخی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەدات و ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی ئێستا سیپی تی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لێی بەرپرسیارە.
-

زیندانی نەخۆش حەنیفە ئارسلان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
حەنیفە ئاسلان تەمەن ٧٦ ساڵ کە نەخۆشی سەختی هەیە، بۆ ڕاپۆرتی شاندەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پەروەردە و توێژینەوەی هەرێمی وان.
-

لە سەرای ئازادی پێشەنگایەکی کاری دەستی ژنان کرایەوە
لە سەرای ئازادی شاری سلێمانی پێشەنگایەکی کاری دەستی بۆ ژنان کرایەوە، کە دەبێتە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی بازاڕی فرۆشی بەرهەم و کارە دەستییەکانیان.
-

بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکیاوە ژنێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر مەنبج ژنێک گیانی لەدەستداوەو ٥ کەسی دیکە برینداربوون.
-

کژار چوارەمین کۆنگرەی بەست و بەڵینی بە ئەنجام گەیاندنی خەباتی دا
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" چوارەمین کۆنگرەی خۆی بە دروشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" ڕێکخست.
-

١٤ منداڵی دیکە بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستدا
لە هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
-

دەستگیرکردنی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا زیادی کردووە
دەستگیرکردنی کۆچبەران لە ڕێگەکانی ئەوروپا بۆ بەریتانیا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووەو لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٤%ی کۆچبەران دەستگیرکراون.
-

ژنانی خاکە داگیرکراوەکان: ئەنجومەنی ژنان ئیرادەی ژنان دەپارێزێت
ژنانی ئیدلب، لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، پشتڕاستیان کردەوە کە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا پارێزگاری لە بوون و ئیرادەی ژنانی سووریا دەکات.