ڕۆژانە
-

کارۆلین گارسیا گەیشتە قۆناغی دووەمی ڕۆلاند گارۆس
کارۆلین گارسیا یاریزانی فەرەنسی سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ڕۆلاند گارۆس.
-

بۆردومانی کەمپەکانی ئاوارەکانی شاری ڕەفەح زیانی بە دەیان کەس گەیاند
لە پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای بڕگەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا، هێزەکانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکیان لە ئۆردوگاکانی ئاوارەکان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
-

ژمارەی زیان بەرکەوتووان لە غەززە ١١٧ هەزار كەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی غەززە، نوێترین ئاماری قوربانییەكانی بڵاو كردەوە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٥٠ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨١ هەزار ٢٦ كەسیش برینداربوون.
-

لە شاری فاشر ١٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
ئاماری کوژراوان بۆ ١٣٤ کەس بەرزبووەوە، هاوکات ٩٧٩ کەسی دیکەش لە ئەنجامی شەڕی شاری فاشر لە سودان برینداربوون.
-

ڕاکەرێکی ئێرانی مەدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی گەورەی کۆلۆمبیا بەدەستهێنا
مریەم تەووسی، ڕاکەری ئێرانی، لە پێشبڕکێکانی پێشبڕکێی گەورەی کۆلۆمبیا مەدالیای برۆنزی لە ڕاکردنی ٢٠٠مەتری بەدەستهێنا.
-

"٣٠٠ ملیۆن منداڵ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر"
ڕێکخراوێکی جیهانی هۆشداری دەدات، کە ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن منداڵ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.
-

ژنان لە ئەڵمانیا سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد
ئەنجومەنی ژنانی نودا سەدان نامەی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ناردووە.
-

بەهۆی برسێتیەوە داوای وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە دەکرێت
دوای هەشت مانگ لە شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس، ٧٠ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتدارانی فەرمی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بە فەرمی برسێتی لە غەززە ڕابگەیەنن.
-

ژمارەی زیانبەرکەوتووانی پاپوای نیوگینیا گەیشتە دوو هەزار کەس
حکومەتی پاپوای نیوگینیا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ژێر زەویدا گیریان خواردووە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا دوو هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
-

بەهۆی مینەوە شەش هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی تەقینەوەی مین و پاشماوەی تەقینەوەکانی شەڕ لە شاری حودەیدەی یەمەن، لە مانگی نیساندا شەش کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
-

ئامینە شەنیاشار لە چاوەڕوانی دادپەروەری بەردەوامە
ئامینە شەنیاشار ماوەی ١١٣ ڕۆژە لە بەردەم وەزارەتی داد داوای دادپەروەری دەکات، کارین برونزێل، سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئێس تی لە گەورەترین سەندیکای کرێکارانی سوید فاکۆربوندێنگ، سەردانی ئامینە شەنیاشاری کرد.
-

پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو هاوڵاتیانەی ناڕەزایەتیان دژی ناتانیاهۆ دەربڕی
ئیسڕائیلییەکان کە لە تەلئەبیب کۆبوونەتەوە، داوایان لە حکومەتی بینامین ناتانیاهۆ کرد دەست لەکار بکێشێتەوە، پۆلیس بە هێرش وەڵامی ئەم بانگەوازەی دایەوە.
-

لە پاپوای نیوگینیا ٦٧٠ کەس لە ژێر زەویدا ماونەتەوە
لە پاپوای نیوگینیا مەزەندە دەکرێت بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٦٧٠ کەس لە زەویدا ماونەتەوە.
-

مارگاریتا ڕۆبڵس: لە غەززە جینۆساید هەیە
مارگاریتا ڕۆبلس، وەزیری بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئەوەی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت و وتی: ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات جینۆسایدێکی ڕاستەقینەیە.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە نزیکدەبێتەوە لە ٣٦ هەزار هاوڵاتی
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٥ هەزار و ٩٨٤ هاوڵاتیی غەززە گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار ٦٤٣ كەسیش برینداربوون.
-

مامۆستایەک بە چەند تۆمەتێک لە کارەکەی دوورخرایەوە
دەستەی چاودێری سەرپێچییە کارگێڕییەکان لە سنە، بە تۆمەتی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاریدا بە دەرکردنی مامۆستایەک بەناوی سومەیە ئەختەرشومار.
-

لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپاراستن، ژنانی عەرەب لە شەنگال دژی قڕکردن سیمیناریان ئەنجامدا
بە پێشەنگایەتی تاژێ و بە بەشداری ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان، لە دژی قڕکردن و توندوتیژییەکیانی سەر ژنان، ژنانی عەرەب لە گوندی بیرجاری لەسەر سنووری شەنگال سیمینارێکیان ئەنجامدا.
-

لە گەڤەر ١١ کەس کە یەکێکیان منداڵە دەستبەسەر کران
لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ١١ کەسدەستبەسەر کران و لەناویاندا منداڵێک هەیە.
-

هەڵبژاردنی ١١ی حوزەیران بۆ ١٣٤ شارەوانی بەڕێوەدەچێت
باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دابەشکراوە بەسەر ١٩٢ شار و شارۆچکەدا، بەڵام هەندێک ناوچە لەژێر داگیرکاریدان و هەندێکیشیان لەڕووی ژێرخانەوە ئامادەنەکراون، بۆیە هەڵبژاردنەکە لە ١٣٤ شارەوانی بەڕێوەدەچێت.
-

"دۆسیەی کۆبانێ دۆسیەیەکی جیهانییە"
هێڤی محەمەد، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ بۆ سزادانی سیاسەتمەداران نیشان دا و وتی: دۆسیەی کۆبانێ جیهانییە، ئەو سزایانەی بەسەر سیاسەتمەداراندا سەپێندراوە، تۆڵەسەندنەوەی شکستی داعشە.