ڕۆژانە
-

سەرژمێریی ئەزمونی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستپێدەكات
ڕۆژی ٣١ی ئایار، سەرژمێریر ئەزمونی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەستپێدەكات و ١٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
-

منداڵێک بەهۆی مووشەکێکی ئیسرائیلی کە شاری بانیاسی کردە ئامانج گیانی لەدەستدا
مووشەکێکی ئیسرائیلی کەوتە سەر شاری بانیاس لە سووریا، منداڵێکی کچی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا.
-

مزگین خەلیل: ئەوانەی لە دۆسیەی کۆبانێدا دادگایی دەکرێن، داکۆکییان لە کەرامەتی مرۆڤایەتی کردووە
مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات ڕایدەگەیەنێت، زیندانیانی دۆسیەی کۆبانێ کەرامەتی مرۆڤایەتییان پاراستووە و لەبری ئەوەی ئاکەپە بە تاوانی پەرەپێدانی تیرۆر دادگایی بکرێت، بەرخۆدێرانی کورد دەستگیر دەکرێن و سزا دەدرێن.
-

"پرسی ژنان لەناو یەکێتیدا ڕووی لە پاشەکشە کردووە"
لە کۆڕێکدا د.دڵپاک تاهیر، مامۆستای زانکۆ ڕەخنەی لە گرنگیپێدان و هاندانی ژنان گرت و وتی: لە ئێستادا مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ژناندا لەناو یەکێتی ڕووی لە پاشەکشەکردووە و هاندانی ژنان نییە.
-

ژمارەی زیان لێکەوتووان لە غەززە لە هەڵکشاندایە
وەزارەتی تەندروستی دووپاتیکردەوە ژمارەی زیان لێکەوتووانی جەنگ زیادی کردووە، هەروەها کۆمەڵکوژی نوێ ئەنجام دەدرێت لە کاتێکدا ئیسرائیل دووپاتی دەکاتەوە کە شەڕەکە بۆ ماوەی حەوت مانگی دیکە بەردەوام دەبێت.
-

دایکانی ئاشتی بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری لە وانەوە چوونە ئەنقەرە
دایکانی ئاشتی بۆ ئەوەی گۆشەگیریی توندی سەر ئیمرالیی نەمێنێت، پاش ئەوەی ڕێگرییان لێ کرا کە وەزیری دادی تورکیا ببینن، سەرپۆشەکانیان لەسەر زەوی ڕاخست و داوایانکرد گوێ لە داواکانیان بگرن.
-

لە ماوەی کەمتر لە نیوەی ئەمساڵدا چوار هەزار و ٥٠٠ کەس ئاوارە بوو
ڕاپۆرتێکی یەکەی کارگێڕی بۆ بەڕێوەبردنی کامپەکانی ئاوارەکان لە یەمەن، ئاوارەبوونی هەزاران کەسی لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لە ئەنجامی پەرەسەندنی بەردەوامی حوسییەکان و تۆڵەسەندنەوەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئاشکرا کرد.
-

داوای ئازادکردنی چالاکوانێکی سودانی دەکرێت
بزووتنەوە فێمینیستەکان لە سودان ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوانی مافی مرۆڤ، بە ناوی نەدا هاشمیان کرد کە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
-

کار دەکرێت بۆ نەهێشتنی ئاوارە لە سنوورى سلێمانی
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی شووباتەوە تا ئێستا هەزار و ٢٧٥ خێزانى ئاوارە لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕێندراونەتەوە زێدى خۆیان
-

منداڵان بۆ بەدەستهێنانی بۆنە گرانبەهاکان کاریان پێدەکرێت
بۆنە گرانبەهاکانی جیهان بۆ دەستخستنی ماددە بنەڕەتییەکانی پیشەسازی، منداڵانی خوار تەمەن ١٥ ساڵ لە کێڵگە گوڵەکانی میسردا بەکار دەهێنن.
-

٧٥٪ی سێدارە تۆمارکراوەکانی جیهان لە ئێران ئەنجام دراون
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا زیادبوونی بەرچاوی سێدارەکانی لە ئێران ڕاگەیاند، کە ٧٥٪ی ئەو سێدارانەی لە جیهاندا تۆمار کراون لە ئێران بوون.
-

دەڤریم دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین سەردانی شارەوانی دەرسیمی کرد
دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین، سەردانی شارەوانی دەرسیمی کرد و جەختی لە گرنگی یەکڕیزی کردەوە و وتی: هیچ شارەوانی و گوند و شارێکمان ڕادەستی سیستم ناکەین.
-

سزای ماددیی هاتیجە کۆجالاری ٧٥ ساڵ درا کە بەرگری لە زەویەکەی کردبوو
هاتیجە کۆجالار تەمەن ٧٥ ساڵ، کە بەهۆی ئاگادارکردنەوەی بەرپرسانی ئاڤدان مادەنچیلیک ڕێگەی نەدابوو دوو کارمەندی کۆمپانیاکە بچنە زەوییەکانیانەوە، بە تۆمەتی 'لێدان' دادگایی کرا و سەرپێچی ماددی بەسەریدا سەپێندرا.
-

"پرۆسەی هەڵبژاردن بە بێ دەنگی ژنان سەرکەوتوو نابێت"
بەشداربوانی سیمپۆزیۆمی دیالۆگ جەختیان کردەوە کە بەشداری ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بە دەستکەوتێکی گەورەیە بەرەو گەیشتن بە ئازادی و مافەکانیان، کە لە ئەنجامی خەباتی ماندوو نەناسانەیان لە هەموو بوارەکانی سیاسی، سەربازی، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا بەدەستهاتووە.
-

دەستگیرکردنی هاوڵاتیان لە کاردانەوەیان بەرامبەر کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە بەردەوامە
بە بیانووی کاردانەوە لە بەرامبەر کەوتنەخوارەوەی ئەو کۆپتەرەی کە ئیبراهیم ڕەیسی هەڵگرتبوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی زیندانییەکی سیاسی لە مەشهەد کران.
-

لانیکەم ٢٠٠ کەس لە کامپی ڕەفەح کوژران
ڕێکخراوی UNRWA لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستینییەکانی شاری ڕەفەح لانیکەم ٢٠٠ کەس کوژراون.
-

زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری ئێزدی گەڕانەوە بۆ شەنگال
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری شەنگال لە کامپەکانی دهۆکەوە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
-

ژنانی سوەیدا: یەکگرتوویی ژنان لە پرۆسەی ئێستادا گرنگە
ژنانی شاری سوەیدا کە بەشدارییان لە کۆنگرەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا کرد، ڕایانگەیاند، یەکڕیزی و پشتیوانی ژنان لە پرۆسەی ئێستادا پێویست و گرنگە.
-

شەمێ ڕەمۆ: هزری ڕێبە ئۆجالان بە هەمووان دەناسێنین
ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ شەمێ ڕەمۆ لە بارەی چالاکی 'ڕێبەر ئاپۆ میوانی ماڵەکەتە' ڕایگەیاند کە ئاماجیانە تیشک بخەنەسەر سەر گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ و هزرەکانی بە هەموو لایەک دەناسێنن.
-

"حاڵەتی سورێژە لە جیهاندا لە زیادبووندایە"
یونیسێف و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەیان بەوە کرد، نەخۆشی سورێژە کە زیاتر لە منداڵاندا دەبینرێت، لە هەموو جیهاندا زیادی کردووە و هۆشداریشیان داوە، ژمارەی تووشبووان لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە کۆی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ تێدەپەڕێت.