ڕۆژانە
-

گروپێک کە ژنانیان هەراسان دەکرد دەستگیرکران
ئاسایشی هەولێر، ئەو گروپەیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە هۆکاری خۆکوشتنی چەندین ژن.
-

ئاگر لە دارستانەکانی تورکیا کەوتووەتەوە
ئاگری دارستانەکان کە لە شارەکانی چاناکاڵە، ئەزمیر، ئوساک و دەنیزلی لە تورکیا کەوتەوە، تا ئێستا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی شوێنەکان چۆڵکران.
-

پەیمانگای تەندروستی: ڕۆژانە دوو هەزار منداڵ دەمرن
پەیمانگای کاریگەری تەندروستی ئاشکرای کردووە، ڕۆژانە دوو هەزار منداڵی خوار تەمەنی ٥ ساڵ بەهۆی پیسبوونی هەوا و خراپی خۆراکەوە گیان لەدەست دەدەن.
-

چۆن دەزانیت سیخوڕی بەسەر مۆبایلەكەتەوە دەكرێت؟
ئەپڵیكەیشنەكانی چاودێرى کردن بەسەر مۆبایل ڕۆژ لە دوای رۆژ ڕوو لە هەڵكشان دەكەن، بەکارهێنەرەکانیش ترسى ئەوەیان هەیە مۆبایلیان هاک بکرێـت یان چاودێرى بکرێـت، بەڵام چەند ڕێگایەک دەرخەری ئەوەیە کە سیخوڕی بەسەر مۆبایلەکەتەوە دەکرێت.
-

لافیتەی "قەیوم بڕۆ" لەسەر کەشتییەک هەڵواسرا
ئەندامانی هەدەکە لە دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ، لەسەر کەشتییەک لافیتەیان هەڵواسی و لەسەری نووسراوە "قەیوم بڕۆ".
-

حورا نیکبەخت چالاکوانی مافی ژنان بۆ زیندانی ئەڤین گواسترایەوە
حورا نیکبەخت، چالاکی مافی ژنان، دوای دەستبەسەرکردنی، گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین.
-

بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا سەدان داری چیای مەتینای سووتاند
بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیاوە ئاگر لە سنووری گوندەکانی کانێ و سگێرێ لە بناری چیای مەتینیا لە شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوە و سەدان داری سروشتى و دارى ناو باخی گوندنیشینان سووتاون و تا ئێستاش نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
-

ئۆڵۆمپیادی پاریس؛ مەلەوان ڕیگان سمیس ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد
ڕیگان سمیس، مەلەوانی ئەمریکی، لە پاڵاوتنەکانی مەلەوانی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس کە لە شاری ئیندیاناپۆلیس بەڕێوەچوو، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.
-

بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئێرانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون
بومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی ٥.٠ پلەی ڕێختەر باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی هەژاند و بەهۆیەوە لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
-

ژنانی عەفرین: تا دڵۆپێک خوێنمان بمێنێت سەردانانەوێنین
ژنانی شارۆچکەی شێراوا سەر بە عەفرین، سەرەڕای بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر گوندەکانیان، دووپاتیان کردەوە کە تا کۆتایی تەمەنیان لە گوندەکەدا دەمێننەوە و ڕێگە نادەن لەشکرکێشی و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بچنە ناو گوندەکەوە و زەویەکانیان داگیربکەن.
-

موکادەس کوبیلای ئازاد کرا
موکادەس کوبیلای، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئاگری ئازاد کرا.
-

ساندرا هێمی پاش ٤٣ ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوو
ساندرا هێمی کە بە تۆمەتی کوشتن ٤٣ ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەڕێکرد، لە کۆتاییدا بێتاوانی سەلمێندرا و سزاکەی هەڵوەشێندرایەوە، پارێزەران دەڵێن: زیندانی کردنی ساندرا درێژترین ماوەی زییندانی کردنی بەهەڵەی ژنە لە ئەمریکادا.
-

لە ١١٥ ناوەوە کاردانەوە دژی قەیوم: پێویستە دەستبەجێ بکشێتەوە
١١٥ کەس کە نووسەر و هونەرمەندی تێدایە، بەیاننامەیەکیان دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ بڵاوکردەوەو وتیان: پێویستە دەستبەجێ بڕیاری کشاندنەوە بدرێت.
-

لە سلۆپی مامۆستایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی دەستگیرکرا
ئەو مامۆستایەی لە سلۆپی دەستدرێژی زایەندی کردە سەر سێ خوێندکار دەستگیرکرا.
-

تاژێ داوا دەکات فەرمانەکە بە فەرمی لەلایەن عێراقەوە بناسێندرێت
بۆ ئەوەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بە فەرمی لەلایەن عێراقەوە بناسێندرێت، تاژێ نامەیەکی ئاڕاستەی بەرپرسی کۆتای ئێزیدییەکانی پەرلەمانی عێراق کرد و داوای لێکرد ئەو فەرمانە بخاتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە.
-

هۆشداری دەدرێت بەو هاوڵاتییانەی گەشت بۆ ناوچە شاخاویەكان دەكەن
دەزگای گشتی كاروباری مینی هەرێمی كوردستان هۆشداریی دەدات بەو هاوڵاتییانەی گەشت بۆ ناوچە شاخاویەكان دەكەن، بۆئەوەی نزیكی ئەو شوێنانە نەبنەوە، كە تابلۆ و نیشانەكانی مین ڕێژكردنیان لێ دانراوە.
-

ڕوناک فەرەج کۆچی دوایی کردو ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردێت
ڕوناک فەرەج، یەکێک لە چالاکوانەکانی بواری مافەکانی ژنان پاش تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک، گیانی لەدەستداو بڕیارە ئەمڕۆ بەخاک بسپێردرێت.
-

زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر خنکان کە زۆرینەیان کوردن و منداڵیان تێدایە
بەهۆی ژێرئاوكهوتنی بهلهمێكی كۆچبهران له كهناراوهكانی سنووری نێوان یۆنان و ئیتاڵیا، كه نزیکەی ٧٠ كهسی ههڵگرتبوو، زیاتر لە ٥٠ کەسیان خنکان و له ناویاندا چەندین هاوڵاتی كوردی باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەن.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتە ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ڕاگەیەندراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە غەززە گیانیان لەدەستداوە، ٣٧ هەزار و ٣٤٧ کەس بووە.
-

خولێکی ڕاهێنان لە بواری پیشەسازی بەڕێوەچوو
خولەکە ژمارەیەک پیشەگەر تیایدا بەشداریان کرد، زۆربەیان ژنانی شاری سنەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەشێکیان ساڵانێکە کار دەکەن و بەشێکیشیان بەم دواییانە دەستیان کردووە بە کارکردن.