ڕۆژانە
-

ژنێکی کەمانچەژەنی کورد لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
ژنێکی کەمانچەژەن کورد پلەی دووەم و خەڵاتی ‘گران پری’ پێشبڕکێی نێودەوڵەتی میوزیک Suond di Veneziaـی بەدەستهێنا.
-

سەرەڕای هێرشەکان شارەوانی تل تەمر کار بۆ خزمەتێکی باشتر دەکات
پڕۆژەکانی شارەوانی گەلی تل تەمر بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن یەکێتی شارەوانیەکانەوە پەسەند کراون، لەناو ١٠ پڕۆژەدا پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگاوبان و پرد و هێڵی ئاگر کوژێنەوە و هەڵکەندنی دوو بیری ئاو هەیە.
-

ژنانی ئێزدی کاردانەوەیان بەرامبەر هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسانی شەنگال نیشان دا
ژنانی ئێزدی دووپاتیانکردەوە کە بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان بە ئامانجگرتنی پێکهاتەی ئێزدییە و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ڕاستی و بەرخۆدانی پێکهاتەی ئێزدی لە دژی پلانەکانی جینۆساید و خیانەت بشارێتەوە.
-

"بۆ ئەوەی زیندوبین" گێڕانەوەی ژیانی ژنە تێکۆشەرێکی کوردستانە
پەرتوکی "بۆ ئەوەی زیندوبین" گێڕانەوەی ژیانی ژنە تێکۆشەرێکی کوردستانە لە شار و شاخ، بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە نووسەران و سیاسەتمەداران و ژنان، ناساندنی بۆ کرا.
-

تاژێ سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی تەلەعفەری کرد
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فەرمانەکەدا، ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کۆرا ئەل عەنتەریان لە تەلەعفەر کرد و ئەو کەسانەیان بەبیرهێنایەوە کە لە فەرمانی ٧٤دا کوژراون.
-

لە ٦ مانگدا ١٠ ژن لە ئێران لەسێدارە دراون
لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، سزای سێدارەی ٢٦٦ بەندکراو لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێراندا ئەنجامدراوە، کە زۆربەیان کوردن.
-

سامیە ساریخانی کە کوڕەکەی کوژرا، لە کارەکەی دوورخرایەوە
سامیە ساریخانی کە کوڕەکەی لە کاتی سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" کوژرا، ڕایگەیاند لە کۆمپانیای کەرەستەی پزیشکی کە تێیدا کاری دەکرد دەرکرا.
-

لە شەهبا یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز کرایەوە
لە ساڵڕۆژی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، سیمینارێکی بەبیرهێنانەوە لە لایەن ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بەڕێوەچوو.
-

گۆڤاری ژن لە ژمارە نوێیەکەیدا باس لە دامەزراندنی حزبوڵڵا دەکات
لە ژمارەی ٧٢ی گۆڤاری ژن-دا فایلەکانی دامەزراندنی و پەیوەندییەکان و کۆمەڵکوژییەکانی حزبوڵڵا خراونەتە ڕوو.
-

٥٥٠ دۆنم پوش و پاوانی دیکە سووتان
دووبارە بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى بەرفراوان لە سنوورى پیرەمەگرون و ئاغجەلەر کەوتەوە و لە ئەنجامدا ٥٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان و ١٧٥ داری سرووشتی سووتان.
-

لە هندستان ٦٣ کەس بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانیان لەدەستدا
ناوەندی كەشناسی هندستان بڵاویكردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی درووستبوونی هەورە بروسكەوە لە ویلایەتەكانی ئوتار پرادێش و بیهار ٦٣ كەس گیانیان لەدەستداوە.
-

لە گوندی بلێخشێ ٩ کەس دەستگیر کران: بڕیارەکە لەژێر فشاردا دراوە
پارێزەر دۆرشین شیکگەنچ ڕایگەیاند، دەستگیر کردنی ٩ هاوڵاتی خەڵکی گوندی بلێخشێی سەر بە کەرجەوس هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەم بڕیارە لە ژێر فشاردا دراوە.
-

لە سلێمانی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە کرا
دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان چالاکوانانی سلێمانی گردبوونەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک پیلانی داگیرکردنی کوردستان بەڕێوەدەبات و دەبێت سنوورێکی بۆ دابنرێت.
-

"بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ڕێگەی ئازادیی کردەوە"
خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا، ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە زیندانەکاندا دەرگای ئازادی بۆ گەلی کورد و ستەملێکراوان کردووەتەوە و وتی: ئێمە لە ١٤ی تەمووزدا تێدەکۆشین.
-

کۆنگرەی ستار: پێشێلکاری ترسناک دژی سروشت و مرۆڤ ئەنجام دەدرێت
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دۆخی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکراوە بڵاوکردەوە و داوای بەهێزکردنی یەکڕیزی دژی ئەو داگیرکاریانە کرد.
-

چالاکوانانی ئەفغانستان: چارەسەر لە خۆکوشتندا نییە، بەڵکو لە خەباتدایە
ژنانی چالاکوانی ئەفغانستان ئاماژەیان بەوە کرد، تاوان دژی ژنان لە زیندانەکانی تاڵیبان ئەنجام دەدرێت و پەیامێکیان بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد و دەڵێن: چارەسەر لە خۆکوشتندا نییە، بەڵکو لە خەباتدایە.
-

لە ماوەی هەفتەیەکدا چوار منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی سودان گیان لەدەستدانی چوار منداڵی بەدخۆراکی لەئەنجامی نەبوونی خۆراکی چارەسەری لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
-

"ژنان بونیادنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان"
ڕۆژنامەنووس یارا محەمەد لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژنان بونیادنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان.
-

تاژێ سەردانی ڕۆژنامەنووسانی برینداری کرد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ڕاگەیاندنی ژنان لە شەنگال سەردانی ڕۆژنامەنووسی بریندار مەدیا حەسەنیان کرد.
-

لە نەیجیریا بەهۆی ڕووخانی خوێندنگەیەک ٢٢ خوێندکار گیانیان لە دەستدا
بەرێوەبەرایەتی فریاکەوتنی نیشتیمانی نەیجیریا بڵاویکردەوە، بەهۆی داڕمانی خوێندنگەی قەشەکان لە ناوچەی بوسا بۆجی کە دەوێتە ویلایەتی پلاتۆ لە باکووری وڵاتەکە ٢٢ خوێندکار گیانیان لەدەستداوە.