ڕۆژانە
-

ئیسرائیل بە درێژایی شەو بەردەوام بوو لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە
لە هێرشەکانی ئیسرائیل کە بە درێژایی شەو لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی غەززە بەردەوام بوو، نزیکەی ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵیش بریندار بوون.
-

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن کۆمەڵگەو ژنان دەپارێزن
ژنانی باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا له هەموو کایەکانی ژیاندا ڕۆڵێکی پێشەنگیان هەیە، ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژن بەرپرسیارێتی پاراستنی کۆمەڵگە و ژنان لە ئەستۆ دەگرن.
-

"ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە"
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە پەیامێکدا کە لە یادی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزدا بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، ئامانجمان گەیشتن بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە بۆ ئەوەی جیهان دان بە حکومەتە خۆبەڕێوەبەرەکەماندا بنێت.
-

پزیشكێكی ژن گەشتی ژیانی پەرتوکێكدا چاپ دەكات
عەتیە حەمە سەعید، پزیشکی ژنان، دەڵێت: پێوستە ژنان واز لە ئارایشت و دەستكاریكردنی جەستەی خۆیان و هەندێك كولتووری كۆن بێنن.
-

دەوڵەتی تورک بۆردومانی شیلادزێی کردو کەسێک گیانی لەدەستدا
دەوڵەتى تورک چیای کورەژارۆ لە شیلادزێی پارێزگاى دهۆک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنى گیانی لەدەستدا.
-

"شۆڕشی ڕۆژئاوا ئیلهامبەخشی ئازادی و یەکگرتوویی بوو بۆ ژنان"
ژنانی پێکهاتەی کوردو عەرەبی عه فرین-شەهبا، بەبۆنەی ١٢ ساڵەی شۆڕشی ١٩ی ته مووز، ڕایانگەیاند، بە پێشەنگایەتی ژنان شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستکەوتێکی گەورەی له مێژوودا بەدەستهێنا، هەروەها ئیلهامبەخش بوو بۆ ئازادی و یەکگرتوویی.
-

تورکیا وەڵامی نەتەوە یەکگرتووەکانی دایەوە: گۆشەگیری نییە، قەدەغەکردن هەیە
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەشکەنجەدان، کە مایدە نائۆکۆ سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی پرسیاری لە شاندی تورکیا کرد، نێردەی تورکیا کە نەیتوانی وەڵامی یاسایی بداتەوە وتی: گۆشەگیری نییە، قەدەغەکردن هەیە.
-

ناسەقامگیری لە هایتی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی ژنان
نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستیکردەوە کە ناسەقامگیری لە هایتی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی سێکسی دژی ژنان.
-

کەنەکە لە باشووری کوردستان لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە
هاوسەرۆک و ئەندامانی کەنەکە، بۆ کۆکردنەوەی هەڵوێستی لایەن و کەسایەتییەکان لەسەر، بەڕێوەچوونی دادگایی کەیسی شەهید دەنیز جەودەت و تاوتوێکردنی پرسی داگیرکاری خاکی کوردستان، لەگەڵ تەڤگەری ئازادی کۆبووەوە.
-

ژنێکی کورد لە هەڵدانی موشەک بۆ بۆشایی ئاسمان بەشداری دەکات
تاوین پیران وەک ژنێکی کورد بەشداری لە هەڵدانی موشەکێک بۆ بۆشایی ئاسمان دەکات و هەوڵ دەدات بۆ جیهانی بسەلمێنێت کە ژن دەتوانێت لەو بوارەدا کار بکات.
-

بەشی زۆری هاوڵاتیان لە عێراقدا کرێچین
بە پێی ئامارێکی جیهانی عێراق لە كۆی ١٩٦ وڵاتى جیهان لە پلەی ١١١ـی جیهان دێت لە ڕێژەی خاوەندارێتی خانوو، كە دەكاتە نزیكەى لە ٧٤٪، واتە لە ٢٦٪ دانیشتووانی عێراق كرێچین.
-

"پێویستە هاوڵاتیانی ناوچەکە ئاگاداری پلانەکانی تورکیا بن"
سەلوە ئەحمەد، ئەندام و بەرپرسی لیژنەی کۆچ، دووپاتیکردەوە سیستمی نەتەوەی دیموکرات گونجاوترین چارەسەرە بۆ بنیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک.
-

بەهۆی تەقینەوە لە غەززە ژنان و منداڵان لە مەترسیدان
ئالا شەلح، پەروەردەکار و دەروونناس، هۆشداریدا لەوەی کە دەیان ژن لە ناوەندەکانی داڵدەداندا دەژین و بەهۆی تەقینەوەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا مەترسییان لەسەرە.
-

ژنێکی گەنج بەهۆی سووتاویەوە گیانی لەدەستدا
لە کەلار ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ ساڵ، دوای ٢٤ کاتژمێر لە سووتانی، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
-

زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوان لە پێنجوێن سووتا
دووبارە بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى پێنجوێن کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی سووتان، بۆردوومانێکی دەوڵەتی تورکیاش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری ناڵپارێز
-

پێکهاتەکانی شۆڕشی ژنان: ئێمە ئاگاداری شۆڕشەکەمان دەبین
ژنان ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوای کوردستانیان بەرز ڕاگرت و ئاماژەیان بەوە کرد کە سیستمێکی دیموکراسی و هاوبەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزرا و هەتا کۆتایی بەرگری لە شۆڕشەکەیان دەکەن.
-

بەسێ هۆزات: مافە یاساییەکانی ڕێبەرایەتی پرسی بازاڕ پێکردن نییە
بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیا مەرجی بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد داناوە و وتی: ئەم مافە ڕەوا و مرۆیی و سروشتیانەی ڕێبەرەکەمان پرسی بازاڕی پێکردن نییە.
-

تولای حاتمۆغولاری: خەبات بۆ پێکەوەژیانی ٨٥ ملیۆن کەس دەکەین
تولای حاتمۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەیدا ڕایگەیاند، کە ڕێگەی سێیەم دامەزراندنی کۆمارێکی دیموکراسییە، خەباتمان بۆ ئەوەیە کە ٨٥ ملیۆن هاوڵاتیمان لە سیستمێکی یەکسان و دادپەروەرانە لەم وڵاتەدا بژین.
-

ڕاپۆرتێک: تورکیا ١٢٥٠ سەرباز و ٣٠٠ زرێپۆشی بۆ ئۆپەراسیۆن هێناوەتە خاکی هەرێمەوە
بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ساڵانی ١٩٩٠ەکانەوە، ١٧٠ گوند بە تەواوەتی چۆڵبوون و نزیکەی ٦٠٢ گوندی تریش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە، لە ساڵی ١٩٩١ەوە، ٧٠٣ هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
-

جارێکی دیکە دۆسیەی دامەزراوەی هیرانور دواخرا
دۆسیەی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی هیرانور، یوسف زیا گوموشەل، کە کچە ٦ ساڵانەکەی" ه.ک.ج" هاوسەرگیری لەگەڵ قادر ئیستێکلی یەکێک موریدەکانی خۆی پێکردووەو ساڵانێکە دەستدرێژی زایەندی کراوەتە سەر، جارێکی دیکە دواخرا.