پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە.

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیركران

ناوەندی هەواڵ


بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایگەیاند، دوای کوشتنی کچێک لە گەڕەکی ئازادی و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، بە  بڕیاری‌ دادوەر، دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کچە کوژراوەکە خزمی تۆمەتبارەکانە و بە سەردان چووەتە ماڵی تۆمەتباران، بەڵام دواتر بەندیان کردووە و ئەشکەنجەیان داوە تا گیانی لەدەستداوە.


پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (م، أ، ک) لەدایكبووی‌ ١٩٨٩ و (أ، ح، ع) لەدایکبووی١٩٨٧، کە عەرەبن، بە بڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی ٤٠٦ لە یاسای‌ سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵنەوەكان بەردەوامە.