ڕۆژانە
-

"شەقام چۆڵ ناکەین و کوردستان یەک دەنگە بۆ ڕۆژئاوای نیشتیمان"
لە سلێمانی خۆپیشاندانی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامەو خەڵک بە ئامانجی پاڵپشتی بەرخۆدان و پاراستنی مافە نەتەوەییەکان لەسەر شەقامن.
-

هەتەشە کارەبا و ئاو و ئینتەرنێتی لە کۆبانێ بڕیوە
هەتەشەو داعش و گروپەکانی ژیر دەسەڵاتی توکریا لە چوارچێوەی هێرشەکانیان بۆ سەر شاری کۆبانێ کارەبا و ئاوو ئینتەرنێتیان بە تەواوی بڕیوە.
-

گەنجانی باشووری کوردستان بەرەو شاری حەسەکە بەڕێدەکەون
کاروانەکانی گەنجان لە باشووری کوردستانەوە، کە بەشدارییان لە بانگەوازی سەفەربەری بۆ "بەشداریکردن لە شەڕی پاراستنی شەرەف" کرد، بەرەو شاری حەسەکە بەڕێکەوتن
-

ناڕەزایەتییەکان لە نێوان سەرکوتی خوێناوی و بێ ڕێزیکردن بە خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
لە کاتێکدا ناڕەزایەتییەکان دەچنە هەفتەی چوارەمەوە هەزاران کەس لە ڕۆژهەلاتی کوردستان و ئێران کوژران و دەستگیرکران، دۆخەکە بە ناجێگیری ماوەتەوە.
-

چەتەکانی سەر بە شەرع و تورکیا هێرشیان کردەسەر گوندی حەمدوون لە کۆبانێ
چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریاو دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر گوندی حەمدوون لە کۆبانێ و بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە.
-

چەتەکان هێرش دەکەنە سەر مەزاری شەهیدان
چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک دوای داگیرکردنی شارۆچکەی شەدادێ، بێڕێزی بە مەزاری شەهیدان دەکەن و گۆڕەکان تێکدەدەن.
-

کوردانی لوبنان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دووپات دەکەنەوە
پێکهاتەی کورد و ژنانی لوبنانی ڕەخنەیان لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گرت و دەڵێن: ئازادکردنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکان مەترسی لەسەر جیهان دروست دەکات نەک تەنها سووریا.
-

ژنان پێشەنگی گردبوونەوەکانی هەڵەبجەن بۆ پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجەو بەئامادەبوونی تویژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە، خۆپیشاندان و پشتگیری جەماوەری کوردو کوردستان بۆ بەرخۆدانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو
-

ژنانی هونەرمەندی قامیشلۆ کە بەشدارن لە سەفەربەری: ئێمە لەبەردەم شەڕی هەبوونداین
ژنانی هونەرمەندی شاری قامیشلۆ دووپاتیان کردەوە، کە هونەرمەندان شۆڕشگێڕی گەلن و هەر بەو هۆیەشەوە پەیوەست بوون بە سەفەربەری، هیچ کەس ناتوانێت کولتووری گەلی کورد لەناو ببات.
-

هاوسەرۆکی پەیەدە پێشوازی لە گرووپەکانی باشوور کرد کە بۆ پشتیوانی چوونەتە ڕۆژئاوا
هاوسەرۆکی پەیەدە بە مەبەستی بەخێرهاتن و سوپاسگوزاری پێشوازی لە گرووپێک لە ژنان و چالاکوانان و توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان کرد کە چووبوونە ڕۆژئاوای كوردستان.
-

شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە سلۆپین
شاندی دەم پارتی و دەبەپە و نوێنەری ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان بۆ چوونە ناو ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتوونەتە شاری سلۆپی.
-

ژنانی مەغریب پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن
زەهرە وەردی، چالاکوانی مافی مرۆڤی مەغریبی هۆشداریدا لەوەی کە پەرەسەندنی ئەم دواییەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان پاڵدەنێتە پێشەوەی مەترسییەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە توندوتیژی و ئاوارەبوون و نەبوونی پاراستن و لێنەپرسینەوە هەیە.
-

ڕێکخراوە کوردییەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازییان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد
١١ ڕێکخراوی کورد کە لە ئەمریکا کاردەکەن و ئەندامی ئەنجومەنی شاری بێلڤیو لە ویلایەتی واشنتۆن نارین بڕیار، داوای وەرگرتنی بەرپرسیارێتییان لە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد سەبارە بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
-

گەنجانی کورد: شان بە شانی شەڕڤانان بەرخۆدان دەکەین
گەنجانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، دەڵێن: ئێمە وەکو گەنجانی باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر پاراستی وڵاتمان، بە ئامانجی بەرگریکردنمان لە ڕۆژئاوا بەشداری سەفەربەری گشتی دەبین شان بە شانی شەڕڤانان بەرخۆدان دەکەین.
-

ژنان لە قامیشلۆ بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان کە بە چەندین ساڵ بەرخۆدان بەدەست هاتوون لەسەرپێن
لە باکووری کوردستانەوە تا کۆبانێ، لە ڕۆژئاوای کوردستان تا سنوورەکانی کوردستان، گەلی کورد لە ساتێکی مێژوویی سەرەکیدا یەکدەگرن، سەفەربەری ژنان و گەل ئامادەیی تەواو بۆ بەرخۆدان بەرجەستە دەکات و هێزی ئیرادەی گەل لە بەرامبەر بۆردوومان و هێرشەکاندا نیشان دەدات.
-

سێیەمین کاروانی گەل لە سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوتن
بۆ وەڵامدانەوەی سەفەربەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سێیەم کاروانی گەل لە سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.
-

دانیشتووانی مەخموور بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لەسەر شەقامن
دانیشتوانی کامپی مەخموور دەستیان بە چالاکییەکان کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی هێرشەکان دەوەستن، هەموو ڕۆژێک دەچنە سەر شەقامەکان.
-

ژنانی ئیستەنبوڵ بۆ ڕۆژئاوا لەسەر شەقام بوون
دەستپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" لە بەردەم کۆنسۆڵخانەی سووریا لە ئیستەنبوڵ، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێن، شەرمەزار کرد.
-

ژنانی کورد داوای بەشداری لە سەفەبەری دەکەن
لە بەرامبەر بانگەوازی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی کورد داوای هۆشیاری و بەشداریکردنیان لە سەفەربەری دەکەن و دەڵێن: ئێستا کاتی بوونە.
-

ژنانی کۆبانێ بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان لەسەر شەقامەکانن
ژنانی کۆبانێ چوونە سەر شەقامەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە بەردەوامەکان، ئیرادەی خۆیان بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان تا ڕزگارکردنی خاک لە دەستی چەتەکانی داعش و جیهادییەکان دووپاتکردەوە.