ڕۆژانە
-
هاوڵاتیانی مەخموور بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک لە ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامن
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی گەلی کامپی مەخمووری دەستگیرکرد، دانیشتووانی کامپەکە بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان.
-
نەتەوەیەكگرتووەكان ئاوارەبوونی ٩٠٪ی دانیشتووانی غەززەی ئاشکرا کرد
ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین بڵاوی كردەوە، ٩٠٪ی دانیشتووانی غەززە لە سەرەتای شەڕەوە ناچاربوون ماڵەكانیان بەجێبهێڵن، بەجۆرێك هەندێكیان ١٠ جار یان زیاتر ئاوارە بوون.
-
"کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا خاڵی دەستپێک بۆ یەکگرتنی بەردەوام"
ژنانی چالاکوانی ئێرانی بەشدارن لە کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا کە بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوامی هەیە، تیشکیان خستەسەر پەیوەندی نێوان تێکۆشانی ژنانی ئێران و تەڤگەری ناوچەیی و جیهانی.
-
کۆنگرەی نادا بە گفتوگۆ بۆ پاراستنی ژنان درێژە بە دانیشتنەکانی دەدات
لە دووەم ڕۆژیدا، بەشداربووانی کۆنگرەی نادا جەختیان لە گرنگی هەوڵدان بۆ هەمووان کردەوە، بۆ بەدەستهێنانی نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە، هەمەلایەنەی ژنان لە سەرانسەری پلاتفۆرمەکاندا، دەرکردنی یاسایەک کە کەرامەتیان بپارێزێت و پارێزگارییان لێ بکات.
-
کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە دووەمین ڕۆژیدا بەردەوامە
کار و چالاکییەکانی یەکەمین کۆنگەرەی هاوپەیامنی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆ دوو پانێڵ بەڕێوەدەچێت، هەروەها پێشانگای فۆتۆگرافی ژنانی ئازادیی
-
ڕێز لە چەند ژنێكی ناوداری كۆیە گیرا
دوێنی ١٥ی ئایار كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆیە، مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ ۲۰ کەسایەتی شاری کۆیە لەلایەن سەنتەری کۆمەڵایەتیی کۆییانی سلێمانی ڕێکخرا.
-
ڕۆژنامەنووس شەزا حاج لە پشت دیواری زیندان: بەناهەق ئازادیم لێ زەوت کرا
شەزا حاج، ڕۆژنامەنووسی تونسی لە بەرامبەر ئەو پێشێلکاریانەی کە لە زینداندا بەرامبەری ئەنجامدرا، لە ناویاندا پشتگوێخستنی پزیشکی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد.
-
ژنانی چالاکوان لە کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا: شۆڕش بەبێ ژن تەواو نییە
بەشداربووانی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا جەختیان لە گرنگی بەشداریکردنی پیاوان لە گەیشتن بە ڕزگاری ژن و هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە پیاوسالاری و پاوانخوازەکان و بونیادنانی پڕۆژەیەکی ڕزگاریخوازی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری و دیموکراتیک کردەوە.
-
"'دەبێت زمانی کوردی پارێزراو بێت"
نورێ سانری، مامۆستا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، باسی لە گرنگی و پاراستنی زمانی کوردی کرد و وتی: هەرکەسێک زمانێکی هەبێت، ناسنامەکەی ڕوونە.
-
هێلین ئومێد: گەر لە ڕێبەرێتی تێبگەین ئەوا بە بەرپرسیارێتییەوە بەشداری پرۆسەکە دەبین
هێلین ئومێد لە میانی ١٢ـمین کۆنگرەی پەکەکە وتی: بە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگایەکی نوێ بۆ ئازادی کرایەوە، پێویستە مرۆڤ بە باشی تێبگات و خاوەنداریی لێ بکات، گەر لە ڕێبەرێتی تێبگەین ئەوا بە بەرپرسیارێتی و قوڵییەوە بەشداری پرۆسەکە دەبین.
-
گەلی کامپی مەخموور: کەس ناتوانێت ئیرادەمان بگرێت
گەلی کامپی مەخموور ئیدانەی گرتنی شاندی مەخمووریان لە لایەن عێراقەوە کرد و وتیان: کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بگرێت، دانیشتووانی کامپەکە دەستیان بە خۆپیشاندانی دانیشتن کردووە تا ئەو کاتەی شاندەکە ئازاد دەکرێت.
-
شەڕێک دژ بە جەستەی ژنان بەڕێوەدەچێت... تەڤگەری ژنان چۆن ڕووبەڕووی دەبنەوە؟
بەشداربووانی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا، "دزینی" جەستەی ژنانیان لەلایەن ئیسلامی سیاسییەوە شەرمەزار کرد، سەرەڕای هەوڵەکانی ڕزگاریکردن لەو ناوچانەی کە بەهۆی ململانێکانەوە فشاریان لەسەرە و ئەوانی دیکەش بە سیاسەتێک بەڕێوەدەبرێن کە باوەڕیان بە فرە دەنگیی نییە.
-
لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٨٠ هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچە جیاجیاکانی غەززە کوژران
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆمەڵکوژی و پەرەسەندنی بەردەوام، هێزەکانی ئیسرائیل ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززەیان بۆردوومان کرد، تیشکیان خستەسەر شاری خان یونس و زیاتر لە ٨٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژران.
-
"جینۆسایدی ڕانەگەیەندراو دژی ژنان" شیکارییەکی هەمەلایەنە لە یەکەمین پانێڵی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا
بەشداربووانی یەکەمین کۆنگرە دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نادا جەختیان لەسەر پێویستی هەنگاونان لە مۆدێلی دەوڵەت- نەتەوە بەرەو پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کردەوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر بنەمای دادپەروەری و ئازادی ژنان،پێشنیاری کردووە.
-
هێڤیدار خالید: کۆنگرەی پەکەکە هەڵگری مێژوویی گرنگە و هەنگاوێکە بۆ گۆڕینی ڕووخساری ناوچەکە
هێڤیدار خالید، ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، ئەو بانگەوازەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی کردووە، خزمەت بە هەموو ئەو گەلانە دەکات کە سەدان ساڵە لە جوگرافیای ئەم هەرێمەدا پێکەوە دەژین و بانگهێشتکردنی پەکەکە گرنگییەکی مێژوویی بۆ گەلان و بەتایبەت ژنان.
-
"پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگە خۆشکەرە بۆ ژن تا بتوانێت مافەکانی بەدەست بهێنێت"
سیاسەتمەدار شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت: مێژوو شاهیدە کە یەکڕیزنەبوونی کورد کاریگەری لەسەر بارودۆخی ژنان هەبووە، یەکبوونی تەواوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویەکی نوێ تۆمار دەکات.
-
کەژەکەو تاژێ و پژاک و ژنانی ئەفغانستان لە کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا لە سلێمانی پەیامی خۆیان گەیاند
یەکەمین کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی "نادا" لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت و کەژەکەو تاژێ و پژاک و ژنانی ئەفغانستان پەیامی خۆیان گەیاند.
-
کۆنگرەی ستار هەوڵدەدات دۆخی ئابووری ژنان بەرەوپێش ببات
لیژنەی ئابوری کۆنگرەی ستار هەوڵدەدات پرۆژە و هاوکاری لەگەڵ ژنانی چیای قەزوان دابمەزرێنێت، بە ئامانجی بەشداریکردنی ژنان لە ژیانی ئابووری و بونیادنانی کەسایەتی سەربەخۆ و چارەنووسساز.
-
کەژەکە: لە هەموو جێگەیەک پەرە بە زمانی کوردی دەدەین
کۆمیتەی پەروەردەیی کەژەکە ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز کرد و وتی: پرۆسەی نوێ بۆ بەرەوپێشبردن و بە ڕێکخستنیکردنی زمانی دایکی، زەمینەیەکی نوێیە، بە ڕووحی سەردەمی نوێ لە هەموو جێگەیەک پەرە بە زمانی کوردی دەدەین.
-
ڕۆکەن ئەحمەد: ژنان بە هەبوونی خۆیان هەوڵ بۆ دەستکەوت و مافەکانیان لە سەدەی ٢١دا دەدەن
ڕۆکەن ئەحمەد، ئەندامی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانی نادا بنەو هەبوونی دروستبوو، ئامانجمان گەیشتنە بە ئەنجامێک لە هاوپەیمانی ژنان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بە هاوپەیمانی یەکبوونی ژنان ئەنجام بدرێت.