ڕۆژانە
-

"فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەشێت ببێتە تووشبوون بە شەکرە"
کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام، دەشێت ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.
-

سەرەڕای فشارەکان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای باری کەسێتی عێراق دەدرێت
سەرەڕای کاردانەوەی چالاکوانان و پارێزەران و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەموواری یاسای باری کەسێتی بدات.
-

پەروەردە بەشێکی گرنگە لە پلانەکانی بڵاوکردنەوە و ناساندنی ژنۆلۆژی
پەروەردە گرنگییەکی زۆری هەیە لە پەرەپێدانی ژنۆلۆژی و شێوازی جیاوازی هەیە، ژنۆلۆژی چەندین ئەنجامی کۆمەڵناسی بەدەستهێناوە، وەک لە کۆنفرانسی دووەمدا دەرکەوت کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.
-

"پەیەدە ئامادەیە بۆ یەکڕیزی و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان"
شەریفە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە باسی لە بڕیارەکانی کۆنگرەی پارتەکە کرد و ڕایگەیاند، گرنگی بە بەرژەوەندیی گەل دەدەن، هەمیشە ئامادەن بۆ یەکڕیزی کورد و دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکان.
-

پەرەسەندنی حاڵەتەکانی کۆلێرا لە یەمەن ئاماژەیە بۆ دۆخێکی مرۆیی نیگەرانکەر
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن، باران بارین و زستان ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ڕێگەی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوەوە زیاد دەکات.
-

ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە سلێمانی گردبوونەوە
ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی لە بەردەم تەندروستی سلێمانیدا گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
-

سێ کەس کە ژنێکی ڕۆژنامەنووسیان تێدایە لە دیمەشق کوژران
سێ هاوڵاتی مەدەنی کە ژنێکی ڕۆژنامەنووسیان تێدایە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر شاری دیمەشق گیانیان لەدەستدا.
-

٣٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی لە سنووری سیتەکی سلێمانی سووتان
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوىکردەوە، ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٣٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و داری سرووشتی سووتان.
-

چلەی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڕێوە دەچێت
بڕیارە سبەینێ لە نوسینگەی کۆمپانیای چەتر لە شاری سلێمانی، مەراسیمی چلەی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین” بەڕێوە بچێت.
-

لە باشووری لوبنان ١٠ کەس لە بنەماڵەیەک کوژران کە منداڵیشیان تێدایە
لە ئەنجامی بۆردوومانێکی ئیسرائیل کە ماڵێکی لە شارۆچکەی دەوادیای باشووری لوبنان کردە ئامانج، ١٠کەس گیانیان لەدەستدا کە منداڵیشیان تێدایە و ژمارەیەکی تریش برینداربوون کە هەموویان لە یەک خێزان بوون.
-

"هەزاران منداڵ لە غەززە پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە"
نووسەر تەمارا ئەلحەداد ڕایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ئەم تەمەنەی مرۆڤایەتی کورتتر کردووەتەوە و هەزاران ژن و منداڵی دووگیان پێویستیان بە دەرزی و چاودێری پزیشکی هەیە.
-

٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتگیری لە "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە" دەکەن.
٩ خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە جیهاندا نامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد کە پشتیوانی لە هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە" لە ئێران دەکات و خوازیاری کۆتایی هێنان بە سیاسەتی سێدارەن.
-

لە لیجە ژنان دژی کانەکانن: داهاتوومان دەکرێتە ئامانج
ئەو ژنانەی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە کانگاکان کە کاریگەری لەسەر زۆرێک لە گوندەکان دەبێت، ڕایانگەیاند ژینگەکەیان لەناو دەچێت و خواست و ئایندەیان دەکرێتە ئامانج، ناچار دەبن کۆچ بکەن.
-

بە زانین و هۆشیاری و پەیوەندی بە خاکەوە، ژنان دەتوانن مێژووی خۆیان بپارێزن
دەوڵەتی تورکیا و پەدەکە ژنان لە شەڕی خۆیان لە دژی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێوەدەگلێنن، جەستەی ژنان وەک کاڵایەک بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای خۆیان لە ناوچەکەد.ا
-

بانگەوازی بۆ بەشداریکردن بۆ چالاکییەکان لە ١ تا ١٠ی تشرینی یەکەم کرا
کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" داوای لە هەموو لایەک کرد بەشداری چالاکییەکانی نێوان ١-١٠ی تشرینی یەکەم بکەن.
-

"خوێندنەوە ڕێگای خۆپەروەردەکردنە"
نێرگز ئیسماعیل، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، باسی لە گرنگی خوێندنەوە کرد و ڕایگەیاند کە خوێندنەوە خۆپەروەردەکردنی مرۆڤەکانە.
-

ئەندامێکی ژنۆلۆژی: ئامانجی ژنۆلۆژی بڵاوکردنەوەی زانستی ژنانە
ئەڤین ئەحمەد، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە بەشداری لە کۆنفرانسی دووەمی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، باسی لە کار و چالاکییەکانی ژنۆلۆژی کرد و وتی: ئامانجی یەکەمی ژنۆلۆژی بریتییە لە بڵاوکردنەوەی زانستی ژنان و گۆڕینی هۆشیاری پیاو.
-

لە ئاکرێ ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
لە ئاكرێ ژنێک لەلایەن براکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، هەروەها هاوژینەکەشی بریندار کرا.
-

ژنانی چالاکوان پشتیوانی ژنانی بەغدا دەکەن
لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسێتی، چالاکوانانی شاری بەغداد ڕوبەڕووی هەڕەشە و ڕێگری دەبنەوە، ژنانی هاوپەیمانی ۱۸۸، چالاکوانان و مامۆستایانی زانکۆ، بەمەبەستی داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە شاری سلێمانی گردبوونەوە.
-

ژنانی دەم پارتی هەڵمەتی "ژنان ساڵی ٢٠٢٥ دەکەنە ساڵی ئاشتی"ی ڕاگەیاند
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەرنجی بۆ ڕاستینەی ئەو شەڕە ڕاکێشا کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە، داوای ئاشتیی کرد و وتی: ژنان ساڵی ٢٠٢٥ دەکەنە ساڵی ئاشتی.