"لە توێکلی هەنارو زەیتوون پەینی ئۆرگانی بەرهەم دەهێنین"
گەنجانی هەڵەبجە لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بتوانن ژینگەکەیان لە پیس بوون بپارێزن، بۆ ئەو مەبەستە براندی گوڵە هێرۆ کە لەلایەن ژنیکەوە خاوەنداری دەکریت و دروست دەکرێت هەوڵێکە بۆ پاراستنی ژینگە و دورکەتنەوە لە پەینی کیمیایی.

ڕێژنە سەلام
هەڵەبجە- هەڵەبجە لە ئیستادا بەناوبانگە بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی، زۆربەی گەنجانیش لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بتوانن ژینگەکەیان بپارێزن لە پیس بوون، سیما سامان، دەرچووی بەشی ژمێریاری لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجەو باسی لە بیرۆکەی دروست کردنی پەینی ئۆرگانی کردو وتی: سەرەتای بیرۆکەی کارەکە، هی خوشکەکەم بوو، پاش ئەوەی لە پەیمانگە بەیەکەوە ڕۆیشتین زۆر بۆنی توێکڵی هەنار هات، خوشکەکەم وتی بیکەینە سەرچاوەی داهات و پاش ئەوە لە بورای کشتوکاڵ دووبارە بەکاری بهێنینەوە، کردمانە براندێک، ئێستا گوڵە هێرۆ براندێکی کوردییەو پەین بۆ سەوزایی و سیتیەکان بەرهەم دەهێنێت، تاوەکو ژینگە سەوزتر و جوانتر ببیت.
"پڕۆژەکە بچووکەو سەرەتاییە بەڵام دۆستی ژینگەیە"
سیما سەبارەت بە پرۆژەکەی وتی: هەرچەندە پڕۆژەکە بچووکەو سەرەتاییە لە هەڵەبجە، بەڵام من هەوڵمدا لە دەوروبەری وەربگرم، سەبارەت بۆ جۆری کۆمپۆست و پەینەکان دەرکەوت ماددە خامەکە لە دەرەوە دەهێنریت بۆیە بریارمدا کاری لەسەر بکەم، پاش ئەوە پرۆپۆزەڵم پێشکەشی ڕێکخراو کرد تاوەکو گەشتنی ئامێر، پەینم دروست دەکردو سەرکەوتوو بوو، بەڵام پاشتر بەئامێرو توێکڵی هەنار و پاشماوەی کارگەی ڕاسان بۆ زەیتی زەیتوون پەینم دروست کردو ئیستا لە قۆناغێکی باشدایە.
لە کۆتایی قسەکانیدا سیما سامان وتی: ئەم پرۆژەیە دۆستی ژینگەیەو لە بواری پاککردنەوەی خاک و بە هێزکردنەوەی ژینگە کار دەکات، هەروەها بۆ سەوز کردن زۆر گرنگە، پەیامم بۆ گەنجان ئەوەیە کە لەو بواری حەزیان پێیە کاری لەسەر بکەن و بەردەوام بن لەسەری تاوەکو بە ئامانج دەگەن.