ناوەندی هەواڵ
دایکانی شەممە بە دروشمی "با بێسەروشوێن کراوان بدۆزرێنەوە، بکوژان دادگایی بکرێن" لە هەفتەی ١١٢١ـەمیندا لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای لە ئیستەنبوڵ چالاکیی هەفتانەی ئەنجام دا.
لە چالاکییەکەدا دایکانی شەممە، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "ئیهەدە"، دایکانی ئاشتی و چەندین داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ بەشدار بوون و وێنەی بێسەروشوێنکراوانیان بەرزکردەوە.
لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا، دایکانی شەممە پرسیاریان لە بارەی چارەنووسی جەمیل کربایرەوە کرد کە لە ساڵی ١٩٨٠دا بێسەروشوێنە.




