نۆ پارێزەر لە گیلان سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا
ژووری ٢ی دادگای ئینقلابی ڕەشت لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە کۆی گشتی ١٤ ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بۆ نۆ پارێزەر کە لە پارێزگای گیلان کار دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی بڕیاری دادگا، مەعسومە پوورشەهرانی، تاهێرە پوورسمەیلی، شادی فەلاحاتی، غوڵام حسێن لەیکی، حسام ئەحمەدپوور، لادن ئاسیفراد، محەممەد ڕەزا تەک، کیان تەهرەجرود و پارێزەرێک بە ناوی دەلیلی بە تۆمەتی وەک "پڕوپاگەندە دژی سیستم" و "بیڕێزیکردن بە ڕێبەر و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی" سزا دراون.
بەگوێرەی ئەو بڕیارانە، کۆی ئەو سزایەی کە بەسەر هەر پارێزەرێکدا سەپێنراوە، یەک ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانییە. ئەگەر هەموو سزاکان جێبەجێ بکرێن، کۆی سزای هەر نۆ کەسەکە دەگاتە ١٤ ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ.
کەیسێکی بەردەوام
بەشێکی دیکەی دۆسیەی ئەو پارێزەرانە کە پەیوەندی بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە دەقە ئایینییەکان"ەوە هەیە، تا ئێستاش لە دادگای تاوانەکانی ڕەشت دووهەم هەڵپەسێردراوە. تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم بەشە نەدراوە.
بەشێک لەو پارێزەرانەی لەو دۆسیەیەدا سزا دراون، پێشتریش دەستگیرکرابوون. حسام ئەحمەدپوور، مەعسومە پوورشەهرانی و تاهێرە پوورسمەیلی لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٥لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ڕەشت دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی لەکان کران، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک بە دانانی بارمتە ئازاد کران، هەروەها محەمەد ڕەزا تەک لە مانگی ئابی هەمان ساڵ دەستبەسەر کراو دواتر ئازاد کرا. شادی فێلاحاتی لە مانگی ئابی ٢٠٢٥ لەگەڵ چەند پارێزەرێکی دیکە لە شاری ڕەشت دەستبەسەر کرابوون.