ڕۆژانە
-

زەینەب جانسز: درەنگ تێگەیشطین تێکۆشانی ساکینە بۆ مرۆڤایەتییە
زەینەب جانسزی دایکی شەهید ساکینە جانسز، لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا پێش گیان لەدەستدانی ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک درەنگ لە تێکۆشانی ساکینەی کچی تێگەیشتووە و دەڵێت: نەماندەتوانی لێی تێبگەین و بزانین بۆ چ شتێک تێدەکۆشێت، دواتر تێگەیشتن تێکۆشانی بۆ مرۆڤایەتییە.
-

لە لێکۆڵینەوەکانی گوڵستان دۆکو دوو کەس دەستگیرکران
پێشهاتە نوێیەکان لە دۆسیەی گوڵستان دۆکو کە ماوەی شەش ساڵە لە دێرسیم بێسەروشوێنە. گۆکهان ئەرتۆک، ئەفسەری پێشووی پۆلیس و ئەردۆغان ئیلالدی، بەرپرسی گشتی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا دەستبەسەرکرابوون، دەستگیرکران. لێکۆڵینەوە لە دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.
-

ژنانی كۆیە بەشداری پاککڕاگرتنی ژینگەن
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، لەلایەن ژینگە دۆستان هەڵمەتێکی نەمام چاندن و خاوێنکردنەوەی بناری چیای هەیبەت سوڵتان ئەنجامدراو ژنان تێیدا بەشداربوون.
-

یادی ئیلهام مەرزوقی بە سیمینارێک کرایەوە
بۆ ڕێزلێنان لە چالاکوانی کۆچکردوو ئیلهام مەرزوقی، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس سیمینارێکی لە سەر "مافی ژنان لە چوارچێوەی ئیمپریالیزم و پیاوسالاریدا" سازکرد، کە بریتی بوو لە گفتوگۆی بەرفراوان لەگەڵ خوێندکاران سەبارەت بە جیهانگیری و دەسەڵاتی پیاوسالاری.
-

ئەو نەخۆشخانە ئەهلیانەی غەزال مەولانیان چارەسەر نەکرد ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ئەو نەخۆشخانە ئەهلیانەی شەهید غەزال مەولانیان چارەسەر نەکرد، ڕووبەڕووی یاساو ڕاگەیاندکاران کرانەوە.
-

لە ڕۆژی ژینگە هەڵمەتی پاککردنەوە لە هەڵەبجە ئەنجامدرا
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ ژینگەی سەیرانگەکانی هەڵەبجە ئەنجام دراو نەمام چێندرا.
-

تەژەئا : چارەسەری دیموکراتیک بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی
تەژەئا داوای لە هەموو ژنان کرد بەشداریی لە ڕێپێوانی گەملیک بکەن و وتی: چارەسەری دیموکراتیک، بە مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلان، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەرە.
-

پلاتفۆڕمی یەکێتی ژنانی کورد داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی سەر باشووری کوردستان ڕابگرێت
پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لە دژی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێک بڵاوکردەوەو داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و هێزە کوردییەکانی بوەستێنێت.
-

سیمگە یاردیمجی: ئەوەی لە خوێندنگەکاندا ڕوودەدات دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو سیستمەیە کە هەیە
سیمگە یاردیمجی، سکرتێری سکرتاریەتی ژنان لە یەکێتیی مامۆستایان دەڵێت: هێرشەکانی ڕەحاو مەرەش ڕووداوی گۆشەگیر نەبوون، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئەو سیاسەتە لەمێژینەیەن کە توندوتیژیی گەورەتر کردووە.
-

ئەڤین کلیچ: تورکیا ئێستا دەبێت هەنگاوی چاکسازی بنێت
لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥، لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پرسی "مافی هیوا" لە بیروڕای گشتی تورکیادا سەریهەڵدایەوە.
-

ڕاپۆرتێک تێکچوونی تەندروستی نێرگس محەمەدی و ڕەتکردنەوەی چارەسەری پزیشکی ئاشکرا دەکات
ڕاپۆرتێکی نوێی دەزگای ”نێرگس محەمەدی”، تێکچوونی باری تەندروستی چالاکوان نێرگس محەمەدی لەناو زیندانی زەنجان ئاشکرا دەکات.
-

دانیشتووانی شنگال یادی چوارشەممەی سوور دەکەنەوە
هەزاران کەس لە دۆڵی قەرس لە شنگال کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی چوارشەممەی سوور کە یەکێکە لە جەژنە ئایینییە گرنگەکان بۆ ئێزدییەکان. ئاهەنگەکە نمایشی هونەرمەندان و گروپە فۆلکلۆرییەکان و پێشانگای کولتووری و هونەری لەخۆگرتبوو.
-

بەهرە حەمەڕەش: لە کاتی جەنگدا هیچکات مافی ئێمەی کورد نەپارێزراوە
بەهرە حەمە ڕەش، ڕۆژنامەنووس و کۆمەڵناس، لە شاری هەولێر، وتی: کورد بەبێ هەبوونی ڕۆڵ و دەسەڵات لە ناو جەنگی نێوان ئێران- ئیسڕائیل و ئەمریکا، ڕوبەڕووی چەندین زیان و هێرشکرایەوە.
-

ناڕەزایەتی بە کۆمەڵ لە ناو زیندانی ورمێ بەهۆی خراپی کوالێتی خۆراک
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نزیکەی ٤٩ زیندانی لە باڵی پارێزراوی "إرشاد" زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕەتیانکردەوە کە نانی نیوەڕۆ بخۆن، بەهۆی تێکچوونی کوالیتی خۆراک و بۆنی ناخۆشی پێناسەیان کردووە.
-

ژنانی تونس: کەرامەتی ژن هێڵی سوورە، لێدوانەکانی ئەو پەرلەمانتارەش تاوانە نەک بۆچوون
ڕێکخراوەکانی تونس و چالاکوانانی مافی ژنان داوای لێپرسینەوەیان لە ئەندامێکی پەرلەمانی تونس کرد لەسەر ئەو لێدوانانەی کە لە دانیشتنی پەرلەماندا داویانە، کە بە وتەی خۆیان شەرعیەتی توندوتیژی دژی ژنان و ڕەگەزپەرستی داوە.
-

لە سەنگەسەر ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە شارەدێی سەنگەسەر، ژنێک بە گوماناوی و بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ڕووداەەکە گڕگرتنی سۆپا بووە.
-

هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامەو شەهید هەیە
ئێوارەی دوێنی لە یەک کاتدا، ڕژێمی ئێران هێرشی کردە سەر کامپی سورداش لە سنووری سلێمانی، کامپی ئازادی لە کۆیەو سنووری خەلیفان لە سنووری پارێزگای هەولێر، پیشمەرگەیەک شەهید بوو.
-

سەعیدە عەلامی بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن و داوای ڕزگارکردنی ژیانی دەکرێت
نیگەرانییەکانی مافی مرۆڤ لە مەغریب بەردەوامن، دوای ئەوەی سەعیدە عەلامی، چالاکوان ڕایگەیاند، کە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە لە زینداندا، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بارودۆخی دەستبەسەرکردنی، کە بە "نامرۆڤانە" پێناسەی کردووە.
-

تولای حاتەم ئۆغولاری: کاردەکەین بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال
تولای حاتەم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن پرۆژەیاسایەک ئاڕاستەی پەرلەمان بکەن بۆ ئەوەی ئەنفال وەک 'جینۆساید' بناسرێت.
-

کەژەکە بۆ کۆچی دوایی زەینەب جانسز پەیامی سەرەخۆشی نارد
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە" بەهۆی کۆچی دوایی زەینەب جانسزی دایکی پێشەنگی تەڤگەری ئازادیی ژنان و کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید ساکینە جانسزەوە، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی جانسز و گەلی کورد کرد.