شۆخان ئەحمەد: چارە‌سە‌ری كێشە‌ی زیاتر لە‌ ٤ ھە‌زار مناڵ بە‌ پڕۆژە‌ یاسایە‌ك كێشە‌یە‌؟

پارێزەر شۆخان ئەحمەد دەربارەی ئەو کاردانەوانەی خەڵک بۆ کەمپەینی پرؤژە یاسای "ناوی من، ناوی دایکمە" هاتە ئاراوە، دەڵێت: " چارە‌سە‌ری كێشە‌ی زیاتر لە‌ ٤ ھە‌زار مناڵ بە‌ پڕۆژە‌ یاسایە‌ك كێشە‌یە‌؟". ناوەندی هەواڵ

پارێزەر شۆخان ئەحمەد دەربارەی ئەو کاردانەوانەی خەڵک بۆ کەمپەینی پرؤژە یاسای "ناوی من، ناوی دایکمە" هاتە ئاراوە، دەڵێت: " چارە‌سە‌ری كێشە‌ی زیاتر لە‌ ٤ ھە‌زار مناڵ بە‌ پڕۆژە‌ یاسایە‌ك كێشە‌یە‌؟".

ناوەندی هەواڵ

 

 شۆخان ئەحمەد لە نوسینێکیدا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردوە، چارە‌سە‌ری كێشە‌ی زیاتر لە‌ ٤ ھە‌زار مناڵ بە‌ پڕۆژە‌ یاسایە‌ك كێشە‌یە‌؟ یا عە‌یبە‌یە‌ ؟یان تاكە‌ی ناوی وە‌ھمی و خە‌یاڵی بخە‌ینە‌ سە‌ر ئە‌و مناڵانە‌ ؟ يان تە‌نھا ئێمە‌ حە‌زدە‌كە‌ین كێشە‌كان بشارینە‌وە‌ و باسی نە‌كە‌ین ؟ .

 

دەشڵێت : "بۆ ٢ ساڵە‌ ئە‌م كارە‌ ھە‌یە‌ كە‌س باسی ناكات بۆ كاتێك درا بە‌ پە‌رلە‌مانی عێراق كە‌س دە‌نگی نە‌كرد؟  بە‌ڵام بە‌ ھاتنە‌ ناوە‌وە‌ی كۆمە‌ڵێك ھونە‌رمە‌ند و ڕۆژنامە‌نووس كاریگە‌ری دروست كرد؟ چونكە‌ زۆر گوێ بە‌ كاری ڕێكخراوە‌كان نادرێت و ھە‌ندێك میدیا خە‌لكی چە‌واشە‌ كرد و جارێكی تر كاری ڕێكخراوكانیان سفر كردە‌وە"‌ .

 

ئەو پارێزەرە نوسیویشیەتی: "ویستمان لە‌ ڕێی پاڵپشتی كە‌سانی دیاری كۆمە‌ڵگا ھاوكاری ئە‌وكە‌سانە‌ بكە‌ین تا جیاواز دە‌رنە‌كە‌ون لە‌ كۆمە‌ڵگا و تاڕادە‌یە‌ك ئاسایی بێت بۆ قبوڵ كردنی ئە‌و مناڵانە‌ بە‌تایبە‌تی مناڵانی ئێزدی پاش جە‌نگی داعش كە‌ تا ئێستا بێ ناسنامە‌ن".